واباوه كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى شویَنى راگه‌یاندنى دوایین گۆرِانكارییه‌كانه. به‌لاَم مه‌رج نییه هه‌میشه دوایین گۆرِاییه‌كان سه‌رنج راكیَش بن....
واباوه كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى شویَنى راگه‌یاندنى دوایین گۆرِانكارییه‌كانه. به‌لاَم مه‌رج نییه هه‌میشه دوایین گۆرِاییه‌كان سه‌رنج راكیَش بن. زۆرجار وته‌بیَژى كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانییه‌كان وته‌كانیان یان كلیَشه‌یی و سوواوه یان هیچ شتیَكى تازه ناخه‌نه روو. ناچارنین هه‌موو روودواوه‌كانى كۆنفرانسیَكى رۆژنامه‌وانى بخه‌ینه روو. گه‌ر له كۆنفرانسیَكى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌دا بابه‌تیَكى سه‌رنج راكیَشت ده‌ست نه‌كه‌وت یان وته‌كان هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ بابه‌ته‌كه زیاتر نه‌كرد، ده‌توااتانیت هیچ هه‌واڵیَكى لیَ ئاماده نه‌كه‌یت.
بۆ ته‌غتیه‌كردنى كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كان دوو ریَگه هه‌یه:
هه‌واڵیَك له سه‌ر بابه‌تیَك له جیاتى ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایى گویَ له كۆنفرانسیَكى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه بگریت، به‌دواى گۆرِانكارییه‌كاندا بچۆ و ه یان دوو بابه‌ت هه‌ڵبژیَره و به پیَى دوایین گۆرِانكارییه‌كان (بۆ نموونه گه‌ر له قسه‌كانى وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه شتیَكى تازه‌ت بیست) هه‌واڵیَك بنووسه.
كاتیَك دیپلۆماتیَكى ئیَرانى له عیراق ده‌ستگیر ده‌كریَت ئه‌وه بۆخۆى هه‌واڵه، كاتیَك وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رسته‌یه‌كى نوىَ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ڵیَت، به دڵنیاییه‌وه ئه‌و رسته‌یه هه‌واڵیَكه و ده‌چیَته سه‌ر ئه‌وانه‌ى پیَشتر وتراوون له سه‌ر بابه‌ته‌كه.
ده‌كریَت له سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌و رسته‌یه هه‌واڵیَكى نویَ له سه‌ر رفاندنى دیپلۆماته ئیَرانییه‌كان بنووسین ( به مه‌رجیَك رسته‌كه تیشك بخاته سه‌ر دوایین گۆرِانكارییه‌كان و رسته‌یه‌كى دووباره و كلیَشه‌یى نه‌بیَت).
ده‌توانیت لیدى هه‌واڵه‌كه له دوایین قسه‌كانى وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هه‌ڵبژیَریت. له رسته‌ى دواى لیده‌كه هه‌ندیَك له پیَشینه‌ى رووداوه‌كه بخه‌ره‌روو باسى ئه‌وه بكه رووداوه‌كه چۆن و كه‌ى روویداوه. یان ئه‌گه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئه‌و كیَشه‌یه‌ى خستووه‌ته ئه‌ستۆى هیَزه‌كانى ئه‌مریك و ئه‌وانیش بیَئاگایى خۆیان راگه‌یاندووه له مه‌سه‌له‌كه ده‌توانیت له پاش لیده‌كه‌وه دایبنیَت و بنووسیت "هیَزه‌كانى ئه‌مریكایى ده‌ڵیَن ئه‌وان ئه‌وكاره‌یان ئه‌نجام نه‌داوه....".
له‌و رستانه‌ى كه له خواره‌وه دیَن ده‌توانیت دوایین بۆچوون و گۆرِانكارییه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر‌ى ووداوه‌كه شیكه‌یته‌وه.
به‌م جۆره تۆ له نیۆ وته‌كانى وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بابه‌تیَكت دۆزیوه‌ته‌وه‌و له سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌و بابه‌ته هه‌واڵیَكت دارِشتووه. ئیتر پیَویست ناكات له كۆتایى هه‌واڵه‌كه‌تدا بنوسیت هه‌روه‌ها وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه وتى سه‌فه‌رى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى چین بۆ ئیران به‌سوود بوو.
ده‌كریَت هه‌واڵه‌كه‌ى تریان له سه‌ر به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئیران و دواین پیَشهات و بۆچوونه‌كان بیَت، لیَره‌شدا گه‌ر له قسه‌كانى وته‌بیَژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه رسته‌یه‌كى نویَ و گرنگت ده‌ست كه‌وت هه‌واڵیَكى لیَ درووستكه.
هه‌ندیَك جار رووده‌دات له كۆنفرانسیَكى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك كۆمار قسه‌یه‌ك ده‌وتریَت كه به‌كه‌ڵكى ئه‌وه ده‌شیَت له به‌شى كۆمه‌لاَیه‌تیدا سودى لیَ ببینریَت (باس له بیمه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌كریَت). هه‌ندیَك جاریش له قسه‌كاندا هه‌واڵیَكى ئابوورى درووست ده‌كریَت ( بۆ نمونه كاتیَك باس له كیَشه‌ى نیشته‌جیَبوون ده‌كریَت).. هتد. ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به یه‌ك بابه‌ت ده‌نووسیت ده‌بیَت ره‌چاوى یاساى نوسینى وته زیَرِینه‌كان بكه‌یت. ته‌نیا یه‌ك دوو وته‌ى كورت به‌سن. سوود له وته وه‌رگرتنى كورت و روون
ببینه، ئه‌و وتانه‌ى راسته‌خۆ باس له بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
ریَگه‌ى دووهه‌م هه‌واڵیَكى چه‌ند بابه‌تیه:
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیدیَكى چه‌ند لایه‌نه به‌كار بهیَنه. له‌و لیده‌دا باس له دوو یان سىَ بابه‌ت بكه له بابه‌ته‌كانى تر گرنگتربن . له دریَژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌شدا به پیَى گرنگى هه‌ریه‌كه‌یان ورده‌كارى و پیَشینه‌كانیان بخه‌ره روو وته‌كانیش بنووسه‌وه و روونكردنه‌وه‌ى پیَویستیش بده. مانشیَتى ئه‌م جۆره بابه‌ته ده‌كریَت باس له گرنگترین به‌شى هه‌واڵه‌كه بكات. ئه‌م جۆره هه‌والاَنه زیاتر بۆ ئه‌و وتار و كۆنفرانسه رۆژنامه‌نووسیانه گونجاون كه له لایه‌ن به‌رپرسیَكى پایه به‌رزى حكومه‌ته‌وه به‌رِیَوه ده‌چیَت. به‌لاَم له بیرتان نه‌چیَت له‌و لیَدوان و راده‌ربرِینانه گه‌ر باس له پیَشینه‌ى گۆرِانكارییه‌كان نه‌كریَت هیچ مانایه‌كیان نابیَت.
سه‌رچاوه:
www.jadidnews.com
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق