سه‌ره‌تاى گرنگى دان به‌پیَوانه‌كردنى رایگشتى ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ساڵى 1824، له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆژنامه‌كان زیاتر گرنگیان به بوارى بازرگانىء بازارِ ده‌دا، له‌ریَگه‌ى ئه‌نجام دانى هه‌ندىَ راوه‌رگرتنه‌وه، رایگشتى یان سه‌باره‌ت به‌و بواره‌و خواستء ویستى خه‌ڵكء رایان سه‌باره‌ت به‌كاڵاكان وه‌رده‌گرت.به‌ڵام ئه‌م شیَوازانه وردبینىء راستگۆیى ته‌واویان تیَدا نه‌بوو، نه‌ده‌كرا وه‌ك رایگشتى ته‌ماشایان بكریَت.به‌هۆى ئاڵۆزىء چوونه ناویه‌كى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حزبء ره‌وته سیاسیء ئابوریه‌كانه‌وه پیوانه‌كردنى رایگشتى له‌كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كاندا بووه‌ته كاریَكى تاراده‌یه‌ك سه‌ختء دژوار. ئه‌مه‌ش بوه هۆى بیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ى شیَوازیَكى گونجاو بۆ زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌و كیَشه‌وروداوانه‌ى كه رووبه‌روى كۆمه‌ڵگاكان ده‌بنه‌وه. چونكه حكومه‌ته‌كان به‌بىَ زانینى ئاستى رایگشتى خه‌ڵكه‌كانیان، ناتوانن پڵانى راستء دروست دارِیَژن.ئه‌مریكیه‌كان پیَش هه‌موو وڵاته‌كان كه‌وتنء له‌ساڵى 1936 په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تیان بۆ زانینى رایگشتى وڵاته‌كه‌یان دامه‌زراند به‌ناوى "په‌یماناگى گالوپ" بۆ پیَوانه‌كردنى رایگشتى، وه‌ك وتمان پیَشتر پیَوانه‌كردنى رایگشتى زیاتر بۆ زانینى راى خه‌ڵكى بوو سه‌بارت به‌كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیا زه‌به‌ڵاحه‌كان، به‌ڵام پاشتر زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به كیَشه سیاسیه‌كان له‌ریزى پیَشه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌كان ده‌هاته ژماردن. سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى ئه‌مریكیه‌كان بووه سه‌رمه‌شق بۆ زۆر له‌و وڵاتانه‌ى كه زانینى رایگشتى هاووڵاتیانى خۆیانیان ڵامه‌به‌ست بوو. بۆیه پاش ئه‌مریكا، ده‌یان په‌یمانگاو سه‌نته‌رى جیاجیا له‌ئه‌وروپاء ئه‌مریكاى باكوردا دروست كرانء كه‌سانى شاره‌زاء پسپۆرِ له‌بوارى پیَوانه‌كردنى رایگشتیدا ده‌ركه‌وتنء ده‌یان لیَكۆڵینه‌وه‌و بابه‌تى زیندوش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بڵاوكرایه‌وه.شاره‌زایانى پیَوانه‌كردنى رایگشتى سىَ شیَوازیان بۆ پیَوانه‌كردنى رایگشتى" داناوه كه‌لیَره‌دا به‌كورتى باس له هه‌رسىَ شیَوازه‌كه ده‌كه‌ین:یه‌كه‌م: راپرسىبه‌و حوكمه‌ى كه‌له‌وڵایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گرنگیه‌كى زۆر ده‌درآ به به‌شدارى سیاسی خه‌لًك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌ڵاى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت چاپه‌مه‌نیه‌كانه‌وه زانینى راى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌رووداو كه‌سایه‌تىء حزبه سیاسیه‌كان ببوه مه‌سه‌له‌یه‌كى جیَگه‌ى بایه‌خ، هه‌ربۆیه ئه‌م شیَوازه له‌و وڵاته‌دا سه‌رى هه‌ڵدا. به‌تایبه‌تى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارىدا. راپرسى بۆخۆى شیَوازیَكى هاوچه‌رخه كه‌له‌ریَگه‌یه‌وه ده‌كریَت ئاراسته‌ى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌كیَشه گشتییه‌كان بزانریَت.پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى جیاوازه له‌ریفراندۆم، چونكه ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرتره‌و ماوه‌كه‌شى دورخایه‌نه. به‌ڵام ده‌كرىَ راپرسىَ هه‌رچه‌نده رۆژیَك جاریَك ئه‌نجام بدریَت ئه‌ویش له‌رِیَگه‌ى دیاریكردنى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكیَكء ئاراسته‌كردنى چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به‌كیَشه‌یه‌كى گشتى كه‌ده‌مانه‌وآ راى خه‌ڵكى له‌باره‌وه بزانین. ئه‌وپرسیارانه‌ى كه‌داده‌نریَت ده‌بىَ زۆر به‌وردى دابرِیَژریَنء پاشان وه‌ڵامه‌كان راڤه ده‌كریَن.لیستى پرسیاره‌كان له‌وانه‌یه راسته‌وخۆ بدریَت به‌جیَگه‌كه‌یان له‌ریَگه‌ى پۆسته‌وه بۆیان ره‌وانه بكریَت. یان ده‌كرآ له‌ریَگه‌ى ئینته‌رنیَته‌وه بخریَته به‌رده‌ستىمیوانه‌كانى تۆرِى جیهانى. هه‌روه‌ها ده‌كرىَ پرسیاره‌كان له‌رادیۆ یان T.V یان رۆژنامه‌كاندا ئاراسته‌ى خه‌ڵك بكریَن. بۆ وه‌رگرتنى ئه‌نجامى راپرسیه‌كه‌ش كۆمه‌ڵه كه‌سانیَكى پسپۆرِ هه‌ڵده‌ستن به‌وه‌رگرتنى زانیاریه‌كانء پاشان بڵاوكردنه‌یان به‌شیَوه‌ى ئامار یان (هیَڵى به‌یانى) یان شیَوه‌ى تر.ئه‌وڵایه‌نه باشانه كه‌ده‌كرآ له‌م شیَوازه‌دا ئیشاره‌تى پیَ بده‌ین بریتین له:1-وه‌رگرتنى زۆرترین زانیارى له‌خیَراترین كاتدا.2-ئاسانى به‌كارهیَنانىء پیَدانى مۆڵه‌ت به‌ده‌نگده‌ران تاكو له‌كاتى رادانه‌كه‌یاندا بیربكه‌نه‌وه.3-كه‌مى خه‌رجى تیَچون.4-ئاسانى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆكه‌كه‌ىو ده‌رخستنى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى.به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نییه كه‌ئه‌م شیَوازه كه‌مء كورِى تیَدانیه، به‌ڵكو ده‌كرىَ به‌كورتى باسى هه‌ندآ له‌كه‌مء كورِییه‌كانى شیَوازى راپرسى بكه‌ین:1-ئه‌م شیَوازه زیاتر راى شه‌خسى وه‌رده‌گرىَ نه‌ك رایگشتى، چونكه به‌جیاو به‌تاك تاك پرسیار له‌خه‌ڵك ده‌كات، زانایانى ده‌رونناسىء كۆمه‌ڵناسى پیَیان وایه مرۆڤ كاتیَك له‌ناو گروپیَكدایه بیروبۆچونه‌كانى جیایه له‌وه‌ى به‌تاكء ته‌نیایه.2-به‌كارهیَنانى ئه‌م شیَوازه ته‌نیا خویَنه‌وارانن و مه‌رجى سه‌ره‌كى خویَندنه‌وه‌و نوسینه.3-ته‌نیا له‌وڵاته پیَشكه‌وتوه‌كاندا ئه‌م شیَوازه سه‌ركه‌وتو ده‌بیَت، به‌ڵام له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا ترس له‌حكومه‌تء ده‌زگاكانى ئه‌وانه ناچار ده‌كات به‌دروستى وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه یان خۆیان له‌هه‌ندىَ پرسیار بدزنه‌وه.4-هیچ گرنتییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى رایان وه‌رگیراوه جاریَكى تر پرسیاره‌كانیان ناخریَته‌وه به‌رده‌ست.( )پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى راپرسى له‌كاتى پیَوانه‌كردنى رایگشتیدا به‌شه‌ش قۆناغى سه‌ره‌كىدا تیَپه‌رِده‌بىَ:1- دانانى پڵانى گشتى.2- ته‌سمیم كردنى لیستى پرسیاره‌كان3- ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى رایان وه‌رده‌گیریَت.5- شیكردنه‌وه‌ى زانیارىء وه‌ڵامه‌كان.6- ئ اماده‌كردنى راپۆرتیَكى ته‌واو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان.( )هه‌رچه‌نده هه‌موو قۆناغه‌كانى ئاماده‌كردنى پرۆسه‌ى راپرسى گرنگن، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان وه‌رده‌گیرىَ له‌هه‌موو قۆناغه‌كان گرنگتر‌و سه‌ختره، چونكه ده‌رئه‌نجامى پیَوانه‌كردنه‌كه‌ى له‌سه‌ر كۆده‌بیَته‌وه، ئیَمه ده‌زانین ناتوانین له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگى ته‌واوى كۆمه‌ڵگا وه‌رگرین، بۆیه ناچارین (عینه)یان لىَ هه‌ڵبژیَرین به‌جۆریَك نویَنه‌رایه‌تى هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه بكات. له‌و پیَناوه‌شدا ئاستى رۆشنبیرىء ته‌مه‌نء بارى ئابورىء كۆمه‌ڵایه‌تىء شویَنى نیشته‌جیَبوونء جۆرى كاره‌كه‌ىده‌بىَ ره‌چاو بكریَت.دووه‌م: روپیَوكردنبۆئه‌وه‌ى رایگشتى ئاشكرا‌و نهیَنى بزانریَت، باشترین شیَواز بۆ پیَوانه‌كردنى رایگشتى شیَوازى روپیَوكردنه. ئیَمه ده‌زانین زۆر كه‌س هه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بیَت نایانه‌وىَ راى خۆیان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له جیاجیاكان به‌ئاشكرایى ده‌ربرِن، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ زانینى برِواى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ء خه‌ڵكانى تر په‌نا ده‌بریَته به‌رشیَوازى روپیَوكردن ئه‌ویش له دوو رِیَگه‌وه‌بیَت.ا- ریَگه‌ى تیَبینى كردن: زیاتر له‌لیَكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تىء سایكۆلۆژییه‌كاندا به‌كاردیَت. ئه‌و ڵایه‌نه‌ى كه‌ده‌یه‌وىَ پیَوانه‌ى راى خه‌ڵك بكات، هه‌ڵده‌ستآ به كوڵا گرتنء چاودیَرى كردنى هه‌ڵویَستء قسه‌وباسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به شیَوه‌یه‌ك له‌شیَوه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌ربرِینى بیرورِاكانیان. ئه‌نجا ئه‌و قسه‌وباسء هه‌ڵویَستانه تۆمار ده‌كات.. یه‌كیَك له‌وخاڵه گرنگانه‌ى كه‌ده‌بىَ له‌م شیَوازه‌دا له‌به‌رچاو بگیریَت بریتیه له‌وه‌ى كه‌ده‌بىَ چاودیَركه‌ر یان تیَبینیكه‌ر شاره‌زاو پسپۆرِبیَت له‌و خه‌ڵكه‌ى كه كارى تیَدا ده‌كات ساڵى 1993 بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڵایه‌ن (تۆم هاریسونء شارل مادگ) ئه‌م شیَوازه به‌كارهاتء گروپیَكیان دروست كرد به‌ناوى گروپى تیَبینى كردنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌ریتانیا.ئه‌م شیَوازى پیَوانه‌كردنه‌ى رایگشتى زیاتر له وڵاته رۆژهه‌ڵاتىء تازه پیَگه‌یشتووه‌كاندا به‌كار دیَت، چونكه هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاتانه ناویَرن به‌ئاشكرا هه‌ڵویَستء بیرورِاكانیان ده‌رببرِن هۆكاریَكى تر‌ى به‌كارهیَنانى ئه‌م شیَوازه ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ریَژه‌ى به‌رزى نه‌خویَنده‌وارى له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا.ب/ریَگه‌ى چاوپیَكه‌وتن: ئه‌م شیَوازه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى رایگشتى سه‌باره‌ت به پروپاگه‌نده‌و په‌یوه‌ندى ئابورىء بازارِ، به‌كاردیَت.چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چاوپیَكه‌وتنه‌كه زۆرجار له‌كاتیَكى دیاریكراودا لیَكۆڵه‌وه‌ریَك هه‌ڵده‌ستىَ به‌سازدانى چاوپیَكه‌وتن له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵىَ خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنى بیرورِایان سه‌باره‌ت به بابه‌تیَكى تایبه‌ت.گرنگترین خاڵ كه‌ده‌بىَ له‌م شیَوازه‌دا ره‌چاوبكریَت خۆى له‌وه‌دا ده‌بینیَته‌وه كه‌لیَكۆڵه‌ر ده‌بىَ جیَگه‌ى باوه‌رِى ئه‌و خه‌ڵكه‌بیَت كه‌چاوپیَكه‌وتنیان له‌گه‌ڵداسازده‌كاتء له هه‌مانكاتدا ده‌بىَ ئاگادارى بارى ده‌روونىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابورییان بیَت. هه‌روه‌ها ده‌بآ كاتى پیَویست بدریَته ئه‌و كه‌سانه،تاكو بیربكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵامى راستء دروست بده‌نه‌وه، دواكه‌وتوویى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن یه‌كیَكه له‌هۆكاره‌كانى به‌كارهیَنانى ئه‌م شیَوازه.سیَیه‌م: شیَوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆكزۆربه‌ى وڵاتانى جیهان پیَویستیان به‌زانینى رایگشتى وڵاتانى تر به‌تایبه‌ت وڵاتانى ده‌رودراوسىَ هه‌یه بۆئه‌وه‌ى سیاسه‌ته ناوخۆیىء ده‌ره‌كییه‌كانیان به‌پیَى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌پیَیان ده‌گات دارِیَژن. بۆ زانینى رایگشتى ئه‌و وڵاتانه‌ش باشترین شیَواز كه‌ده‌بىَ بگیریَته‌به‌ر بریتیه له‌شیكردنه‌وه‌و راڤه‌كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له‌و چاپه‌مه‌نىء ئیزگه‌و ته‌له‌فزیۆنء سایتى ئینته‌رنیَتدا بڵاوده‌بیَته‌وه كه‌ته‌عبیر له‌راى جه‌ماوه‌رو حكومه‌ت ده‌كات.ده‌ستنیشانكردنى وشه‌و برِگه‌و رسته‌كانى ئه‌و په‌یامانه‌ى كه‌له‌و كه‌ناڵانه‌دا بڵاوده‌كریَنه‌وه پاشان لیَكۆڵینه‌وه‌و راڤه‌كردنیان ده‌بیَته‌هۆى زانینى ئاراسته سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌و وڵاته، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م شیَوازه له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندندا زیاتر به‌كاردیَت، بۆیه واده‌خوازىَ كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌ناڵانه زیره‌كء شاره‌زابن له شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆكى په‌یامه‌كاندا.له‌شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆكدا دوو قوتابخانه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن:1-قوتابخانه‌ى ئه‌مریكى: كه‌گرنگى به‌ڵایه‌نى ریّژه‌ى ژماره ده‌دات له شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆكداء نه‌ك هه‌ر ڵایه‌نه شكلیه‌كانى په‌یوندى كرتن به‌ڵكو بابه‌تى په‌یوه‌ندى كردنه‌كه‌ش له‌به‌ر چاوده‌گرىَ.خاوه‌نى ئه‌م قوتابخانه‌یه زاناى بوارى په‌یوه‌ندى به‌ستن "هارولد ڵاسویل"ه.2-قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى: كه‌ڵایه‌نى چۆنایه‌تى له‌به‌رچاو ده‌گرىَ، ئه‌م قوتابخانه‌یه وردبین تر‌و رونتر ناوه‌رِۆكى په‌یامه‌كان ده‌خاته روو.له‌راستىدا ده‌ست نیشانكردنى پیَناسه‌یه‌كى یه‌كگرتوو بۆ "شیكردنه‌وه‌ىناوه‌رۆك" كاریَكى ئاسان نیه، به‌ڵام زۆربه‌ى شاره‌زایان بۆ ده‌ربازبون له‌م كیَشه‌یه هه‌ڵساون به‌خستنه‌روى چه‌مكى هه‌ردوو وشه‌ى (شیكردنه‌وه)و (ناوه‌رِۆك).-شیكردنه‌وه (Analysis) بریتیه له‌پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌كان له ریَگه‌ى شیته‌ڵا كردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كان له‌یه‌كترء خستنه‌رووى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و ره‌گه‌زانه.-ناوه‌رِۆك (Content) له‌زانستى په‌یوه‌ندى كردن‌دا بریتیه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه‌ده‌وتریَت یان ده‌نوسریَن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى.ناوه‌رِۆك بریتیه له‌كۆمه‌ڵىَ هیَماى زمانه‌وانى كه‌ریَكخراوه وبوه‌ته شیَوه‌یه‌ك له‌شیَوه‌كانى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤیَكء له‌ئه‌وانى تر‌ى جیاده‌كاته‌وه.سه‌باره‌ت به‌جۆره‌كانى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆك، زۆربه‌ى لیَكۆڵینه‌وه‌كان ده‌یكه‌ن به‌سىَ به‌شه‌وه.1-شیكردنه‌وه‌ى برِى 2- شیكردنه‌وه‌ى جۆرایه‌تى 3- شیكردنه‌وه‌ى چۆنایه‌تى.به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆك پسپۆرِان پیَنج هه‌نگاویان ده‌ستنیشانكردوه:1-دیاریكردنى چه‌مكه‌كانء گریمانه پراكتیكیه‌كان.2-دیاریكردنى عه‌ینه (Simpil)3-ده‌ستنیشانكردنى یه‌كه‌كانى شیكردنه‌وه‌و به‌شه‌كانى.4-پیَوانه‌كردنى جیَگیرى شیكردنه‌وه.5-شیكردنه‌وه‌ى ئامارىء راڤه‌كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان.وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا وتمان شیَوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوه‌رِۆك زیاتر له‌كاتى پیَوانه‌كردنى رایگشتى وڵاتانى تر یان رایگشتى نیَوده‌وڵه‌تى به‌كاردیَت، هۆكاره‌كه‌شى ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتان ریَگه ناده‌ن له‌وڵاتیَكى تره‌وه بیَن بۆ پیَوانه‌كردنى رایگشتى هاوڵاتیانیان، چونكه به‌مه‌ترسى ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان.
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق