مه‌جید ساڵح
بنه‌ما تیورییهكانىرایگشتى و راگه‌یاندن
رۆڵى میدیاكان له دروستكردنى رایگشتیدا
فه‌سڵى یه‌كه‌م
رایگشتى
به‌شى یه‌كه‌م
پیناسهكانى رایگشتى
چه‌ند پیَناسهیهك بۆ رایگشتى:له نیَوان دیارده كۆمهلاَیهتیه گشتیه‌كاندا، رایگشتى به یهكیَك له بهربلاَوترین و ئاشكراترین ئه‌و دیاردانه دیَته ژماردن. ئه‌م دیارده‌یه له كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كاندا چاره‌نووس وئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌كان دیارى ده‌كات. داینه‌مۆى بزواندنى هه‌موو گۆرِانكاریهكانه و به باش وخراپیه‌وه. ساده‌ترین پیَناسه بۆ رایگشتى ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه بڵیَن (ده‌نگى خه‌ڵكه)ئه‌م ده‌نگه له هه‌رده‌م وله هه‌موو جیَگهیهكدا وبه شیَوهى جیا جیاله لایه‌ن دهسهلاَتدارانهوه دهبیستریَت.رایگشتى به بهشیَك له میَژووى گه‌لان له قه‌ڵم دهدریَت، بابهتیَكه له فه‌لسه‌فه‌و فهسڵیَكه له سیاسه‌ت وكۆمهڵناسى ودهرووناسى.كه‌چى له حه‌قیقه‌دا هیچ یه‌ك له‌و زانسته مرۆڤایه‌تیانه نه‌یانتوانیوه پیَناسهیهكى ته‌واوى ئه‌و دیارده‌یه بكه‌ن. له رووى زمانه‌وانیه‌وه (رایگشتى) لهلیَكدانى دوو وشه‌ى(را)و(گشتى)پیَك هاتوه.یه‌كه‌میان به‌ماناى بۆچوون دیَت وئه‌ویتریشیان به ماناى كۆ یان بریَكى زۆر دیَت.له لیَدانى(را+گشتى)ئه‌م چه‌مكه دروست بوه كه به‌ماناى كۆى بۆچونه‌كان یان كۆى راكان دیَت.له زۆربه‌ى كتیَبهكانى زانستى كۆمهڵناسىدا رایگشتى(public opinion)به‌وه پیَناسه كراوه كه بریتیه له (كۆى گشتىراى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا به رامبه‌ر بابهتیَك كه كاریگه‌رى هه‌یه بۆ سه‌ر ژیانیان.)( )بهلاَم ئه‌مه تاقه پیَناسه نیه،به‌ڵكو وه‌ك هه‌ر زانستیَكى تر‌ى مرۆڤایه‌تى، "رایگشتى"یش چه‌ندین پیَناسهى جیاجیا‌و لهههندىَ حاڵه‌تدا لیَك نزیكى بۆ كراوه.هۆى ئه‌مه‌ش دهگهرِیَتهوه بۆ ئهوهىبابهتى (رایگشتى)له گه‌ڵ زۆر مه‌سه‌له‌و بوارى تردا ئاویَته دهبیَت. پیَناسهكانیش هه‌ڵقوڵاوى ئاستى هۆشیارىء شیَوازى بیركردنه‌وه‌ى دانهرهكانیانن. ئیَمه لیَرهدا هه‌ندآ له‌و پیَناسانه ده‌خه‌ینه روو:ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه پیَى وایه رایگشتى ده‌رئه‌نجامى لیَكدانى را فهردیهكانه له گه‌ڵ یه‌كتردا,بهلاَم ده‌رئه‌نجامى كۆكردنه‌وه‌یان نییه.ئه‌م رایه هى(دبوب)ه, بهلاَم روونى پیَوه دیار نییه.ههندیَك پیَیان وایه: رایگشتى به‌رجه‌سته‌بوونى خواستء نیازه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌و له‌ئه‌نجامى كۆمهڵىَ ئاماژه‌و لیَكدانهوهو هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ روداوه‌كانى رۆژ سه‌رهه‌ڵده‌دات.( )به‌ڵام هى وایه دهڵىَ: "رایگشتى بریتیه له‌و كۆمه‌ڵه باوهرِو بیروبۆچوونهى كه كۆمه‌ڵه خهڵكیَك له‌سه‌رى ریَك ده‌كه‌ون ئالبیگ چه‌ند پیَناسهیهكى بۆ رایگشتى كردووه بریتین له:-رایگشتى به‌رهه‌مى پرۆسه‌یه‌كى كارلیَگهرى لهنیَوان خه‌ڵك بهشیَوهى گروپ، به‌رامبه‌ر بابهتیَكى دیاریكراو كهجیَگهى مشتومرِیانه.-رایگشتى ته‌عبیرى ئه‌ندامانى جه‌ماوه‌ره سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ى كه بۆچونیان له‌سه‌رى جیاوازه.-رایگشتى كۆمهڵىَ ئاراسته‌یه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زالڕ دهبیَت به‌رامبه‌ر به كیَشهیهكء ته‌عبیر له‌سه‌ر راى زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌كات.پیَناسهیهكى تر پیَى وایه: " رایگشتى بریتیه له‌و باوهرِه هاوبه‌شه‌ى كهكۆمهڵىَ خه‌ڵك له‌سه‌رى ریَك دهكهونء تیَیدا به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبهشء تیَرِوانینه هاوبه‌شه‌كانیان سه‌باره‌ت بهكیَشهیهك یان بابهتیَك له‌به‌ر چاو ده‌گرن"پیَناسهیهكى تریش ده‌ڵى: "شیَوهى ژیانى نه‌ته‌وه‌یه‌كه، واته ئه‌و شته‌یه كه پسپۆرِانى بوارى كۆمه‌ڵناسى پیَى دهڵیَن كو‌لتور"به‌ڵام زاناى بوارى ماس میدیاكان "لیونارد دۆب" پیَناسهیهكى تر‌ى هه‌یه‌و دهڵىَ: "رایگشتى واته بۆچوونء ههڵویَستهكانى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بابهتیَكى دیاریكراو، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موویان ئه‌ندامى گروپیَكى دیاریكراوبن".زانایه‌كى تر‌ى بواره‌كه به‌ناوى "چیلدریش" پیَى وایه: "رایگشتى بریتیه له‌و كۆمه‌ڵه ههڵویَستهى كه‌كۆمه‌ڵه كهسیَك بهبىَلهبهرچاوگرتنى ریَكهوتنى پیَشوهخت، وه‌رى ده‌گرن..( )له فه‌رهه‌نگى( Adictionar of pasychology ) تایبه‌ت بهسایكۆلوژیا،J.A.DREVER ]MG پیَى وایه رایگشتى گرتبونهوهى گشتى راكانه لهكۆمهڵگایهكى دیاریكراودا بهرامبهرمهسهله كۆمهلاَیهتیهكان یان ئاكارییه‌كان یان سیاسیه‌كان.( )پیَناسهى تریش زۆره بۆ رایگشتى، به‌ڵام دهكرىَ له‌كۆى هه‌موو ئه‌و پیَناسانهدا بڵیَین "رایگشتى هیَزیَكى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌وره‌و پته‌وه‌و خاوه‌ن دهسهڵاتیَكى بههیَزه، هه‌رچه‌نده هیَزى جیَبهجیَكردنى نییه، به‌ڵام ناكرىَ گویَى لىَ نهگیریَت."پیَویسته بوتریَت په‌ره‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندى له نیَوان ولاَتان و بچوك بونه‌وه‌ى پانتایىجیهان, رایگشتى له چوارچیَوه میللی وناوخۆیهكهى نههیَشتوهتهوه، به‌ڵكو رایه‌كى نیوده‌وڵه‌تى دروست كردوه كه كاریگه‌رى له سه‌ر رایگشتى نه‌ته‌وه‌یش هه‌یه.( )به‌ڵام رایگشتى، كۆمهڵىَ خه‌سڵه‌تى تیَدایه كهلهجۆرهكانى تر‌ى "را"ى جیاده‌كاته‌وه. لیَرهدا دهبىَ بڵیَین بهبىَ ئه‌و خه‌سڵه‌تانه رایگشتى دروست نابىَ. له‌سه‌روى ئه‌و خهسڵهتانهشهوه خه‌سڵه‌تى (جهماوهریهكهیهتى). به‌واتایه‌كى تر رایگشتى په‌یوه‌ست نییه بهتاقمیَكى بچوكء كه‌مه‌وه. خهسڵهتیَكى تر‌ى رایگشتى برتییه له‌بوونى (دینامیكیهت)، واته لهژیَر كاریگه‌رى پیَشهاتهكاندا دهبىَ گۆرِانى تیَدابكهوآ. خهسڵهتیَكى تر كهزۆربه پته‌وى گرآ دراوه به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه ، بوونى (ئازادى رادهربرِین )ه. واتا رایگشتى ته‌نیا له ولاَته دیموكراسهكاندا دهتوانیَت هه‌ناسه بدات و كاریگه‌رى و بونیَكى راسته‌قینه‌ى ههبیَت. دواین خهسڵهتیش بریتییه له‌وه‌ى (به‌رژوه‌ندى چینء تویَژیّكى به‌رفراوان بگریَتهوه).ژودیَت لازاركه پسپۆریَكى زانستى په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسایه له كتیَبى(رایگشتى)دا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى رایگشتى له حه‌وت خاڵدا چرِكردوهتهوه:1. رایگشتى بریتیه له‌و ره‌فتارانه‌ى كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام دهدریَت.2. بابهتیَك له خۆ دهگریَت په‌یوه‌سته به هه‌موو خه‌ڵكه‌وه.3. بابه‌ته كه بۆ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه جیَگهى گرنگى پیَدانه.4. رایگشتى هه‌رده‌م نیه‌تى به‌شدارى كردنى له گه‌ڵدایه.5. ئه‌م رهفتارههاوبهشانه هیَنده گورِو تینیان تیَدایه بگه‌نه مه‌به‌سته‌كانیان.6. رایگشتى به چه‌ندین ریَگهى جیاجیاى كۆمهلاَیهتى دهردهبرَیَت.7. رایگشتى پیَكهاتهیهكى كۆمهلاَیهتیه.
هۆكاره‌كانى گرنگى پیَدان به رایگشتى:سه‌ره‌كى ترین هۆكاره‌كانى گرنگى پیَدان به رایگشتى له‌م شه‌ش خاڵه‌ى خواره‌وه‌دا چرِ ده‌بیته‌وه:1. په‌ره‌سه‌ندنى دیموكراسى: له‌پاش هه‌ره‌س هیَنانى بلۆكى رۆژههلاَت,سه‌ركه‌وتنى لیبرالیزمىدیمۆكراتى,مه‌سه‌له‌ى دیمۆكراسیه‌ت ومافى مرۆڤ وكۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بونه‌ته خواستى سه‌ره‌كى زۆربه‌ى گه‌لان.بهشیَوهیهكى سروشتىهاتنهدى ئهوخواستانه هه‌لى به‌شدارى سیاسى و كومهلاَیهتى زیاتر بۆ تویَژهكانى كۆمه‌ڵ خۆش ده‌كات,مرۆڤى دیموكرات به‌رپرس دهبیَت له زانینى ئاینده‌ى خۆى و ولاَتهكهى،راى ئه‌م مرۆڤه له ولاَته دیمۆكراته‌كاندا حسابى بۆدهكریَت.2. ئاسان كارى په‌روه‌رده‌و فیَركردن: ئه‌گه‌ر جاران تهنیامندالاَنى چینى سهرمایهداروخانهدانهكان تواناى به‌رده‌وام بوونىخویَندنیان هه‌بوو,ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌دا,زۆرینه‌ى خه‌ڵك ده‌توانن دریَژه به خویَندن بده‌ن.بوونى كۆمه‌ڵگایه‌كى خویَندهوارو هۆشیار,ئاستى ئومیَد وخواست وپیَشبینیهكانى ئه‌ندامانى به‌رزده‌كاته‌وه.به‌هۆى زۆرى ریَژهى خویَنهوارانهوه تاكهكانىكۆمهڵگا ئاماده‌یى زیاتریان تیدایه بۆ كارى هاوبه‌ش. 3. ئاسانى په‌یوه‌ندى به‌ستن: به‌هۆى په‌ره‌سه‌ندنى ته‌كنه‌لۆژیاوه,مرۆڤه‌كان زۆر بهخیَرایى وله ههركویَیهك بن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندى ببه‌ستن.4. گۆرِانى ئابورى: گۆرِانى ئابورى هۆكاریَكى تره بۆ پهرهسهندنىگرنگى په‌یدا كردنى رایگشتى.چونكه له كاتى بارى ئابورى باش‌دا مرۆڤ دهتوانیَت به‌شدارییه‌كى چالاكانهبكات له مه‌سه‌له گشتیه‌كاندا.5. گرنگى پیَدانى حكومه‌ته‌كان:حكومه‌ته دیمۆكراته‌كان مه‌به‌ستیانه رایگشتى هاوولاَتیانى خۆیان بزانن,تاكو لهریگهیهوه هه‌نگاو بۆ مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره‌كان بنیَن.6. به‌ره‌و پیَشبردنى ستراتیژى نه‌ته‌وه‌یى: رایگشتى له‌و روه‌وه جیَگهى گرنگى پیَدانه ،كه هیچ ستراتیژیَكى نه‌ته‌وه‌یى بهبىَهاوكارى وپشتیوانى تویَژه بهربلاَوهكانى كۆمه‌ڵگا قابیلى هاتنه‌دى نییه.( )په‌یوه‌ندى نیوان دهسهلاَت ورایگشتى:له نیوان رایگشتى ودهسهلاَتدا به تایبه‌تى له‌م په‌نجا ساڵه‌ى دواییدا په‌یوه‌ندیه‌كى توند‌و نه‌پساوى دوولایه‌نه هه‌یه,هه‌ریه‌كه‌یان به شیَوهیهك له شیَوهكان كار له‌وى تر ده‌كات.هه‌لومه‌رجى كات وشویَن رۆڵى كاریگه‌ر له سازدانى ئه‌و په‌یوه‌ندى یه‌دا ده‌بینن.كاریگه‌رى رایگشتى له سه‌ر دهسهلاَت:رایگشتى دهتوانىَ به شیَوهیهكى راسته‌وخۆ (وه‌ك هه‌ڵبژاردن,ریفراندۆم, و مانگرتن) كار له دهسهلاَت بكات.له ههندىَ حاڵه‌تى تردا رایگشتى به شیَوهیهكى نارِاستهوخۆ دهسهلاَت ده‌خاته ژیَر هه‌ژموونى خۆیه‌وه وه‌ك(خۆپیشاندانى سیاسى, گروپهكانى گوشار, په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆ,) له هه‌مووى گرنگتر دهكرىَ له ریَگهى راگه‌یاندنه‌كانه‌وه رایگشتى خۆى دهسهلاَت پیشان بدات.
كاریگه‌رى دهسهلاَت به سه‌ر راى گشتیه‌وه:دهسهلاَت داران به شیَوهیهكى گشتى ,دیمۆكراتىبن یان دیكتاتۆرى كاریگه‌ریه‌كى زۆریان به سه‌ر رایگشتى هاوولاَتیانىخۆیانهوه هه‌یه.ئه‌و كاریگه‌ریه‌ش به چه‌ند شیَوازیَك پیاده دهكریَت. گرنگترینیان هه‌ڵسوكه‌وت وكۆرِوكۆنفرانس وئینتهرفیوى به‌رپرسه حكومیه‌كانه.ئه‌م مه‌سه‌لانه به شیَوهیهكى خیرا كار له رایگشتى هاوولاَتیان ده‌كات.جگه له‌وه زۆر جارئه‌و برِیارو یاسایانه‌ى كه په‌رله‌مان وحكومه‌ت ده‌ریان ده‌كه‌ن ,راى گشتیان لىَ دهكهویَتهوه
* * *
به‌شى دووه‌م
جۆره‌كانى رایگشتى
جۆره‌كانى رایگشتى:پاش ئه‌وه‌ى لهماناو پیَناسهكانى رایگشتى تیَگهیشتین، بهپیَویستى ده‌زانین باس له جۆره‌كانى رایگشتى بكه‌ین، به‌ر له هه‌ر شتیَك ئیَمهئیَستا ده‌زانین راى تاكه كه‌س جیاوازیه‌كى زۆرى هه‌یه له‌گه‌ڵ رایگشتى. لهپیَش هه‌موو جیاوازییه‌كاندا وادهخوازىَ ئاماژه به‌وه بده‌ین كه‌وا راى تاكه‌كه‌س دهبیَ به‌دوو جۆره‌وه: (را)یه‌ك كهپهیوهنده بهكاروبارى تایبه‌ت به‌كه‌سه‌كه خۆیه‌وه.جۆره‌كه‌ى تریشیان بریتیه له‌و (را) تاكهكهسیهى كهگرىَ دراوه به‌مه‌سه‌له گشتیه‌كانه‌وه.واته تیَرِوانینى كه‌سه‌كه بۆ رووداو‌و مه‌سه‌له گشتیه‌كان.پسپۆرِانى بوارى رایگشتى، له‌ریزكردنى رایگشتیدا چه‌ندین جۆر پۆڵیَن كردنیان داناوه، به‌ڵام هه‌ر هه‌مویان كۆمهڵىَخاڵى هاوبه‌شیان تیَدایه كه‌له‌سه‌ر هیَڵیَكى هاوته‌ریب ریَكیان ده‌خات. دیارترین پۆڵیَن كردن پیَى وایه رایگشتى دهكریَت بهسىَ جۆرى سهرهكىء كۆمهڵىَ جۆرى لاوه‌كیه‌وه:1-رایگشتى، بهپیَى شویَنى بڵاوبوونه‌وه‌ى.2-رایگشتى، بهپیَى كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى.3-رایگشتى بهپیَى دهركهوتنء شاراوه‌یى.یه‌كه‌م: رایگشتى بهپیَى شویَنى بڵاوبوونهوهىشویَنى جوگرافىء پیشه‌و چینء تویَژ پیَكهیَنهرى ئه‌م جۆره‌ن لهرایگشتىء دهبیَت به‌م به‌شانه‌وه:ا- رایگشتى ناوچه‌یى: ئه‌مه ئه‌و راگشتیانه دهگریَتهوه كه‌له سنورى وڵاتیَك یان ههریَمیَكى دیاریكراودا سه‌باره‌ت بهكیَشهیهك دروست دهبىَ. جۆروشیَوازى دهربرِینى ئه‌م جۆره رایه، بهپیَى ئه‌و كیَشانهو كۆسپانه‌ى كهلهچوارچیَوهى ئه‌و سنوره‌دا ده‌ژین دهگۆرِىَ. له‌خواره‌وه باس لهسىَ جۆر رایگشتى ناوچه‌یى ده‌كه‌ین:1-رایگشتى حیزبى: وه‌ك ده‌زانین هه‌ر حزبهء كۆمهڵىَ ئه‌ندامى هاوئامانجء هاوبهرژوهندى له‌ده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه‌و به‌ده‌یان دۆستء لایه‌نگریش پشتیوانى لیَدهكهن. ئه‌م ئه‌ندامء دۆستء لایهنگرانهش زۆرجار راى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌رووداوه سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوریه‌كان دهبىَ. ئه‌م جۆره راى گشتییه به‌وه دهناسرىَ كهدیسپلینى تیَدایهو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كانه‌وه به‌رنامه‌ى بۆ دادهرِیَژریَت.2-رایگشتى سه‌ندیكایى: سروشتى ئه‌م جۆره راى گشتییه له‌وه‌دایه كه زیاتر گرنگى به‌و كیَشهو گرفتانه ده‌دات كه‌به‌لاى ئه‌ندامانى سهندیكایهكى دیاریكراو (پزیشكان-كریَكاران، خویَندكاران) مایه‌ى گرنگى پیَدانه, ئه‌م جۆره له رایگشتى لهرِواڵهتدا له‌راى حیزبى ده‌چآ.3-رایگشتى جۆرایه‌تى: كۆمهڵىَ كه‌س كاتیَك به‌رژوه‌ندییه‌كى هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه ورایهكى گشتى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به‌دیارده یان رووداویَك لا دروست دهبىَ، له‌وانه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه له‌رووى ئاینى یان ئایدۆلۆژى یان باوهرِ یه‌ك بگرنه‌وه. وه‌ك رایگشتى كلدانیه‌كان یان كاكه‌ییه‌كان.ب/ رایگشتى ههریَمایهتى: زۆرجار وادهبىَ چه‌ند گهلیَكى هاوسنورى یه‌كتر رایه‌كى گشتى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت بهرووداویَك دهبىَ كهبهرژوهندى هه‌موویانى تیَدایه. نمونه‌ى ئه‌م جۆره رایگشتییه زۆره‌و لیَرهدا دهكرىَ ئاماژه به‌چه‌ند نمونه‌یه‌كى نزیك بده‌ین. ساڵى 1998 بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى توند توركیاى گرته‌وه‌و كارهساتیَكى مرۆیى گه‌وره‌ى لیَكهوتهوه. وڵاتانى دراوسىَى توركیا بهیۆنانى كۆنه دوژمنى توركیاشه‌وه هاوسۆزیهكى زۆریان بۆ گه‌لى توركیا نواند. هه‌روه‌ها سیسته‌مى ئه‌پارتاید لهئهفریقاى باشور، رایه‌كى گشتى له‌وڵاتانى ئهفریقایىدا سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ساته مرۆییه ره‌گه‌ز په‌رستیه دروست كردبوو.پ/ رایگشتى جیهانى:مه‌به‌ست لهرایگشتى جیهانى یان نیَونهتهوهیییه، نه‌ك حكومه‌ته‌كان زۆرجار كیَشهیهك لهجیَگهیهكى دونیادا روودهداتء دهبیَته مایه‌ى گرنگى پیَدانى رایگشتى جیهانى. به‌زۆرى ئه‌م جۆره رایه بۆ پشتیوانى مافى مرۆڤ ء دژایه‌تى كردنى شهرِو پیَكدادانه، هه‌رچه‌نده ههندىَ جار كیَشهیهكى وه‌ك پیس بوونى ژینگه‌ء كون بوونى چینى ئۆزۆنیش رایگشتى دروست ده‌كه‌ن.لیَرهدا پیَویسته وه‌ك نمونه ئاماژه به‌و هه‌موو خۆپیشاندانانه بكه‌ین كه‌دژ به هه‌ڵگیرسانى شهرِى رزگاركردنى عیَراق سازكران.
دووه‌م: رایگشتى بهپیَى كاتى بڵاوبوونهوهىرایگشتى بهپیَى بهردهوامىء كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى دهكریَت به‌م به‌شانه‌وه:ا- رایگشتى هه‌میشه‌یى: بهشیَوهیهكى سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره راى گشتییه په‌یوه‌سته به كیَشه نه‌ته‌وه‌یىء نیشتمانیهكانهوهء كار له‌ژیانى سیاسىء راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات. دهكرىَ وه‌ك نمونه باس لهكیَشهى ئهنفالكراوهكانء كه‌ركوك بكریَت كه‌ده‌چنه چوارچیَوهى ئه‌م جۆره راى گشتیه‌وه. ئه‌م جۆره راى گشتیه تاكو چاره‌سه‌ركردنى یه‌كجارى كیَشهكه به‌رده‌وامى دهبىَء ههندىَ جار دهبیَته باوهرِیَكى نهگۆرِ له‌لاى ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كهكیَشهكهیان به‌لاوه گرنگه‌و ره‌نگه له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بگاته نه‌وه‌یه‌كى تر.ب-رایگشتى كاتى: له‌ئه‌نجامى ده‌ركه‌وتنى كیَشه یان رووداویَكى لهناكاوجۆریَك لهرایگشتى دروست دهبىَ كهبهچارهسهربوون یان نه‌مانى كاریگه‌رى كیَشهو رووداوه‌كه ئه‌و جۆره رایه‌ش كۆتایى پىَ دیَت. ههندیَك له‌وجۆره رایه چه‌ند سهعاتیَك دهخایهنىَ. وه‌ك تیرۆركردنى سه‌ركرده‌یه‌ك یان رودانى بوومه له‌رزه‌یه‌ك یان لافاویَك.پ-رایگشتى رۆژانه: رایه‌كى گۆرِاوو بزۆكه وپه‌یوه‌سته بهگۆرِانكارییه سیاسیء ئابورییه گۆرِاوهكانء هۆیه‌كانى راگه‌یاندن رۆڵى سه‌ره‌كى له‌دروست بونى دا دهگیَرِن.
سیَیهم: رایگشتى بهپیَى دهركهوتنء شاراوهیىئهم جۆره راى گشتییه دهبیَت به‌دوو به‌شه‌وه كه‌بریتین له:ا- رایگشتى ئاشكرا: بریتییه له‌و رایه‌ى كه‌خه‌ڵك بهبىَ هیچ سانسۆر‌و ترسء دڵه راوكیَیهك بهشیَوهیهك لهشیَوهكان ده‌رى دهبرِنء زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا باوه‌كه دیمۆكراسىء ئازادى رادهربرِین بۆ ئه‌ندامه‌كانى كۆمه‌ڵگا دابین كراوه. هاووڵاتیان ده‌توانن بهپیَى ئه‌و یاسایه‌ى كه له‌وڵاته‌كه‌یاندا به‌رقه‌راره بهشیَوهكانى نوسین، خۆپیشاندان، كۆرگیَرِان، سیمینار، مانگرتنى گشتى ته‌عبیر لهههڵویَستى خۆیان به‌رامبه‌ر بهكیَشهو رووداوه‌كان بكه‌ن.ب-رایگشتى شاراوه: له‌زۆربه‌ى وڵاتانىئیسلامى وعهرهبیهكاندا سیسته‌مى حوكمى تاك رهوىء تۆتالیتارى فهرمانرِوایهو گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه له‌مافى دهربرِینى راى خۆیان بىَ به‌ش كراون. بۆیه ئه‌و رایه له‌ناخیاندا په‌نگ ده‌خواته‌وه و وه‌ك رایه‌كى گشتى شاراوه دهمیَنیَتهوه تاكو بواریَكى بۆ دهرِهخسآ بۆ دهربرِین وه‌ك چۆن ساڵى 1991 له‌كوردستان و باشورى عیَراقدا رویدا. هه‌روه‌ها دهكرىَ رووداوه‌كانى 9/4/2003 شاره‌كانى عیَراق به‌رامبه‌ر بهحوكمى سه‌رۆكى پیَشوى عیَراق لهچوارچیَوهى ئه‌م رایه بیَته ژماردن.( )
* * *
به‌شى سیَیهم
پیَكهیَنهرهكانى رایگشتى
چۆنیه‌تى پیَك هاتنى رایگشتى:بۆ پیَكهاتنى رایگشتى له‌ژینگه‌یه‌كدا، پیَش هه‌ر شتیَك ده‌بآ بابهتیَك ههبیَت كهجیَگهى سه‌رنجء تیَبینى كۆمهڵىَ خه‌ڵك بیَت تاكو راى خۆیانى سه‌باره‌ت دهربرِن. ئه‌وش پرنسیبیَكى سه‌ره‌كییه بۆ ناسینه‌وه‌ى رایگشتى. زۆرجار ئه‌و بابه‌ته‌ى كه دهبیَته مایه‌ى پیَكهیَنانى رایگشتى به‌چه‌ند قۆناغیَكدا تیَپهرِ دهبیَتء ههندىَ جاریش به شیَوهیهكىكوتء پرِو لهناوكاودا دهردهكهویَت.ده‌زگاكانى راگه‌یاندنء حزبء سه‌ندیكاكان سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كین بۆ وروژاندنى بابه‌تى پیَكهیَنهرى رایگشتى. لیَرهدا پیَویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بكه‌ین كهراگهیاندنهكان رۆڵیَكى به‌رچاو دهگیَرِن له گهیاندنء رونكردنه‌وه‌ى بابهتهكان بۆ خه‌ڵك.پاش ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له ناوهرِۆكى بابه‌ته‌كه گهیشتنء به‌لایانه‌وه مایه‌ى گرنگى پیَدان بوو، قۆناغى ههڵویَست وه‌رگرتنء كاردانه‌وه دیَت. ئه‌م قۆناغه له وڵاتیَك بۆ وڵاتیَكى تر دهگۆرِىَ. وه‌ك پیَشتریش وتمان، له‌وڵاته دیموكراسهكاندا ههڵویَستهكان ئاشكران، به‌ڵام له‌وڵاته تۆتالیتاریهكاندا شاراوه‌و نهیَنین.له‌وڵاته دیموكراسیه‌كاندا باشترین شیَوازى دهربرِینى رایگشتى بریتییه له مانگرتنى گشتى كه زۆر بهدیسپلینء دوور له‌توندو تیژىء ئاژاوه بهرِیَوهدهچىَ. هه‌روه‌ها ریَپیَوانء خۆپیشاندان شیَوازیَكى گونجاوى تره بۆ رادهربرِین، به‌ڵام ههندىَ شیَوازى تر هه‌ن كه كاریگه‌ریه نیَگهتیڤیهكانیان زیاتره له پۆزهتیڤیهكانیان، وه‌ك بایكۆت كردنء یاخى بوونى مه‌ده‌نى. له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، پرۆسه‌ى پیَكهیَنانى رایگشتى بهبىَ بوونى دیموكراسىء ره‌خساندنى هه‌لى گۆرِینهوهى بیرورِاو وتوویَژكردن سهرناگرىَ( )لهپیَكهاتنى راى گشتیدا كۆمهڵیَك هۆكارى جوگرافى، میَژوویى، كۆمه‌ڵایه‌تى، سیاسى، ئابوورىء كولتوورى رۆڵى جیاجیا دهگیَرِن، به‌ڵام خاڵیَكى سهرهكیىكه دهبیَت له‌كاتى دیراسه‌كردنى پیَكهیَنهرهكانى راى گشتیدا له‌به‌رچاو بگیریَت، بریتییه له‌وه‌ى پیَكهیَنهرى رایگشتى هه‌ر وڵاتیَك له‌گه‌لڕ وڵاتیَكى تردا جیاوازهء میَژووء ژینگه‌ء كولتوورى تایبه‌تیى وڵاته‌كه له‌و بواره‌دا راده‌ى شته‌كان دیاری ده‌كه‌ن، وه‌ك پاشتر بۆمان دهردهكهویَت، گهلیَك هۆكار ده‌بنه سه‌رهه‌ڵدانى رایگشتى. ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتین له: • ژینگه‌ى سروشتى:زۆربه‌ى زانایانى سایكۆلۆژیىء كۆمه‌ڵناسى، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا سروشت ئامادهبوونیَكى كاریگه‌ریى هه‌یه له‌سه‌ر سروشتء هه‌ڵسوكه‌وت، ته‌نانه‌ت شیَوازى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به‌مانایه‌كى تر ناكریَت ئیَمه بواره سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تىء فكرىء ئابوورییه‌كانى كۆمه‌ڵگاكان داببرِین له‌ژینگه. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ناپلیۆن پۆناپارتى سه‌ركرده‌ى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسى دهڵیَت؛ "سیاسه‌تى وڵاتان هه‌ڵقووڵاوى جوگرافیاكانیانن"( )..نزیكترین نموونه بۆ كاریگه‌ریى جوگرافیى له‌سه‌ر تیَكرِاى لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیى خودى كۆمه‌ڵگاى كورده‌وارییه كهجوگرافیایهكى به‌ربڵاو، به‌ڵام سه‌ختء شاخاوىء دوور له‌ده‌ریاى هه‌یه، ئه‌م پیَكهاتنه جوگرافییه‌ى كوردستان بووه‌ته هۆى دابرِانى ناوچه‌كان لهیهكترء كه‌مبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى بازرگانىء كۆمه‌ڵایه‌تى لهنیَوان خیَڵه كوردییه‌كان، نه‌بوونى ده‌ریاش هه‌مان كاریگه‌ریى له‌سه‌ر ئاستى جیهانیدا هه‌بووه. جگه له‌وه سروشتى كوردستان وایكردووه ناوچه‌یه‌ك لهرِووى پیَداویستییهوه پیَویستیى به‌ناوچه‌یه‌كى تره‌وه نهبیَت، ئه‌م دابرِانء لیَكترازانه بوونه‌ته هۆى نه‌بوونى خواستى دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى سیاسیى یه‌كگرتوو له‌سه‌ر خاكى كوردستان. بهپیَچهوانهوه دهوڵهمهندىء به‌پیتى خاكى كوردستان هه‌رده‌م لیكى له‌ده‌مى گه‌لانى دراوسیَى كوردستاندا شۆرِكردووهتهوه داگیریان كردووه. بۆ مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندیى جوگرافیاى كوردستانء كاریگه‌ریى له‌سه‌ر رایگشتى، دهكریَت بڵیَین؛ تاكو ئه‌م یه‌ك دوو ساڵه‌ى دوایى كاریگه‌رییه‌كى نیَگهتیڤى هه‌بووه، ناوچه شاخاوییه‌كان بهربهستیَكى گه‌وره‌بوون له‌سه‌ر یه‌كخستنى راى كورد، بهپیَچهوانهى به‌ریتانیا كهدورگهیى بوونى وڵاته‌كه‌یان بووه‌ته هۆى یه‌كخستنى گه‌لى ئینگلیز له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی‌دا، بگره بوونى ده‌ریا هه‌ستى باڵادهستیىء گیانی داگیركارى له‌ناخى ئینگلیزه‌كاندا چاندووه. به‌هه‌رحالڕ، حاڵى حازر جوگرافیاء سروشت ،هه‌مان كاریگه‌رییان نه‌ماوه وه‌ك له‌سه‌رده‌مى ناپلیۆندا هه‌یبووه، به‌ڵكو ته‌كنۆلۆژیا هه‌موو شته‌كانى ئاسانكردووهتهوه، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانى ئهمرِۆ بۆ ههندیَك لایه‌نى كه‌م نهبیَت ئه‌گینا له‌كاتى ته‌قاندنى رۆكیَتى بالیستیدا هیَنده كاریگه‌ریى ژینگه له‌به‌رچاو ناگرن، سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش، ئه‌وا هیچ چیایه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لووتكهكهى لهكهشهكهلانى ئاسمانیش بیَت، ناتوانیَت له‌به‌رده‌م ناردنى په‌یامى كه‌ناڵه سهتهلایتهكاندا بوهستیَت، نزیكترین نموونه‌ش رووداوه‌كانى رۆژى 14/3/2004 بوو كه له‌شارى قامیشلى روویداء دواتر به‌هۆى گرنگپیَدانى كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانى كوردستانه‌وه راپهرِینى ئازارى له‌كوردستانى سووریا لیَكهوتهوهء پاشان ئه‌و را گشتییه‌ى له‌هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستانء ده‌ره‌وه‌ى كوردستان لیَپهیدابوو، "رایگشتى" یه‌ك كهپیَشتر نموونه‌ى كه‌مبووه له‌كورده‌واریدا. • دابء نهریتلهباووباپیرانیانهوه بۆیان ماوهتهوهء زۆر سه‌خته لیَى لابده‌ن. گه‌لان به‌تایبه‌ت گه‌لانى رۆژهه‌ڵاتى زیاتر ملكه‌چى دابء نهریتهكانیاننء هیَنده گوآ بهباشء خراپییهكانیان ناده‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌ئاسانى مل بۆ گۆرِان كه‌چ نه‌كه‌ن. له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا تاك به‌ته‌واوه‌تى له‌كۆنترۆڵى كۆى كۆمهڵگاكهیدایه، "ستیوارت چیس" دهڵیَت؛ (90%ى هه‌ڵسوكه‌وتى تاك لهكۆمهڵگایهكى دیاریكراودا، ئه‌و سیستمه دیاریده‌كات كه له‌منداڵییه‌وه فیَرى ده‌كات)( )، به‌ڵام ئایا دهكریَت دابء نه‌ریت وه‌ك "رایگشتى" تهماشابكریَت..؟ تیَكرِاى پسپۆرِانى بواره‌كه پیَیان وایه دابء نه‌ریتء رایگشتى دوو شتى لیَك جیاوازن، چونكه رایگشتى به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى بابهتیَكى نوآء كاتییه‌وه سهرههڵدهداتء به‌نه‌مانى ئه‌و بابه‌ته راگشتیهش تهواودهبیَتء هیچ كیَشهء گرفتیَك له‌ئارادا نامیَنیَت، به‌ڵام دابء نه‌ریت بهپرۆسهیهكى دوورء دریَژدا تیَپهرِیوهء تیَكرِاى خه‌ڵك له‌سه‌رى كۆكنء هیچ گرفتیَكى نه‌ماوه.. ئه‌گه‌رچى دابء نه‌ریت بهرایگشتى له‌قه‌ڵه‌م نادریَت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگهیهنیَت دابء نه‌ریت كار لهرایگشتى ناكات، به‌تایبه‌تى له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا، بۆ نموونه كاتیَك لهوڵاتیَكى وه‌ك كوردستاندا فیمینیزم داواى یه‌كسانیى لهنیَوان ژنء پیاو ده‌كات، زۆر ئاسانه بۆ حزبء لایه‌نه كۆنه‌په‌رسته‌كان بهبهرهڵایى تۆمه‌تبار بكه‌ن، چونكه كۆمه‌ڵگاى ئیَمه زه‌مینه‌ى دووه‌مى تیَدا له‌بارتره نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م. راگه‌یاندن كاریگه‌رترین كه‌ره‌سته‌یه بۆ گۆرِینى دابء نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه خراپه‌كانى گه‌لان، به‌تایبه‌ت ئیَستا كه به‌ئاسانى هه‌ر كهناڵیَك ئه‌گه‌ر بیهویَت بهپلانیَكى زانستى لهرِیَگاى خستنهرِووى لایه‌نه خراپء نیَگهتیڤهكانى نهریتیَكء پیَشاندانى ئه‌زموونى گه‌لانى تره‌وه، ههستیَت بهلاوازكردنى نهریتیَكى بهجیَماوى باووباپیران، وه‌ك ئه‌وه‌ى سینه‌ماى هیندى توانیى لهحهفتاكانى سه‌ده‌ى رابوردوودا گیانى تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ناو هیندییه‌كاندا كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام پیَویسته پیَش هه‌ر ههنگاویَك باوهرِه چهسپاوء ئیمانییه‌كان له‌نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه لهرزۆكء سسته‌كان جیابكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان وه‌ك "گۆستاڤ لۆبۆن" دهڵیَت؛ "ههمیشهیىء دریَژخایهننء شارستانییه‌تیان له‌سه‌ر بونیاد نراوه"( )، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى تر له‌ئه‌نجامى ئه‌زموون، بارى كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابوورییه‌وه هاتوونهتهكایهوهء بهگۆرِینى ئه‌و بارانه ئه‌وانیش گۆرِانیان تیَدا رووده‌دات یان ده‌سكاریكردنیان ئاسان دهبیَت. هه‌ر سه‌باره‌ت بهگۆرِینى ههندیَك دابء نه‌ریتى خراپء رۆڵى راگه‌یاندن له‌سه‌ر ئه‌و گۆرِانه دهكریَت باس له‌وه بكریَت كه لهكۆمهڵگایهكى وه‌ك كۆمه‌ڵگاى ئیَمه له‌سه‌ر پیَدانى "باج" رانههاتووهء بووه‌ته نهریتیَك به‌لایه‌وه، چۆن راگه‌یاندن دهتوانیَت خه‌ڵك له‌وه هۆشیاربكاتهوه كهئهوباجهى تۆ ده‌یده‌یت سبه‌ى له‌پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریى تردا بۆت خهرجدهكریَتهوه، یان ئه‌وه‌ى كه‌له‌لاى ئیَمه له‌بۆنه شادییه‌كاندا ته‌قه‌ى خۆى دهكریَتء ئه‌و نه‌ریته‌ش ساڵانه چه‌ندین گیان له‌گه‌لڕ خۆیدا ده‌بات، راگه‌یاندن دهتوانیَت لهرِیَگاى زهرهرء زیانه‌كانییه‌وه پاشه‌كشه‌ى پیَبكات. به‌هه‌رحالڕ دابء نه‌ریت زۆرجار دهتوانیَت لهپیَكهیَنانى راى كهسیَك یان گرووپیَكدا سه‌باره‌ت بهبابهتیَكى هه‌نووكه‌یى رۆڵى به‌رچاو بگیَرِیَت، به‌تایبه‌تى ئه‌و گرووپء كه‌سانه‌ى كهئاستى هۆشیارییان نزمهء ئاسۆى بیركردنه‌وه‌یان به‌رته‌سكه.
• ئـــایـــــــــــــینئایینهكان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى كۆمه‌ڵگاكانه‌وه تاكو ئیَستا، رۆڵیَكى نه‌ك هه‌ر به‌رچاو، به‌ڵكو چاره‌نووسساز ده‌بینن لهئاراستهكردنى تاكء كۆى كۆمه‌ڵدا، جگه له‌لایه‌نه رۆحییهكهى.. ئایینه‌كان كاریگه‌ریى كولتووریىء فیكرییش له‌سه‌ر مرۆڤ بهجیَدههیَڵنء سیسته‌مى سیاسىء پهروهردهیىء كۆمه‌ڵایه‌تى زۆر لهیاساء برِیارهكانیان له‌ئایینه‌وه وهردهگرنء (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له‌وڵاته ناعهلمانییهكاندا)، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه وڵاتانى عه‌لمانى كه‌ڵك له‌ئایین وه‌رناگرن بۆ كاركردنه سه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت بهپهرستنء كاریگه‌ریى لاى مرۆڤ "گۆستاف لۆبۆن" لهكتیَبى (سایكولوجیه الجماهیر)دا دهڵیَت؛ "په‌رستن لاى مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو شته‌كانه‌وه‌یه، ترس له‌و شته‌ى كهپهناى بۆ ده‌بات كاریَكى واده‌كات كویَرانه فرمانه‌كانى جیَبهجآ بكاتء هیچ موناقه‌شه‌یه‌ك نه‌كات، جگه له‌وه به‌رده‌وام حه‌زده‌كات ئه‌و باوهرِانه پهخشبكاتء ههركهسیَك رهفزى بكات وه‌ك دوژمن ته‌ماشاى بكات، جا ئه‌و باوهرِه بۆ خوایه‌ك بیَت كهنابینریَت یان بۆ بتیَك یان ئایدیۆلۆژیایه‌ك گرنگ ئه‌وه‌یه له‌گه‌وهه‌ردا ئایینه"( )..ناوه‌رۆكى ئه‌م برِگانهى سه‌ره‌وه زۆر روونء ئاشكرایه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى بهباسهكهى ئیَمهوهبیَت خۆى له‌وه‌دا دهبینیَتهوه "را" له‌لاى مرۆڤى خاوه‌ن ئایینه‌وه پیَشوهخت له‌سه‌ر شته‌كان بۆى دراوهء كه‌سى ئایینى هیچى له‌سه‌ر نییه ته‌نها ئه‌وه نهبیَت بهشهریعهتهكانى ئایینه‌كه‌یدا بچیَتهوه بۆ وه‌رگرتنى ههڵویَست. ئایینه‌كانى: جووله‌كه، مه‌سیحییه‌ت، ئیسلامء بوودایىء زه‌رده‌شتییه‌ت له‌ماوه‌ى ده‌ركه‌وتنیاندا تاكو ئهمرِۆش كاریگه‌ریى خۆیان له‌سه‌ر لایه‌نگرانیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئایینى ئیسلام، كه‌هه‌موو رۆژانى هه‌ینى په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆ لهنیَوان ملیۆنه‌ها موسڵماندا لهرِیَگاى پیاوانى ئایینه‌وه دهبهستیَتء ژیانى تاك بهتاكیان كۆنترۆلڕ ده‌كات، ئه‌م سیستمى په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌ى كه‌هه‌موو هه‌ینییه‌ك له‌مزگه‌وته‌كاندا دهبهستریَت "تاك" دهبهستیَتهوه به"كۆ"وهء ئه‌وه‌ش "رایگشتى"ـى لیَدهكهویَتهوه، هه‌رچه‌نده پیَشتر ئه‌و كۆبوونه‌وانه زیاتر بۆ خواپهرستىء په‌یوه‌ندیى مرۆڤ به‌خواوه بوو، به‌ڵام ئیَستا زۆربه‌ى مینبهرهكانى مزگه‌وته‌كان بۆ پروپاگه‌نده‌ى سیاسىء ئایدیۆلۆژیى حزبى بهكاردیَتء خه‌ڵكى سادهء ساكارى پآ لهخشتهدهبریَت تاكو بۆ ئه‌و ئامانجه ته‌یاریان بكه‌ن، كهخوتبهخویَن دهیهویَت. خوتبهكانى مه‌لا كریَكارء هاوهڵانى باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى راى گشتى موسڵمانانى كورد به‌رامبه‌ر سیستمى عه‌لمانیى كوردستان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا ده‌سه‌ڵاتى كوردى په‌ناى بردووه‌ته به‌ر مه‌لاكانى خۆى بۆ لاوازكردنى ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه. كورته‌ى باسه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئایین پیَكهیَنهریَكى گرنگى راى گشتییه، نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌وانه‌ى باوهرِیان پیَیهتى، به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ى كهدژیشین( ).. لیَرهدا ده‌توانین نموونه‌ى ئه‌و باسانه‌ى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بهیَنینهوه كهتیَیدا بهكارهیَنانى هیَما ئایینییه‌كانى وه‌ك حجابء خاچء ئهستیَرهى داودى له‌قوتابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌و برِیاره بووه هۆى ورووژاندنىراى گشتى موسڵمانه‌كان له‌جیهانى ئیسلامی‌دا، به‌هه‌مان شیَوهش بووه هۆى پشتگیریكردنى گه‌لى فه‌ره‌نسا له‌سیستمى عه‌لمانیى وڵاته‌كه‌یان. پیَش ئه‌وه‌ى كۆتایى به‌م باسه بهیَنین بهپیَویستى ده‌زانم بیرورِاكانى"ئاڵفین تۆفله‌ر" سه‌باره‌ت بهرِاگهیاندن لهههرسآ شه‌پۆله ئابوورییهكهداء راده‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى ئایین له‌و راگه‌یاندنه بخهمهرِوو: تۆفله‌ر پیَى وایه كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى سآ شه‌پۆلى شارستانیهتىبرِیوهء هه‌ریه‌ك له‌و شه‌پۆلانه تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌بووه، شه‌پۆله‌كانیش بریتین له: 1-شارستانیهتىكۆمهڵگا كشتوكاڵییه‌كان، كهپهیوهندیكردن رووبهرِوو لهرِیَگاى كۆبوونه‌وه‌ى گشتییه‌وه بووه. 2-شارستانیهتىكۆمهڵگا پیشه‌سازییه‌كان، كهچاپء رۆژنامه‌ء كتیَبء رادیۆء ته‌له‌فزیۆن ده‌ركه‌وتن. 3-شارستانیهتىكۆمهڵگا ته‌كنۆلۆژییه‌كان، كههیَشتا لهسهرهتادایهء ته‌كنۆلۆژیاى په‌یوه‌ندیكردن خۆى لهئینتهرنیَتء سه‌ته‌لایت..هتد دهبینیَتهوه. تۆفله‌ر پیَى وایه ئایینه‌كان به‌تایبه‌ت ئایینى مهسیحییهتء ئیسلام له‌قۆناغه جیاجیاكاندا توانیویانه كه‌ڵك لهههرسآ شیَوازهكهى په‌یوه‌ندیى به‌ستن وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نموونه‌ى كه‌ڵك وه‌رگرتنى خومه‌ینى لهمزگهوتء تهسجیلء ته‌له‌فزیۆن بۆ له‌سه‌ركار لابردنى شاى ئیَران دههیَنیَتهوه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ئایینى مه‌سیحیى نموونه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات دههیَنیَتهوه كه‌چۆن لهكهنیسهكانهوه گه‌لانى ئه‌و وڵاتانه‌یان هانده‌دا. • كاریگه‌ریى بارءدۆخى سیاسیىرایگشتى هه‌ر گهلیَك به‌نده به‌و سیستمى دهسهڵاتدارییهى كهحوكمرِانیى ده‌كات، لیَرهدا باس له‌هه‌ردوو سیستمى دیكتاتۆریهتء دیموكراسییهتء رۆڵیان له‌سه‌ر رایگشتى ده‌كه‌ین: 1-سیستمى دیكتاتۆریه‌ت: بیَبهشكردنى هاووڵاتیان له‌هه‌موو مافه‌كانیان، كۆنترۆڵكردنى رادهربرِینءسهپاندنى بیرورِاى ده‌سه‌ڵاتداران به‌سه‌ر گه‌ل له‌خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى سیستمى دیكتاتۆریهتن. رژیَمه توتالیتاریهكانى وه‌ك نازى له‌ئه‌ڵمانیا، فاشى لهئیتالیاء تكریتى لهعیراقء تالیبان له‌ئه‌فغانستان نموونه‌ى زه‌قى سیستمى نادیموكراسین. له‌م رژیَمانهدا ئازادییه‌كان خهفهدهكریَنء راى گشتى هاووڵاتیان كۆنترۆڵدهكریَتء به‌و ئاراسته‌دا دهبریَت كهلهبهرژهوهندیى دهسهڵاتداراندابیَت، هه‌موو هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندی به‌ستن سانسۆردهكریَنء راستیى رووداوه‌كان دهشاردریَنهوه، درۆء فیَلڕء ته‌ڵه‌كه باڵاده‌ست دهبیَت، ده‌رئه‌نجامى ئه‌مه‌ش رایگشتى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك دهرناكهویَت. ئه‌وه‌ش دهبیَته هۆى به‌شداریى نه‌كردنى خه‌ڵك له‌ژیانى گشتیداء نه‌مانى متمانه لهنیَوان ده‌سه‌ڵاتء گه‌ل. له‌سیستمى دیكتاتۆریه‌تدا حكومه‌ت گوآ بهرِاى گشتى جه‌ماوه‌ر نادات، چونكه لهبنهرِهتدا پیَویستیى پیَى نییه‌ء هیچ برِیارء ههڵویَستیَكى ئه‌و حكومه‌تانه به‌پشت به‌ستن بهرِاى گشتى گهلهكانیانهوه دانانریَن. 2-سیستمى دیموكراتییه‌ت: ئازادیى رادهربرِین، ئازادیى رۆژنامه‌وانى، بوونى هه‌ڵبژاردنء حزبى سیاسىء ریَكخراوى پیشه‌یىء سهندیكایىء شه‌فافیه‌ت لهبرِیارء چالاكىء گهرِانهوه بۆ ده‌نگى خه‌ڵك، له‌گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى سیستمى دیموكراسین، وه‌ك لهپیَشهكیدا وتمان زانینى راى گشتى بۆ سیستمى دیموكراسى نه‌ك هه‌ر پیَویسته، بگره ئه‌م سیستمه‌ى ده‌سه‌ڵات ناتوانیَت هیچ ههنگاویَك ههڵنیَت ئه‌گه‌ر پیَشتر رایگشتى خه‌ڵكه‌كه‌ى مسۆگه‌ر نهكردبیَت، دكتۆر عاتف عه‌دلى ئه‌لعه‌بد عوبه‌ید لهكتیَبى (الرڕی العام وگرق قیاسه)دا پیَى وایه حكومه‌ته دیموكراته‌كان ده‌توانن لهرِیَگاى پیَنج هه‌نگاوه‌وه كار لهرایگشتى بكه‌ن: 1-پهرهپیَدانء زیادكردنى هۆشیاریى سیاسیى لاى جه‌ماوه‌ر. 2-گرنگیى خستنهرِووى هه‌موو راستییه‌كان بۆ به‌رده‌م رایگشتى. 3-بهكارهیَنانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن بۆ كاركردنه سه‌ر رایگشتى.4-گرنگیدان به‌وه‌رگرتنى رایگشتى لهرِیَگاى سه‌نته‌ره‌كانى پیَوانهكردنى رایگشتى. 5-دابینكردنى ئازادیى دروستكردنى ریَكخراوى سیاسىء پیشه‌یىء دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى، وه‌ك زانكۆء سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان( ).له‌سیستمى دیموكراسیدا هاووڵاتیان گرنگى به‌ژیانى سیاسىء ئه‌و كیَشه ئابوورىء كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌ده‌ن كهرِووبهرِووى كۆمه‌ڵگاكه‌یان دهبیَتهوهء راو چاره‌سه‌رى پیَشنیاركراویان بۆى هه‌یه, له‌سیفه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانى رایگشتى له‌وڵاتانى دیموكراسییه‌تدا ده‌توانین په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ى خواره‌وه دابنیَین: 1-دووره لهرِووكهشبوونء بهشیَوهیهكى پته‌و خۆى ده‌رده‌خات. 2-عه‌قڵانییه‌تى پیَوه دیارهء سۆزء هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى تیَدا نییه. 3-ئاشكراء راشكاوانه‌یه. 4-بهشیَوهیهكى ئاشتییانهء دوور لهتوندءتیژیى خۆى ده‌رده‌خات. به‌م جۆره دهكریَت جاریَكى تر ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه‌وا بارءدۆخى سیاسیى هه‌ر وڵاتیَك، رۆڵى دیار دهگیَرِیَت لهپیَكهیَنانى رایگشتى لاى خه‌ڵكى وڵاته‌كه. هه‌ر ئه‌ویشه ویَنهى خه‌سڵه‌ته‌كانى رایگشتى لاى خه‌ڵك دهكیَشیَت. • سه‌ركرده‌كان"ئازیزه‌كه‌م ئه‌م شه‌یتانه بچووكه سیحرى لیَكردووم بهجۆریَك كه‌مه‌ن كیَشى كردووم خۆم تیَناگهم، من كه له‌خواو شه‌یتان باكم نه‌بوو، هه‌ر كه له‌م پیاوه نزیك ده‌كه‌ومه‌وه، له‌ترسا گیانم دیَته له‌رزین، ئه‌و دهتوانیَت بهكونى دهرزیهكدا بمباتء بمخاته ناو ئاگرهوهء هیچ ده‌نگم لیَوه نه‌یه‌ت.."( ).ئه‌وه وته‌ى یهكیَكه لهجهنهرِاڵه هه‌ره گه‌وره‌كانى سوپاى فه‌ره‌نسییه به‌ناوى (ڤاندام) نهیَنیى ئه‌و كاریگه‌رییه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى وه‌ك ناپلیۆن پۆناپارت له‌سه‌ر یهكیَك لهجهنهرِاڵهكانى تا ئه‌و راده‌یه بووه كه‌هیچ فهرمانیَكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بووبیَت، پشتگوآ نه‌خراوه، هه‌ر ئه‌و نهیَنییهش واى لهفهرهنسییهكان كردووه وه‌ك خواوه‌ند ته‌ماشاى بكه‌نء بیگه‌یه‌ننه ئاستیَك نه‌خشه‌ى هه‌موو دونیا له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا بگۆرِیَت. لهرِاستیدا ئه‌وه ته‌نیا ناپلیۆن نییه ئه‌و نهیَنییهى تیَدابیَت، به‌ڵكو نموونه زۆرن له‌مه‌سیح(س.خ)ء محه‌مه‌د(د.خ)ء بوداوه بگره تاده‌گاته گاندىء خومهینىء ئهتاتوركء عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان. ئه‌م سهركردانهء زۆر سه‌ركرده‌ى تر لهمیَژووى مرۆڤایه‌تیدا توانیویانه ببنه پیَكهیَنهرى رایگشتى له‌سه‌ر ئاستیَكى فراوانداء بۆ ماوه‌یه‌كى دریَژ. سه‌ركردایه‌تیكردن هونهریَكى تایبه‌ته بۆ كاركردنه سه‌ر بیروهۆشى جهماوهرء ئاراستهكردنىء ئه‌و هونه‌ره‌ش ته‌نیا لهههندیَك سه‌ركرده‌دا دهردهكهویَتء دهتوانیَت هه‌ستء هۆشى خه‌ڵك كۆنترۆلڕ بكات. به‌زۆرى بیروبۆچوونى سه‌ركرده‌كان لهبهرژهوهندیى نهتهوهكهیاندایه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه جیَگاى متمانه‌ى به‌رفراوانترین كه‌سانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆیان بن. سه‌ركرده‌كان به‌چه‌ندین شیَوازى جیاواز پۆلیَنكراون، هه‌ریه‌ك له‌و پۆلیَنانهش ده‌رهاویشته‌ى بیروبۆچوونء تیَرِوانینى خاوه‌نه‌كانیانه، به‌ڵام یهكیَك له‌بۆچوونه‌كان سه‌ركرده‌كان بهپیَى په‌یامه‌كانیان پۆلیَن ده‌كات بۆ سآ جۆر: 1-سه‌ركرده‌ى ئایینى: پیَغهمبهرانء ئیمامء رابه‌ره رۆحییه‌كان دهگریَتهوه. 2-سه‌ركرده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان: ئه‌مانه زیاتر له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى كیَشهء خراپیى بارءدۆخى گشتىء قه‌یرانه‌كاندا دهردهكهونء ده‌توانن چاره‌سه‌رى كیَشهء گرفته‌كان بكه‌ن. 3-سه‌ركرده‌ى سیاسى: ئه‌مانه ئه‌و سه‌ركرده پیَشرِهوانهن كه‌ده‌توانن ئامانجه باڵاكانى گه‌له‌كانیان لهئازادیء پیَشكهوتنء سه‌ركه‌وتن بهدهستبهیَنن، وه‌ك نیلسۆن ماندیَللاء گاندى. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك بهگویَرهى ئه‌و تایبهتهمهندىء توانایانه‌ى كه‌هه‌یه‌تى كار له‌خوڵقاندنى رایگشتى ده‌كات، جه‌ماوه‌ریش لهرِیَگاى ئه‌و ههڵویَستء كرده‌وانه‌ى كه‌سه‌ركرده ئه‌نجامى داون لهرِابردوودا، راى لا دروست دهبیَت بهتیَكهڵكردنى هه‌ردوو حاڵهتهكهء بهپاڵپشتیى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن گهلیَك جار سه‌ركرده‌كان ده‌بنه پیَكهیَنهریَكى سه‌ره‌كیى راى گشتى گهلیَك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك. ئه‌وه‌ى گاندى لهشۆرِشى سه‌ربه‌خۆیى هیندستاندا لهچلهكانى سه‌ده‌ى رابردوودا ئه‌نجامیدا به‌ڵگه‌یه‌كى شایسته‌یه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و بۆچوونه. • شۆرِشء ئه‌زموونء رووداوه‌كانى گه‌لء گه‌لانى ترئه‌و رووداوه گرنگه میَژووییانهى كه لهنهستى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا چه‌سپیون، كاریگه‌ریى گرنگیان هه‌یه له‌سه‌ر پیَكهیَنانى گیانى هاوبهشىء پیَكهوهژیانء ههڵویَست وه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداویَكى تر كه له‌وانه‌یه له‌ئایینده‌دا رووبدات.ساڵى 1988 رژیَمى به‌عس له‌په‌لاماره‌كانى ئه‌نفالدا (4500) گوندى كوردستانى ویَرانكردء هه‌ڵه‌بجه‌ى كیمیاباران كردء (182) هه‌زار مرۆڤى كوردى بآ سهرءشویَنكرد، ئه‌م رووداوه تاڵانه راى گشتى كوردى له‌به‌رامبه‌ر رژیَمى به‌عس یه‌كخست، ئه‌وه‌بوو لهرِاپهرِینى 1991دا گه‌لى كورد به‌یه‌ك ده‌نگ دژى به‌عسییه‌كان وهستاء له‌زۆربه‌ى شاره‌كانى كوردستاندا وهدهریاننان، كاتیَك ته‌رازووى هیَز به‌لاى سوپاى عیراقدا شكایه‌وه، كۆرِهویَكى سآ ملیۆنى روویدا، له‌م حاڵه‌ته‌شدا جاریَكى تر په‌لاماره‌كانى ئه‌نفال بوونه هۆى یه‌كخستنى راى گشتى كورد، بۆئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ساڵى 1988دا روویاندا دووباره نهبیَتهوه.ئه‌و ئه‌زموونه‌ى كه‌كورد له‌گه‌لڕ عه‌ره‌بى عیراقدا هه‌یه‌تى هه‌رده‌م ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ى لاى راى گشتى كورد دروستكردووه كه‌وا پیَكهوه ژیان له‌گه‌ڵیاندا له‌زیانى ئهوء قازانجى ئه‌وىتر دا دهبیَت.هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونى گه‌لان دهكریَت نموونه‌ى ده‌رهاویشته‌كانى شهرِى یه‌كه‌مى جیهانى له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا بهیَنینهوه، ئه‌وه‌بوو له‌پاش ته‌واوبوونى شهرِ، وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌هه‌زاران كۆتء به‌ندى هه‌مه‌چه‌شن به‌سترایه‌وه، ئه‌و كۆتء به‌ندانه‌ى كارى له‌سه‌ر گه‌لى ئه‌ڵمانیا كرد، هه‌ر بۆیه به‌دواى كهسیَكى بههیَزدا دهگهرِا بۆ ده‌ربازكردنى له‌و ریَكهوتننامه شه‌رمه‌زارییه.ساڵى 1930 رایگشتى ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ده‌ورى هیتله‌ردا كۆبووهوهء هیَنایانه سه‌ر كورسیى حوكم، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ى كه له‌وڵاته‌كه‌یان كه‌وت( ).رووخانى رژیَمى عیراق له9/4/2003ء گه‌وره‌بوونى رۆڵى كورد لهعیراقء سه‌لماندنى فیدراڵیزم وه‌ك سیستمى حوكم بۆ عیراق له 8ى مارسى 2004 بهشیَوهیهكى راسته‌وخۆ كاریگه‌ریى لهكوردهكانى پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان كرد، ئه‌وه‌بوو ئیَوارهى هه‌مان رۆژ لهشارهكانى كوردستانى رۆژهه‌ڵات شادىء خۆشیى دهستیپیَكردء له‌ئه‌نجامدا ناكۆكییه‌كى گه‌وره‌ى لیَكهوتهوه، رووداوه‌كانى كوردستانى ژیَر چه‌پۆكى سووریاش خۆى له‌خۆیدا ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و گۆرِانكارییه سیاسیانه‌ن كه له‌كوردستانى باشوور سه‌ریان هه‌ڵداوه. لایهنیَكى تر كهكاریگهریى له‌سه‌ر رایگشتى هه‌یه، هه‌لومه‌رجى ئابوورییه، ئیَمهش ده‌زانین خه‌ڵك به‌به‌رده‌وامى به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانء ئه‌و گرووپء ریَكخراوانهدا دهگهرِیَن كهتیَیدا ئه‌ندامن، بۆیه هه‌ر گۆرِانكارییهكى ئابوورى ئه‌گه‌ر زیانى پیَگهیاندن، له‌به‌رامبه‌ریدا ههڵویَست وه‌رده‌گرن، زۆر له‌شاره‌زایانى بوارى "كیَشهكان" پیَیان وایه هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى شۆرِشء راپهرِینهكان دهگهرِیَتهوه بۆ خراپیى بارى ئابوورى، نائارامییهكانى گهرِهكه كهنارییهكانىپاریس نموونهیهكىئهوهى سه‌ره‌وه‌ن.• هه‌لومه‌رجى نیَودهوڵهتى: ته‌كنۆلۆژیاى په‌یوه‌ندیكردن گۆرِانكاریى له‌سیستمى كارلیَكردنى وڵاتاندا كردووه، ئهمرِۆكه هیچ گه‌لء وڵاتیَك ناتوانیَت بهدابرِاوى ژیان بهسهربهریَت، سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشییه‌كانى "شیَتیى گا" یان "ئه‌نفلۆنزاى مریشك" با لهچینء تایله‌نددا رووبده‌ن، به‌ڵام ترسء تۆقین لهكهنهداء مالیزیاش دروستده‌كه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانى شهرِى یه‌كه‌مى جیهانى ده‌رگاى له‌به‌رده‌م راى گشتى جیهانیدا كرده‌وه، ئه‌و شهرِه ته‌نیا شهرِى نیَوان دوو گه‌ل یان وڵات یاخود ته‌نانه‌ت دوو كیشوه‌ریش نه‌بوو، به‌ڵكو شهرِیَك بوو هه‌موو دونیاى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردبوو، كویَرهوهریء نه‌هامه‌تییه‌كانى ئهوشهرِه رایه‌كى گشتى نیَودهوڵهتیى بهرههمهیَنا كه لهوهپیَش دونیا به‌خۆیه‌وه نه‌دیبوو.پیَشكهوتنى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنء راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى، بارءدۆخیَكى واى دروستكردووه رووداوه‌كانى عیراقء ئه‌فغانستان له‌هه‌موو ماڵیَكى ئهوروپىء ئه‌مریكیدا كاریگه‌ریى ههبیَت، دیمه‌نى كوشتنء سووتاندنء سووكایهتیپیَكردنى سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان لهشارۆچكهیهكى وه‌ك فه‌لوجه له‌لایه‌ن بهعسىء تیرۆریستانى ئه‌لقاعیده، به‌ته‌نیا خه‌ڵكى عیراقء ئه‌مریكا ناورووژیَنیَت، به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤایه‌تى پیَى دهشڵهژیَت. له‌وه‌ى پیَشهوه بۆمان روون دهبیَتهوه رووداوه ئیقلیمىء ناوچه‌ییه‌كان چیتر له‌و سنووره بهرتهسكانهى خۆیاندا نامیَننهوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى لهكابوول دهقهومیَت به‌هه‌مان كاریگه‌ریى ئه‌وه‌ى له‌مه‌ریخ رووده‌دات كار له‌جیهان ده‌كاتء رایه‌كى گشتى نیَونهتهوهیى دروستده‌كات.
* * *
به‌شى چواره‌م
شیَوازهكانى گۆرِینى رایگشتى
پرۆسه‌ى گۆرِینى ئه‌و بیرورِایانهى كه‌ماوه‌یه‌كى زۆره له‌هزرى خه‌ڵكدا چه‌سپیون كاریَكى یه‌كجار سه‌ختء دژواره. به‌تایبه‌ت گۆرِینى راى ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه شارهزانیهو دووره لهچاودیَریكردنى رووداوه‌كان. چونكه ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه دوو دڵن ء جیَگیرنین له‌سه‌ر رایهكء زۆر له‌سه‌رخۆ ده‌كه‌وتنه ژیَركاریگهرى پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى بیروراى نویَوه. زانایانى بوارى رایگشتى كۆمهڵآ شیَوازیان داناوه بۆ گۆرِینى رایگشتى لهدۆخیَكهوه بۆ دۆخیَكى تر.له‌خواره‌وه گرنگترین شیَوازهكانى گۆرِینى رایگشتى دهخهینهرِوو:یه‌كه‌م/ شیَوازى دووباره‌كردنه‌وه‌و به‌دواداچوون:بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین رایه‌ك له‌ناو جهماوهریَكى دیاریكراودا بچهسپیَنین، باشترین شیَواز بهكارهیَنانى شیَوازى دووباره‌كردنه‌وه‌و به‌دوداچوونه. ئه‌م شیَوازه به‌زۆرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى پرِوپاگهندهى نازیه‌كانه‌وه كه "گۆبلز" بهرِیَوهى ده‌برد به‌كارهاتوه. هه‌روه‌ها ده‌زگاى راگه‌یاندنى به‌عس كه لهعیَراقدا به (له‌شكرى هه‌شته‌م) ناوى ده‌ركردبوو له‌كاتى شهرِى عیَراق ئیَرانء ته‌نانه‌ت شهرِى یهكهمء دووه‌مى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا له‌ئه‌نجامى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ویَنهكانى جه‌نگ له‌سه‌ر شاشه‌ى تهلهفزیۆنهكانء چاوپیَكهوتن له‌گه‌ڵ دیلهكانء پیشاندانى ئه‌و چهكء ئامیَرانهى كهدهسكهوتى شهرِبون، توانیبوى رایگشتى عیَراقیهكان بهشیَوهیهك چه‌واشه‌بكات كه مایه‌ى سهرسورِمان بوو.جگه‌له‌وه كه‌ناڵه بیستراو ونوسراوهكانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى عیَراق، شهوورِۆژ توانایه‌كى بىَ سنوریان خه‌رج ده‌كرد بۆ پیاداهه‌ڵدان به‌كه‌سایه‌تى سه‌دام حسیَنء ده‌رخستنى توانا فكرىء سهربازىء ئهندازیارىء پهروهردهیىء… ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ییه‌كانى ئه‌و پیاوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه‌ڵكیان له‌هونه‌رى گۆرانىء مۆسیقا‌و سینه‌ماو ئهدهبیاتء ژانره‌كانى رۆژنامه‌وانى وه‌رده‌گرت. له‌ماوه‌ى ساڵانى 1979 تا 2003، ئه‌و پیاوه لادیَیه هه‌ژاره ناشارهزایهى تیَكرِاى بواره‌كان، له‌لاى رایگشتى عه‌ره‌بى عیَراقدا ببوه مهزنترینء شارهزاترینء عاقڵترینء به‌جه‌رگترین پیاوى میَژوو.به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیَگهى سه‌رنجه ئه‌و پرِوپاگهندانهى ده‌زگاكانى به‌عس، هه‌مان ئه‌و كاریگهریهیان نه‌بوو كورد وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر عه‌ره‌بى عیَراقىدا هه‌یبوو، به‌راى من هۆكاره‌كه‌ى دهگهرِیَتهوه بۆ بوونى ده‌زگاى راگه‌یاندنى كوردى كهپیَچهوانهى ئه‌وانه‌ى به‌عس بڵاوده‌كرده‌وه. هۆكاریَكى تر ئه‌وه دهگهرِیَتهوه بۆ نه‌بونى متمانه‌ى كورد به‌و كه‌ناڵانه‌ى رژیَمى به‌عس.كاریگه‌رى پرِوپاگهندهكانى به‌عس لیَدوانهكانى محمد سعید سه‌حاف (علوج)ء گهوركردنى سه‌دام حسینء سوپاكه‌ى سنورى عیَراقى برِیبوو، زۆربه‌ى گه‌لانى عه‌ره‌بء ته‌نانه‌ت ههندىَ له‌وڵاتى ئیسلامیش لهژیَر ئه‌و كاریگه‌ریه‌دا پیَیان وابوو نه‌سه‌دام حسین لهشهرِهكاندا تیَك دهشكىَء نه سوپاكه‌ى سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى بهجیَدیَڵىَ، به‌ڵام روداوه‌كانى 9/4/2003ء 13/12/2004 كهتیَدا به‌غداى پاته‌خت بهبىَ شهرِ گیراو سه‌دام حسین لهكۆنیَكدا دهرهیَنرا ئه‌وانى توشى شوك كرد، بهجۆریَك تاماوه‌یه‌ك باوهرِیان به‌و رووداوانه نه‌بوو.دووه‌م/ شیَوازى بهكارهیَنانى وروژاندنى هه‌ستء سۆز:بهشیَوهیهكى گشتى پروپاگه‌نده لهپهیامهكانیدا پشت بهوروژاندنى هه‌ستء سۆز ده‌به‌ستآ، لایه‌نگرانى ئه‌م شیَوازه پیَیان وایه زۆربه‌ى ههڵویَستء برِیارهكانى جه‌ماوه‌ر ده‌رهاویشته‌ى ئه‌و كاریگه‌ریه عاتیفانه‌یه كهلهسهریانه. هه‌ربۆیه زۆر له‌وانه‌ى كهدهیانهوىَ كار لهرایگشتى چینیَك یان گهلیَك بكه‌ن، له وروژاندنى هه‌ستء سۆزیانه‌وه ده‌ست پیَدهكهن.زانایانى كۆمه‌ڵناسى لهوباوهرِهدان تاك كاتیَك لهگروپیَكدا دهتویَتهوه سۆزوعاتیفه به‌سه‌ریدا زالڕ دهبیَتء هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى خۆى له‌بیرده‌كات. هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌دۆلف هیتله‌ر پیَى وابو جه‌ماوه‌ر زۆربه‌ى خه‌سڵه‌ته‌كانى ژنى تیَدایهو زیاتر لهریَگهى سۆزه‌وه كاردانه‌وه‌ى دهبىَ نه‌ك لهریَگهى عهقڵههوه( ).ئه‌گه‌ر له‌دیارده‌ى خۆكوتانى شیعه‌كان له‌كاتى عاشورادا وردبینه‌وه ده‌بینین پیَش ههرشتیَك ده‌ست ده‌كه‌ن به(نواح) خویَندن، كهتیَدا هاتنى ئیمام حسین له‌مه‌دینه‌وه بۆ كوفه‌و چۆنیه‌تى گه‌مارۆدانى له‌لایه‌ن سوپاى یه‌زیدى كورِى معاویه‌و كوشتنى بهشیَوهیهكى تراجیدى باس دهكریَت، ئه‌م چیرۆكه سهرهرِاى تیَپهرِبوونى (1400)ساڵ بهسهریداء سهرهرِاى گیَرِانهوهى له‌هه‌موو ساڵیَكدا، كه‌چى تاكو ئیَستا كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پهیرِهوانى مه‌زهه‌بى شیعه له‌هه‌مو جیهانداء خاڵیَكى گرنگه بۆ یه‌كخستنى رایگشتى شیعه‌كانى دونیا.وروژاندنى هه‌ستى سیَكسى یهكیَكى تره لهشیَوازهكانى بهكارهیَنانى هه‌ستء سۆز به‌تایبه‌تى له‌جیهانى عهرهبىدا، له‌م باره‌یه‌وه ده‌كرآ ئیشاره‌ت به‌و راپۆرته بده‌ین كه گۆڤارى (روزا الیوسف) 25/9/1999 له‌ژماره (3720) بڵاوى كردۆتهوهء باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى گه‌نجانى عه‌ره‌ب له‌میسر لهریَگهىتهلهفون كردن بۆ كه‌ناڵه سیَكسیهكان پاره‌یه‌كى زۆر ده‌خه‌نه گیرفانى ئه‌مریكیه‌كانه‌وه.( )له‌رۆژئاوادا له‌م ساڵانه‌ى دوایدا ئه‌وانه‌ى خۆیان بۆ په‌رله‌مانه‌كانى وڵاته‌كانیان كاندید ده‌كه‌ن، بۆ راكیَشانى ده‌نگى هاوجنس بازه‌كان له‌به‌رنامه‌ى خۆیاندا ئازادى هاوجنس بازى ده‌خه‌نه ریزى پیَشهوه.به‌زۆرى لهوكۆمهڵگایانهى كهرِیَژهى نهخویَندهوارىء هه‌ژارى تیایدا به‌رزه، ئه‌م شیَوازهى تیَدا پهیرِهو دهكرىَ.سیَیهم/ شیَوازى خستنه‌رووى راستیهكانكارى سه‌ره‌كى راگه‌یاندن لهخستنهرووى راستییه‌كاندا خۆى بهرجهستهدهكاتء راگه‌یاندن به‌م هه‌نگاوه خۆى لهپروپاگهنده جیاده‌كاته‌وه. ئه‌و راى گشتیه‌ى كه‌به‌م شیَوازه دروست ده‌بآ پتهوترو دریَژخایهنترو كاریگه‌رتره، چونكه له دیالۆگء قهناعهتء زانیارىیهوه پیَك هاتووه‌و دووربووهله فرتء فیَلڕء درۆ‌و ده‌له‌سه.لیَرهدا ده‌كرآ وه‌ك نمونه باس له‌و ههواڵانهبكهین كهلهشۆرِشى گه‌لى كوردستاندا له‌لایه‌ن ده‌زگاى راگه‌یاندنى شۆرِشهوه له‌سه‌ر چالاكی هیَزى پیَشمهرگهوه لهرادیۆدا بڵاوده‌كرایه‌وه، ژماره‌ى شههیدهكانء زیانه‌كانى لایه‌نى به‌رامبه‌ر وه‌ك خۆى چۆن هه‌بوو ده‌خرایه روو، ئه‌مه‌ش ببوه مایه‌ى متمانه‌ى زۆربه‌ى خه‌ڵك.چواره‌م/ شیَوازى بهلادابردنى سه‌رنجى جه‌ماوه‌ر:لهحاڵهتیَكدا ئه‌گه‌ر رایگشتى له‌ده‌ورى بابهتیَكدا كۆبوبیَتهوه، بۆ بهلادابردنى ئه‌و رایه زۆر جار سیاسهتمهدارانء حكومهتهكانء كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن هه‌ڵده‌ستن به وروژاندنى بابهتیَكى تر كهگرنگیهكهى یان زیاتره یاخود هیچى لهبابهتهكهى تر كه‌متر نییه.له‌كۆتاییدا دهكرىَ باس له‌چه‌ندین شیَوازى تر بكه‌ین كهلهرِیَگهیانهوه رایگشتى پىَ دهگوترآ وه‌ك شیَوازى خوڵقاندنى قه‌یران، شیَوازى به‌رنامه‌ى پۆزه‌تیفى سنوردار شیَوازى نانه‌وه‌ى ترسء ئاژاوه‌و شیَوازى بهكارهیَنانى واته‌وات. به‌ڵام ئه‌و چوارشیَوازهى كه‌تاراده‌یه‌ك به‌وردى باسمان لیَوهكردن زۆرترین بهكارهیَنانیان هه‌یه‌و كاریگهرییهكهشیان تاراده‌یه‌كى زۆر به‌رچاوتره.له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا نابىَ چاو له‌و حه‌قیقه‌ته بپۆشین كه‌وا هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌ر ئه‌و شیَوازه پیَش هه‌ر به‌رنامه‌یه دانانیَك بۆ گۆرِان.
به‌شى پیَنجهم
شیَوازهكانى پیَوانهكردنى رایگشتى
سه‌ره‌تاى گرنگى دان بهپیَوانهكردنى رایگشتى دهگهرِیَتهوه بۆ ساڵى 1824، له‌و سه‌رده‌مه‌دا رۆژنامه‌كان زیاتر گرنگیان به بوارى بازرگانىء بازارِ ده‌دا، لهریَگهى ئه‌نجام دانى ههندىَ راوهرگرتنهوه، رایگشتى یان سه‌باره‌ت به‌و بواره‌و خواستء ویستى خه‌ڵكء رایان سه‌باره‌ت به‌كاڵاكان وه‌رده‌گرت.به‌ڵام ئه‌م شیَوازانه وردبینىء راستگۆیى ته‌واویان تیَدا نه‌بوو، نه‌ده‌كرا وه‌ك رایگشتى ته‌ماشایان بكریَت.به‌هۆى ئاڵۆزىء چوونه ناویهكى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حزبء ره‌وته سیاسیء ئابوریه‌كانه‌وه پیوانه‌كردنى رایگشتى له‌كۆمه‌ڵگا هاوچه‌رخه‌كاندا بووه‌ته كاریَكى تاراده‌یه‌ك سه‌ختء دژوار. ئه‌مه‌ش بوه هۆى بیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ى شیَوازیَكى گونجاو بۆ زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به‌و كیَشهوروداوانهى كه رووبه‌روى كۆمه‌ڵگاكان ده‌بنه‌وه. چونكه حكومه‌ته‌كان بهبىَ زانینى ئاستى رایگشتى خه‌ڵكه‌كانیان، ناتوانن پلانى راستء دروست دارِیَژن.ئه‌مریكیه‌كان پیَش هه‌موو وڵاته‌كان كهوتنء له‌ساڵى 1936 په‌یمانگایه‌كى تایبه‌تیان بۆ زانینى رایگشتى وڵاته‌كه‌یان دامه‌زراند به‌ناوى "پهیماناگى گالوپ" بۆ پیَوانهكردنى رایگشتى، وه‌ك وتمان پیَشتر پیَوانهكردنى رایگشتى زیاتر بۆ زانینى راى خه‌ڵكى بوو سه‌بارت به‌كاڵاو به‌رهه‌مه‌كانى كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، به‌ڵام پاشتر زانینى رایگشتى سه‌باره‌ت به كیَشه سیاسیه‌كان له‌ریزى پیَشهوهى مه‌سه‌له‌كان ده‌هاته ژماردن. سه‌ركه‌وتنى ئه‌زموونى ئه‌مریكیه‌كان بووه سه‌رمه‌شق بۆ زۆر له‌و وڵاتانه‌ى كه زانینى رایگشتى هاووڵاتیانى خۆیانیان لامه‌به‌ست بوو. بۆیه پاش ئه‌مریكا، ده‌یان په‌یمانگاو سه‌نته‌رى جیاجیا لهئهوروپاء ئه‌مریكاى باكوردا دروست كرانء كه‌سانى شاره‌زاء پسپۆرِ له‌بوارى پیَوانهكردنى رایگشتیدا دهركهوتنء ده‌یان لیَكۆڵینهوهو بابه‌تى زیندوش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه بڵاوكرایه‌وه.شاره‌زایانى پیَوانهكردنى رایگشتى سىَ شیَوازیان بۆ پیَوانهكردنى رایگشتى" داناوه كهلیَرهدا به‌كورتى باس له ههرسىَ شیَوازهكه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: راپرسىبهو حوكمه‌ى كهلهولایهته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گرنگیه‌كى زۆر ده‌درآ به به‌شدارى سیاسی خهلًك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌لاى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن به‌تایبه‌ت چاپهمهنیهكانهوه زانینى راى خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌رووداو كهسایهتىء حزبه سیاسیه‌كان ببوه مه‌سه‌له‌یه‌كى جیَگهى بایه‌خ، هه‌ربۆیه ئه‌م شیَوازه له‌و وڵاته‌دا سه‌رى هه‌ڵدا. به‌تایبه‌تى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارىدا. راپرسى بۆخۆى شیَوازیَكى هاوچه‌رخه كهلهریَگهیهوه دهكریَت ئاراسته‌ى رایگشتى سه‌باره‌ت بهكیَشه گشتییه‌كان بزانریَت.پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى راپرسى جیاوازه له‌ریفراندۆم، چونكه ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كى گشتگیرتره‌و ماوه‌كه‌شى دورخایهنه. به‌ڵام دهكرىَ راپرسىَ هه‌رچه‌نده رۆژیَك جاریَك ئه‌نجام بدریَت ئه‌ویش لهرِیَگهى دیاریكردنى كۆمه‌ڵه خهڵكیَكء ئاراسته‌كردنى چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت بهكیَشهیهكى گشتى كهدهمانهوآ راى خه‌ڵكى له‌باره‌وه بزانین. ئهوپرسیارانهى كهدادهنریَت دهبىَ زۆر به‌وردى دابرِیَژریَنء پاشان وه‌ڵامه‌كان راڤه دهكریَن.لیستى پرسیاره‌كان له‌وانه‌یه راسته‌وخۆ بدریَت بهجیَگهكهیان لهریَگهى پۆسته‌وه بۆیان ره‌وانه بكریَت. یان ده‌كرآ لهریَگهى ئینتهرنیَتهوه بخریَته بهردهستىمیوانهكانى تۆرِى جیهانى. هه‌روه‌ها دهكرىَ پرسیاره‌كان له‌رادیۆ یان T.V یان رۆژنامه‌كاندا ئاراسته‌ى خه‌ڵك بكریَن. بۆ وه‌رگرتنى ئه‌نجامى راپرسیه‌كه‌ش كۆمه‌ڵه كهسانیَكى پسپۆرِ هه‌ڵده‌ستن به‌وه‌رگرتنى زانیاریهكانء پاشان بڵاوكردنهیان بهشیَوهى ئامار یان (هیَڵى به‌یانى) یان شیَوهى تر.ئه‌ولایه‌نه باشانه كهدهكرآ له‌م شیَوازهدا ئیشاره‌تى پیَ بده‌ین بریتین له:1-وه‌رگرتنى زۆرترین زانیارى لهخیَراترین كاتدا.2-ئاسانى بهكارهیَنانىء پیَدانى مۆڵه‌ت به‌ده‌نگده‌ران تاكو له‌كاتى رادانهكهیاندا بیربكه‌نه‌وه.3-كه‌مى خه‌رجى تیَچون.4-ئاسانى شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆكهكهىو ده‌رخستنى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى.به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نییه كه‌ئه‌م شیَوازه كهمء كورِى تیَدانیه، به‌ڵكو دهكرىَ به‌كورتى باسى هه‌ندآ لهكهمء كورِییهكانى شیَوازى راپرسى بكه‌ین:1-ئه‌م شیَوازه زیاتر راى شه‌خسى وهردهگرىَ نه‌ك رایگشتى، چونكه به‌جیاو به‌تاك تاك پرسیار له‌خه‌ڵك ده‌كات، زانایانى دهرونناسىء كۆمه‌ڵناسى پیَیان وایه مرۆڤ كاتیَك له‌ناو گروپیَكدایه بیروبۆچونه‌كانى جیایه له‌وه‌ى بهتاكء ته‌نیایه.2-بهكارهیَنانى ئه‌م شیَوازه ته‌نیا خویَنهوارانن و مه‌رجى سه‌ره‌كى خویَندنهوهو نوسینه.3-ته‌نیا له‌وڵاته پیَشكهوتوهكاندا ئه‌م شیَوازه سه‌ركه‌وتو دهبیَت، به‌ڵام له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا ترس لهحكومهتء ده‌زگاكانى ئه‌وانه ناچار ده‌كات به‌دروستى وه‌ڵام نه‌ده‌نه‌وه یان خۆیان لهههندىَ پرسیار بدزنه‌وه.4-هیچ گرنتییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى رایان وه‌رگیراوه جاریَكى تر پرسیاره‌كانیان ناخریَتهوه به‌رده‌ست.( )پرۆسه‌ى ئاماده‌كردنى راپرسى له‌كاتى پیَوانهكردنى رایگشتیدا به‌شه‌ش قۆناغى سهرهكىدا تیَپهرِدهبىَ:1- دانانى پلانى گشتى.2- ته‌سمیم كردنى لیستى پرسیاره‌كان3- ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى رایان وهردهگیریَت.5- شیكردنه‌وه‌ى زانیارىء وه‌ڵامه‌كان.6- ئ امادهكردنى راپۆرتیَكى ته‌واو له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان.( )هه‌رچه‌نده هه‌موو قۆناغه‌كانى ئاماده‌كردنى پرۆسه‌ى راپرسى گرنگن، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان وهردهگیرىَ له‌هه‌موو قۆناغه‌كان گرنگتر‌و سه‌ختره، چونكه ده‌رئه‌نجامى پیَوانهكردنهكهى له‌سه‌ر كۆدهبیَتهوه، ئیَمه ده‌زانین ناتوانین له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگى ته‌واوى كۆمه‌ڵگا وه‌رگرین، بۆیه ناچارین (عینه)یان لىَ ههڵبژیَرین بهجۆریَك نویَنهرایهتى هه‌موو كۆمه‌ڵگاكه بكات. له‌و پیَناوهشدا ئاستى رۆشنبیرىء تهمهنء بارى ئابورىء كۆمه‌ڵایه‌تىء شویَنى نیشتهجیَبوونء جۆرى كارهكهىدهبىَ ره‌چاو بكریَت.
دووه‌م: روپیَوكردنبۆئهوهى رایگشتى ئاشكرا‌و نهیَنى بزانریَت، باشترین شیَواز بۆ پیَوانهكردنى رایگشتى شیَوازى روپیَوكردنه. ئیَمه ده‌زانین زۆر كه‌س هه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك بیَت نایانهوىَ راى خۆیان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له جیاجیاكان به‌ئاشكرایى دهربرِن، له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ زانینى برِواى ئه‌و خهڵكانهء خه‌ڵكانى تر په‌نا دهبریَته بهرشیَوازى روپیَوكردن ئه‌ویش له دوو رِیَگهوهبیَت.ا- ریَگهى تیَبینى كردن: زیاتر لهلیَكۆڵینهوه كۆمه‌ڵایه‌تىء سایكۆلۆژییه‌كاندا بهكاردیَت. ئه‌و لایه‌نه‌ى كهدهیهوىَ پیَوانهى راى خه‌ڵك بكات، هه‌ڵده‌ستآ به كولڕ گرتنء چاودیَرى كردنى ههڵویَستء قسه‌وباسى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌به شیَوهیهك لهشیَوهكان هه‌ڵده‌ستن بهدهربرِینى بیرورِاكانیان. ئه‌نجا ئه‌و قسهوباسء ههڵویَستانه تۆمار ده‌كات.. یهكیَك له‌وخاڵه گرنگانه‌ى كهدهبىَ له‌م شیَوازهدا له‌به‌رچاو بگیریَت بریتیه له‌وه‌ى كهدهبىَ چاودیَركهر یان تیَبینیكهر شاره‌زاو پسپۆرِبیَت له‌و خه‌ڵكه‌ى كه كارى تیَدا ده‌كات ساڵى 1993 بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (تۆم هاریسونء شارل مادگ) ئه‌م شیَوازه بهكارهاتء گروپیَكیان دروست كرد به‌ناوى گروپى تیَبینى كردنى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌ریتانیا.ئه‌م شیَوازى پیَوانهكردنهى رایگشتى زیاتر له وڵاته رۆژههڵاتىء تازه پیَگهیشتووهكاندا به‌كار دیَت، چونكه هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاتانه ناویَرن به‌ئاشكرا ههڵویَستء بیرورِاكانیان دهرببرِن هۆكاریَكى تر‌ى بهكارهیَنانى ئه‌م شیَوازه دهگهرِیَتهوه بۆ ریَژهى به‌رزى نهخویَندهوارى له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌دا.ب/ریَگهى چاوپیَكهوتن: ئه‌م شیَوازه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى رایگشتى سه‌باره‌ت به پروپاگه‌نده‌و په‌یوه‌ندى ئابورىء بازارِ، بهكاردیَت.چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى چاوپیَكهوتنهكه زۆرجار لهكاتیَكى دیاریكراودا لیَكۆڵهوهریَك ههڵدهستىَ به‌سازدانى چاوپیَكهوتن له‌گه‌لڕ كۆمهڵىَ خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنى بیرورِایان سه‌باره‌ت به بابهتیَكى تایبه‌ت.گرنگترین خاڵ كهدهبىَ له‌م شیَوازهدا رهچاوبكریَت خۆى له‌وه‌دا دهبینیَتهوه كهلیَكۆڵهر دهبىَ جیَگهى باوهرِى ئه‌و خهڵكهبیَت كهچاوپیَكهوتنیان لهگهڵداسازدهكاتء له هه‌مانكاتدا دهبىَ ئاگادارى بارى ده‌روونىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابورییان بیَت. هه‌روه‌ها ده‌بآ كاتى پیَویست بدریَته ئه‌و كه‌سانه،تاكو بیربكه‌نه‌وه‌و وه‌ڵامى راستء دروست بده‌نه‌وه، دواكه‌وتوویى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن یهكیَكه له‌هۆكاره‌كانى بهكارهیَنانى ئه‌م شیَوازه.سیَیهم: شیَوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆكزۆربهى وڵاتانى جیهان پیَویستیان به‌زانینى رایگشتى وڵاتانى تر به‌تایبه‌ت وڵاتانى دهرودراوسىَ هه‌یه بۆئه‌وه‌ى سیاسه‌ته ناوخۆیىء ده‌ره‌كییه‌كانیان بهپیَى ئه‌و زانیاریانه‌ى كهپیَیان ده‌گات دارِیَژن. بۆ زانینى رایگشتى ئه‌و وڵاتانه‌ش باشترین شیَواز كهدهبىَ بگیریَتهبهر بریتیه له‌شیكردنه‌وه‌و راڤه‌كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له‌و چاپه‌مه‌نىء ئیزگه‌و تهلهفزیۆنء سایتى ئینتهرنیَتدا بڵاودهبیَتهوه كه‌ته‌عبیر له‌راى جه‌ماوه‌رو حكومه‌ت ده‌كات.ده‌ستنیشانكردنى وشه‌و برِگهو رسته‌كانى ئه‌و په‌یامانه‌ى كه‌له‌و كه‌ناڵانه‌دا بڵاودهكریَنهوه پاشان لیَكۆڵینهوهو راڤه‌كردنیان دهبیَتههۆى زانینى ئاراسته سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌و وڵاته، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م شیَوازه له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندندا زیاتر بهكاردیَت، بۆیه وادهخوازىَ كارمه‌ندانى ئه‌و كه‌ناڵانه زیره‌كء شاره‌زابن له شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆكى په‌یامه‌كاندا.له‌شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆكدا دوو قوتابخانه‌ى سه‌ره‌كى هه‌ن:1-قوتابخانه‌ى ئه‌مریكى: كه‌گرنگى به‌لایه‌نى ریّژهى ژماره ده‌دات له شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆكداء نه‌ك هه‌ر لایه‌نه شكلیهكانى په‌یوندى كرتن به‌ڵكو بابه‌تى په‌یوه‌ندى كردنه‌كه‌ش له‌به‌ر چاودهگرىَ.خاوه‌نى ئه‌م قوتابخانه‌یه زاناى بوارى په‌یوه‌ندى به‌ستن "هارولد لاسویل"ه.2-قوتابخانه‌ى فه‌ره‌نسى: كه‌لایه‌نى چۆنایه‌تى له‌به‌رچاو دهگرىَ، ئه‌م قوتابخانه‌یه وردبین تر‌و رونتر ناوهرِۆكى په‌یامه‌كان ده‌خاته روو.له‌راستىدا ده‌ست نیشانكردنى پیَناسهیهكى یه‌كگرتوو بۆ "شیكردنهوهىناوهرۆك" كاریَكى ئاسان نیه، به‌ڵام زۆربه‌ى شاره‌زایان بۆ ده‌ربازبون له‌م كیَشهیه هه‌ڵساون بهخستنهروى چه‌مكى هه‌ردوو وشه‌ى (شیكردنه‌وه)و (ناوهرِۆك).-شیكردنه‌وه (Analysis) بریتیه له‌پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى دیارده‌كان له ریَگهى شیته‌لڕ كردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه‌كان لهیهكترء خستنه‌رووى خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌و ره‌گه‌زانه.-ناوهرِۆك (Content) له‌زانستى په‌یوه‌ندى كردن‌دا بریتیه له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كهدهوتریَت یان دهنوسریَن بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى.ناوهرِۆك بریتیه لهكۆمهڵىَ هیَماى زمانه‌وانى كهریَكخراوه وبوه‌ته شیَوهیهك لهشیَوهكانى هه‌ڵسوكه‌وتى مرۆڤیَكء له‌ئه‌وانى تر‌ى جیاده‌كاته‌وه.سه‌باره‌ت بهجۆرهكانى شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆك، زۆربه‌ى لیَكۆڵینهوهكان ده‌یكه‌ن بهسىَ به‌شه‌وه.1-شیكردنه‌وه‌ى برِى 2- شیكردنه‌وه‌ى جۆرایه‌تى 3- شیكردنه‌وه‌ى چۆنایه‌تى.به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆك پسپۆرِان پیَنج هه‌نگاویان ده‌ستنیشانكردوه:1-دیاریكردنى چهمكهكانء گریمانه پراكتیكیه‌كان.2-دیاریكردنى عه‌ینه (Simpil)3-ده‌ستنیشانكردنى یه‌كه‌كانى شیكردنه‌وه‌و به‌شه‌كانى.4-پیَوانهكردنى جیَگیرى شیكردنه‌وه.5-شیكردنه‌وه‌ى ئامارىء راڤه‌كردنى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان.( )وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا وتمان شیَوازى شیكردنه‌وه‌ى ناوهرِۆك زیاتر له‌كاتى پیَوانهكردنى رایگشتى وڵاتانى تر یان رایگشتى نیَودهوڵهتى بهكاردیَت، هۆكاره‌كه‌شى دهگهرِیَتهوه بۆ ئه‌وه‌ى وڵاتان ریَگه ناده‌ن لهوڵاتیَكى تره‌وه بیَن بۆ پیَوانهكردنى رایگشتى هاوڵاتیانیان، چونكه به‌مه‌ترسى ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان.
فه‌سڵى دووهمراگـــهیــانــدن
به‌شى یه‌كه‌م
میَژوو وپیَناسهى راگه‌یاندن
پیَشهكىجیهانى ئهمرِۆ به‌وه له جیهانى پیَش خۆى جیا دهكریَتهوه كه ته‌كنه‌لۆژیا هیَنده پیَشكهوتوه بوار نه‌ماوه له ژیانى مرۆڤدا سودى لىَ نهبینیبیَت.به جۆریَك دهكرىَ بڵیَن مرۆڤى سه‌ره‌تاى هه‌زاره‌ى سیَیهم ئالوده‌ى ته‌كنه‌لۆژیا بوه‌و وبه بىَ ئه‌و ژیانى دهبیَته جه‌هه‌نه‌م وتهحهمول ناكریَت.ئه‌گه‌ر له دهسپیَكى داهیَنانهكانى مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كاندا, هه‌موو ئامیَرهكان قورس وئاڵۆز وپرِخهرج وگران بوبیَتن ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان ده‌ستیان پیَگهیشتبىَ, ئه‌وا ته‌كنه‌لۆژیاى مۆدیَرن ساكار‌و سوك وههرزانهو هه‌موو كهسیَك ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژار, زانا‌و نهخویَندهوار,لادیَى وشارى به ئاسانى ده‌ستیان پىَ ده‌گات و به‌كارى دههیَنن وسود له خزمه‌تگوزارییه‌كانى ده‌بینن.كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندن به بینراو ونوسراو وبیستراویهوه له هه‌موو بواریَكى تر‌ى ژیان زیاتر كه‌وتوه‌ته ژیَر كاریگه‌رى پیَشكهوتنهكانى ته‌كنه‌لۆژیاوه, بگره بۆ خۆى بهشیَكى هه‌ره گرنگى به ناوى (ته‌كنه‌لۆژیاى راگه‌یاندن) به‌ناوه‌وه تۆماكراوه.ته‌كنه‌لۆژیاى راگه‌یاندن مه‌ودا وسنور وكات وشویَن ونرخ و قه‌باره وفۆرمى په‌یامه‌كانى راگه‌یاندنى به شیَوهیهك كورت وخیَرا وهه‌رزان وگه‌وره وجوان كردوه‌ته‌وه, له ته‌سه‌ورى هیچ مرۆڤیَكى سه‌ده‌كانى رابوردودا نه‌بوه. ئه‌م ئامیَره بچوك و ساكارانه مرۆڤیان وا لیَكردوه له ماڵه‌كه‌یه‌وه یان له ناو ئۆتۆمبیَلهكهیهوه یاخود له شۆینى كاره‌كه‌یه‌وه, ههركاتیَك مه‌یل بكات ده‌ستى بگات به زۆررترین زانیارى له دورترین شۆینهوه. له‌وه زیاتر زۆرجار مرۆڤ ناتوانىَ خۆى له بارانى ئه‌و په‌یامانه ده‌رباز بكات, كهبىَ ویستى خۆى به سه‌ریا دهبارىَ. به واتایه‌كى تر, مرۆڤى جیهانى ته‌كنه‌لۆژیاى راگه‌یاندن, به هیچ شیَوهیهك بۆى ناكرىَ سانسۆر له سه‌ر ئه‌و په‌یامانه‌ى كه پیَیدهگات دابنىَ. یانى, ئه‌و په‌یامانه راسته‌وخۆ بیَت یان ناراسته‌وخۆ كاریگه‌ریه‌كى به‌رچاویان له‌سه‌ر ئاراسته كردنى هه‌ڵسوكه‌وت وشیَوازى بیركردنه‌وه‌و به‌ستنى په‌یوه‌ندییه هه‌مه چهشنهكانى مرۆڤ دهبیَت.له كۆندا و ئیَستاشى له گه‌ڵدا بیَت, ئامانجى سه‌ره‌كى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه له ریَگهى میدیاكانه‌وه په‌یام ئاراسته‌ى په‌یام وه‌رگره‌كانیان ده‌كه‌ن له سىَ خاڵدا كۆ دهبیَتهوه:• چاندنى بیرورایهكى تایبه‌ت.• سرینه‌وه‌ى بیرورِایهكى تایبه‌ت.• یان پته‌و كردنى بیرورِایهكى تایبه‌ت كه پیَشتر لاى خه‌ڵكدا هه‌بوه. لیَرهدا دهكرىَ بڵیَن په‌یام له پرۆسه‌ى په‌یوه‌ندى كردن له ریَگهى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه‌وه به‌نده به‌و سیسته‌مه‌ى كه كه‌ناڵه‌كه بهریَوهدهبات، به واتایه‌كى رونتر له سیسته‌مى ولاَته كۆمنیستى و عهقائیدیه ئیسلامى و تۆتالیتاره‌كاندا هه‌میشه په‌یامه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان زهنیه‌تى خه‌ڵك به‌و ئاراسته‌دا ببه‌ن كه خزمه‌تى تویَژى دهسهلاَت دار بكات , له‌و پیَناوهشدا سڵ لهشیَواندن و شاردنه‌وه‌ى راستیه‌كان وله خشته بردنى په‌یام وهگرهكان ناكه‌نه‌وه .له سیسته‌مى ئازاد‌دا ئاراسته كردنه‌كه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكانى سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن دهسهلاَتى ئابورىدایه گه‌رچى زۆر له راستیه‌كان دهخریَته روو, بهلاَم زۆ جار ناراستیهكان به شیَوهیهك باس دهكریَن كه چه‌واشه‌كارى تیدایه‌و به‌ژه‌وه‌ندیه بالاَكان له به‌رچاو ناگیریَن، بهلاَم له سیسته‌مى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمهلاَیهتى ئه‌و په‌یامانه‌ى كه په‌خش دهكریَن له پاڵ هیَنانى شتى نوىَ و مودیَرن ریَز بۆ نه‌ریت وبیروبۆچونه به كهڵكهكانى كۆمه‌ڵ دادهنریَت.له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه كاریگه‌رى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له سه‌ر بیركردنه‌وه‌و ههڵویَست ره‌فتارى جه‌ماوه‌ر به تایبه‌ت له‌م رۆژگاره‌ى ئیَمهدا هیَنده زۆره كه به چه‌ندین لیَكۆڵینهوه كۆتایه نایه‌ت. ئیَستا مرۆڤ دیل وكونترۆڵكراوى ئه‌و كه‌ناڵه ههجۆروههمهرهنگانهیه كه به‌سات ناتوانىَ خۆى له په‌یامه‌كانى به دور بگرىَ، ناتوانىَ بۆ چه‌ند سهعاتیَك بهبىَ دامء ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ژیان به‌سه‌ر ببات.( )ئه‌وه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه شیَوهو مۆدیلى جل وبه‌رگ و دیكۆرى ناوماڵ ومۆدیلى سه‌یاره‌و پرچ تاشین ته‌نانه‌ت ئهتهكیَتى ههڵسوكهوتكردنى مرۆڤ دیارى ده‌كه‌ن. هه‌ر كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه كه ده‌توانن هه‌ست وسۆزى ملیونه‌ها مرۆڤى دور له یه‌ك یه‌كخات وبیانهینیَته سه‌ر شه‌قامه‌كان.هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌یه زۆربه‌ى ولاَتان و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا‌و ریكخراوه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به شیَوهیهك له شیَوهكان كهناڵیَكى راگه‌یاندنیان ههبیَت بۆ نزیك بونه‌وه له خه‌ڵك له‌و پیَناوهشدا بوجهیهكى خهیاڵىخهرج ده‌كه‌ن ,له هه‌مانكاتدا سه‌رمایه‌یه‌كى زۆریشیان ده‌ست دهكهوىَ.ئه‌وه راستیه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره كه پیَشكهوتنهكانى بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى راگه‌یاندن كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیان له قۆناغى پیشه‌سازییه‌وه گواسته‌وه بۆ قۆناغى شۆرشى زانیارییه‌كان، ئه‌م قۆناغ گۆرِینهش واتا گۆرِان له هه‌موو وردودرشتهكانى ژیانى تاك وكۆمهڵگاكان. نه حكومه‌ته‌كانى ئه‌م قۆناغه لهحكومهتهكانى قۆناغه‌كانى پیَشوو ده‌چن، ونه تاك و كۆمه‌ڵگاكانى ئیَستا وه‌ك ئه‌وانى جاران بیرده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. پیَش ئه‌وه‌ى باس له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن (رۆژنامه،رادیۆ، ته‌له‌فزیون, ئینتهرنیَت) بكه‌ین وكاریگه‌ری هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروستكردنى رایگشتى بخه‌ینه روو، بهپیَویستى ده‌زانم به خیَرایى چاویَك بهمیَژووى راگه‌یاندا بخشیَنین.
راگه‌یاندن لهمیَژووداسهرچاوه میَژووییهكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كهچینىء رۆمانیه‌كان بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكانى سنورى قهڵهمرِهوى ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌یان ههندىَ نوسراویان لهشویَنه گشتیه‌كاندا هه‌ڵواسیوه‌و لهریَگهى ئه‌و نوسراوانهوه هه‌واڵه سیاسىء ئابورىء ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان پىَ راگه‌یاندون. به‌م كاره‌ش جۆریَك له راگه‌یاندنیان بۆ خۆیان دابین كردوه. بهلاَم ههندىَ واى بۆ ده‌چن یه‌كه‌مین به‌رخوردى مرۆڤ له گه‌ڵ مرۆڤیَكى تردا بۆ خۆى سه‌ره‌تایى ترین وساناترین جۆرى راگه‌یاندنه‌و هه‌ر ئه‌م به‌رخوردو په‌یوه‌ندیه‌شه بوه‌ته بناغه بۆ ئه‌م پیَشكهوتنه بهربلاَوهى ئیَستا.به‌ڵام له‌ساڵى 1445 به‌ملاوه، داهیَنانه مه‌زنه‌كه‌ى گۆتهنبهرگى ئه‌ڵمانى واته دۆزینه‌وه‌ى چاپخانه، شۆرِشیَكى گه‌وره‌ى له راگه‌یاندندا دروست كرد.چاپخانه بوه هۆى هاتنه ئاراى ده‌یان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و كتیَبء به‌هه‌زاران ژماره‌یان كه‌وته به‌رده‌ستى خویَنهران. دۆزینه‌وه‌ى چاپخانه نه‌ك هه‌ر تیراژى چاپهمهنیهكانى زۆرتر كرد، به‌ڵكو نرخهكانیشى بهشیَوهیهك دابه‌زاند تاكو هه‌ژارانیش كه‌ڵكى لیَ وهرگرنء بكه‌ونه ژیَر كاریگه‌ریه‌كانیه‌وه.كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزدهیهمء سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م داهیَنانهكانى وه‌ك فۆتۆگراف، سینه‌ما، ئیزگه برهویَكى زۆریان به‌كارى راگهیاندنداو قه‌باره‌ى ئه‌وانه‌ى په‌یامیان له‌راگه‌یاندن وه‌رده‌گرت به‌ده‌یان جار زیاتر بوون.داهیَنانى ته‌له‌فزیۆن له‌نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌م شیَوازى راگه‌یاندنى له‌ریشه‌وه گۆرِىء ده‌نگء ره‌نگ پیَكهوه لهرِیَگهى سندوقیَكى بچكۆلانه‌وه خۆى كرد بهماڵهكاندا. كۆتایى سه‌ده‌ى رابردووش مه‌زنترین ته‌كنه‌لۆژیاى راگه‌یاندنى پیَشكهش به‌مرۆڤایه‌تى كرد‌و سهتهلایتء ئینتهرنیَت دونیایان كرد به (چاوه چۆله‌كه‌یه‌ك).بهپیَى ئه‌و ئه‌ركء بهرپرسیاریَتیهى كهراگهیاندن له‌م چه‌رخه‌دا لهئهستۆىدایه به‌ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك نییه بۆ گه‌یاندنى ههوالڕء زانیارىء كات به‌سه‌ربردن. به‌ڵكو بوه‌ته هونهریَكى ئاڵۆز‌و ورد‌و لهریَگهى ته‌كنه‌لۆژیاى نوىَء تواناى مادىء مرۆیى له‌بن نه‌هاتووه‌و باڵادهستىء هیَزى ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كان ده‌رده‌خات.( )پیَناسهكانى راگهیاندنوشهى راگه‌یاندن له‌لاى كورد له به‌رامبه (اعلام) عه‌ره‌بى و (press)ى ئینگلیزى به‌كار هاتوه.له رووى زمانه‌وانیه‌وه ( راگه‌یاندن )له زمانى كوردیدا له بنهرِهتهوه له دوو پیَشگرى( پىَ+را ) له گه‌ڵ چاوگى ( گه‌یاندن) پیَكهاتوه ,مه‌به‌ست پیَى (پیَراگهیاندن ) ى به‌رامبه‌ر( وه‌رگر)ه به راو بیر‌و زانیارى وههواڵیَك كه لاى وه‌رگر نامۆیه,به مه‌به‌ستى ئاگادار كردنه‌وه‌ى وه‌رگر به‌و بیرورِاو زانیارى وههوالاَنهو,وابهستهكردنى وه‌رگر به‌و دۆخه‌ى كه نیَرهر تیایدا ده‌سته‌واژه‌و رسته‌كان دهردهبرِیَت( )پسپۆرِانى بوارى راگه‌یاندن چه‌ندین پیَناسهى جیاجیایان بۆ چه‌مكى راگه‌یاندن دارِشتووه دووپیَناسهى گشتگیر ده‌خه‌ینه روو:"راگه‌یاندن برتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوهرِو هه‌واڵ له‌ناوخه‌ڵكدا لهرِیَگهى چه‌ند كهناڵیَكهوه لهپیَناوى لیَ حاڵى بوونء قه‌ناعه‌ت پیَهیَنانء راكیَشانى لایه‌نگرى"ئه‌م پیَناسهیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه ده‌كاته‌وه:1-بڵاوكردنه‌وه‌ى بیروباوهرِ و هه‌والڕ (په‌یام)2-ئه‌و ههوالڕء باوهرِانه بۆ كۆمهڵىَ خه‌ڵكه واته (په‌یام وه‌رگر)3-لهرِیَگهى چه‌ند كهناڵیَكهوه (بینراو، بیستراو، نوسراو).4-بۆلیَك حاڵى بوونء قه‌ناعه‌ت پیَهیَنان (كاریگه‌رى بهجیَهیَشتن).ئه‌وه‌ى جیَگهى سه‌رنجه له‌م پیَناسهیهدا راسته‌وخۆ ئیشاره‌ت بۆ پهیامنیَر نه‌كراوه، كهرِهگهزیَكى سه‌ره‌كییه له‌پرۆسه‌ى راگه‌یاندن.بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو پیَناسه جیاوازه‌كاندا تووشى وون بوونء سهرلیَشیَواوى نه‌بین لیَرهدا پیَناسهیهكى تاراِدهیهك لهوانىتر گشتگیرتردهخهینه رِوو:"راگه‌یاندن بریتییه له‌و چالاكى پهیوهندیكردنهى كه دهبیَتههۆى گه‌یاندنى ههوالڕء زانیارى دروست له‌باره‌ى بابه‌تء كیَشهكان به‌جه‌ماوه‌ر.ئه‌وه‌ش دهبیَتههۆى دروست كردنى شاره‌زایىء هۆشیارى په‌یام وه‌رگره‌كان به‌مه‌ش رایگشتى په‌یام وه‌رگره‌كان سه‌باره‌ت به‌و كیَشهو بابه‌تانه دروست دهبیَت".ئه‌م پیَناسهیه له لیَكۆڵینهوهكهى ئیَمهوه نزیكه‌و ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى تیَدا به‌رجه‌سته‌بووه:1-چالاكیه‌كى په‌یوه‌ندیكردنه.2-هه‌واڵء زانیارى (دروست) لهسهركیَشهو بابهتهكان ده‌دات به‌په‌یام وه‌رگر.3-ئاستى هۆشیارىء زانیارىء شاره‌زایى په‌یام وه‌رگر به‌رزده‌كاته‌وه.4-به‌م كاره‌ش رایگشتى دروست دهبیَت.
* * *
به‌شى دووه‌م
ئه‌رك وپرهنسیب و سیستهمهكانىراگهیاندن
ئه‌ركه‌كانى راگهیاندنئاشكرایه كارى راگه‌یاندن كاریَكى هه‌م جهماوهرىء هه‌میش تاكه‌كه‌سه. واته به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ى راگه‌یاندندا بىَ سنورء چوارچیَوهیه، ته‌وژمى شۆرِشى زانیارییه‌كانیش رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌ى به‌شداریكه‌ران بهرفراوانتردهكات ئه‌ركه‌كانیش زیاتر‌و زیاتر ده‌كات. لیَرهدا بهپیَویستى ده‌زانین ئه‌ركه سهركیهكانى كارى راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ له‌چه‌ند خاڵیَكدا ده‌ست نیشان بكه‌ین:1-ئه‌ركى گه‌یاندنى هه‌واڵء په‌یامء بیرورِاء لیَدوانه رهسمىء ناره‌سمیه‌كان به وه‌رگر(جه‌ماوه‌ر)، بۆ ئه‌وه‌ى به شاره‌زاییه‌وه ههڵویَستء برِیار له‌سه‌ر رووداو‌و كاره‌ساته ژینگهیىء نه‌ته‌وه‌یىء نیَودهوڵهتییهكان بدات پیَویستى به‌وه‌هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ئاگاى له هه‌موو هه‌واڵه ناوخۆیىء جیهانیه‌كان ههبیَت.2-ئه‌ركى پیَگهیاندنى كۆمه‌ڵایه‌تی: مرۆڤى هاوچه‌رخ چیدى وه‌ك جاران تهریكء دابرِاو نییه، به‌ڵكو رۆژانه ده‌یان په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا دهبهستىَ، راگه‌یاندنه‌كان لهرِیَگهى په‌یامه مه‌عریفىء زانستیه‌كانه‌وه ئه‌و كارئاسانیهیان بۆ ده‌كات تاكو وه‌ك كه‌سانى كارامهء شاره‌زا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.3-ئه‌ركى دروستكردنى پاڵنه‌ر: راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ دهتوانىَ له كۆمه‌ڵگاكاندا ئامانجى نوىَ دروست بكاتء لهرهوتى پیَشكهوتنء داهیَنان نزیكمان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها دهبیَته هاندهریَك بۆ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ تاكو ژیانیَكى سهربهستء بهكهرامهتء دوور له‌په‌ستان بژین.4-ئه‌ركى دیالۆگء وتویَژكردن: مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه له‌گشت كاته‌كان زیاتر پیَویستى به‌وه هه‌یه دیالۆگى به‌به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ دهوروبهرىدا سازبكاتء راستییهكانء بیر‌و راجیاوازه‌كان ئاڵوگۆرِ بكات. سادهترینء خیَراترینء ئاسانترین ریَگهش كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه.5-ئه‌ركى په‌روه‌رده‌ء فیَركردن: بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرىء هۆشیارىء كه‌سایه‌تى مرۆڤ، راگه‌یاندن گونجاوترین كه‌ناڵه.6-ئه‌ركى پیَشخستنء هاوچهرخكردنى كولتوره‌كان: كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن له‌كۆنه‌وه تاكو ئیَستا ئه‌ركى گه‌یاندنى كولتورو دابء نه‌ریته‌كانیان له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆنهوهیهكى تر له‌ئه‌ستۆدابووه هه‌روه‌ها شۆرِشى پیشه‌سازى دهتوانىَ ئه‌و كلتوره لوكالیانه له‌سه‌ر ئاستى دونیادا په‌خشء بڵاوبكاته‌وه‌و جۆریَك لهبهجیهانى بوونیان پىَ ببهخشىَ له‌گه‌ڵ زه‌مانه‌دا بیانگونجیَنىَ.له‌راستىدا ئهدهبءهونهر له‌هه‌موو بواره‌كانى تر زیاتر كه‌ڵكیان له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وه‌رگرتووه تاكو بگه‌ن به‌به‌ربڵاوترین په‌یام وه‌رگر.7-ئه‌ركى به‌سه‌ربردنى كاتى خۆش: به‌شى هه‌ره زۆرى كارى راگه‌یاندن برتییه له‌په‌خش كردنى دراما‌و گۆرانىء سه‌ماو ههڵپهرِكىَء موزیكى میللىء جیهانىء ویَنه. له‌م ریَگهیهوه زۆرترین په‌یام وه‌رگر ده‌توانن پشوویه‌ك بده‌نء كاتیَكى خۆش بهسهربهرنء خۆیان لهماندووبوونى كارى رۆژانه رزگاربكه‌ن. ( )پرهنسیبهكانى راگه‌یاندن1- راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتوو ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه كه‌مرۆڤ ده‌كاته ئامانجء هه‌ولڕ ده‌دات لهریَگهى په‌یامه‌كانیه‌وه بیروبۆچوونه راستگۆ‌و راسته‌قینه‌كان بخاته به‌رده‌ستى په‌یام وهگرهكانىء ژیانیَكى خۆشگوزه‌رانى بۆ ده‌ستنیشان بكات.2- ئه‌و په‌یامه‌ى كه راگه‌یاندن دهبىَ ئاراسته‌ى بكات، پیَویسته رونء ئاشكرا بیَتء هیچ ئاڵۆزییه‌ك دروست نهكاتء نهبیَته مایه‌ى سهرلیَشیَوانى جه‌ماوه‌ر.3- بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى دڵنیایى جه‌ماوه‌ر، دهبىَ په‌یامه‌كانى راگه‌یاندن دووربیَت لهههوالڕ ههڵبهستنء داتاشینى په‌یامى چه‌واشه‌كارى.4- په‌یامى راگه‌یاندن به‌ته‌نیا خستنه‌رووى شته سه‌لبیه‌كان نییه، به‌ڵكو پیَویسته دیوه‌كه‌ى تریشى ببینىَء لایه‌نه ئیجابیهكانیش بخاته روو.5- ریَزگرتن لهدابء نه‌ریته جوانه‌كانى كۆمه‌ڵگا یهكیَكى تره لهپرهنسیبهكانىكارى راگه‌یاندن. 6- بۆ ئه‌وه‌ى پهیامهكانىهاوچهرخیَتىء راستگۆیىء كاریگه‌رى پیَوه دیاربیَت، راگه‌یاندنى هاوچه‌رخ دهبىَ هه‌لى ئه‌وه بۆ په‌یام وه‌رگره‌كان برِهخسیَنىَ به‌شدارى له پیَكهاتهى په‌یامه‌كاندا بكات.7-ئه‌و كاته‌ى كهپهیامهكانى په‌خش ده‌كات، گونجاوبیَت له‌گه‌ڵ ئاماده‌یى خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنء به‌شداریكردن.( )
سیسته‌مه‌كانى راگهیاندنسیستهمهكانى راگه‌یاندن بهشیَوهیهكى گشتى دابه‌ش دهبیَت بۆ دوو ده‌سته:1- سیسته‌مى پیَشگیرانه. پیَش بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ ریَگهیان لىَ دهگرىَ2- سیستهمىبهدواداچوون.پاش بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵ به‌دواید دهچىَ.سیسته‌مى پیَشگیرانهلهپاش ئه‌و دابه‌شكردنه، دهكرىَ سیسته‌مى پیَشگیرانه بۆ ده‌سته‌ى تر پۆلین بكه‌ین.1-سیسته‌مى ئامرانه.2-سیسته‌مى كۆمۆنیستى.3-سیسته‌مى پهرهپیَدان.یه‌كه‌م/ سیسته‌مى ئامرانه.له‌م سیسته‌مه‌دا پیَش بڵاوبونه‌وه، "هه‌والڕ" دهبىَ به‌چه‌ندین كه‌ناڵدا تیَپهرِببیَتء پاش وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى ئه‌نجا په‌خش بكریَت. خاوهنداریَتى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن به‌ته‌واوه‌تى لهژیَر كۆنترۆڵى حكومه‌ت دایه‌و تاك برِیارى ئهوهڵء ئاخرى له‌ده‌ستدایه.له‌م سیسته‌مه‌دا سانسۆر زۆر به‌خه‌ستى به‌كار دیَت، راگه‌یاندنه‌كان ئه‌گه‌ر ههنگاویَكى دژ به‌سیاسه‌تى ره‌سمى حكومه‌ت ههڵنیَن، ئه‌وا داخستنء زیندانى.. چاوهرِیَى سهرپیَچى كه‌ران ده‌كات.له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌سه‌ڵات داران هیچ مافیَك به‌میدیاكان ناده‌ن بۆ رهخنهگرتنءلهپیَش چاپكردن یان په‌خشكردن هه‌موو بابهتهكان دهبىَ زۆر به‌وردى چاویان پیَدابخشیَنریَت.دووه‌م/ سیسته‌مى كۆمۆنیستى:له‌م سیسته‌مه‌دا لهجیَگهى تاك، حزب برِیاردهداو هه‌ر حزبیش هیَڵه سه‌ره‌كیه‌كانى كارى میدیاكان ده‌ست نیشاندهكات، هیچ راگهیاندنیَكى حزبه‌كانى تر نابىَ لههیَڵى ئایدۆلۆژى كۆمۆنیزم لابده‌ن.له‌سیسته‌مى كۆمهنیستىدا سىَ ئه‌ركى سه‌ره‌كى بۆ میدیاكان ده‌ستنیشان كراوه:1-پرِوپاگهنده 2-سازكردنى هه‌ڵچوون 3-ئاراسته‌كردن.لهرِژیَمه كۆمۆنیسته‌كاندا میدیاكان كه‌ره‌سته‌ن بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجانه‌ى كه‌حزب كارى بۆ ده‌كات. بنه‌ماو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى پیشه‌ى رۆژنامه‌وانى له‌سیسته‌مى سۆسیالستیدا جیاوازه لهسیستهمهكانىتر. هه‌واڵه‌كان لیَكدانهوهو لیَكۆڵینهوهیان له‌گه‌ڵدایه، كوباو كۆریاى باكور دوو نمونه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ن.سیَیهم /سیسته‌مى پهرهپیَدان:سیَیهمین سیسته‌مى پیَشگیرانه بریتیه له‌سیسته‌مى پهرهپیَدان، له‌م سیسته‌مه‌دا كارى راگه‌یاندنه‌كان بریتیه له یارمه‌تیدانى پهرهپیَدانى ئابورىء كاركردن بۆ نههیَشتنى هه‌ژارىء نهخویَندهوارىء هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌رووى سیاسىء ته‌ندروستىء كۆمه‌ڵایه‌تىء كولتوریه‌وه. لایه‌نگرانى ئه‌م سیسته‌مه پیَیان وایه تائه‌و كاته‌ى ماوه‌ى نیَوان وڵاتانى هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه ناكرىَ میدیاكان له‌دژى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یىء كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بوه‌ستن.جیاوازى لهنیَوان ئه‌م سیسته‌مه‌و ئه‌وانى تر له‌وه‌دایه، لیَره فكر‌و ئایدۆلۆژیاباڵادهسته، خاوهنداریَتى كه‌ناڵه‌كان دهكرىَ به‌ده‌ست كه‌رتى تایبه‌ت بیَت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لهریَگهى پهرهپیَدانى ئابورى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى لایاندا، ئه‌وكات حكومه‌ته‌كان ده‌توانن چالاكیه‌كانیان راگرن ،مالیزیاوكۆریاى باشور دوونمونه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌ن.
سیسته‌مى به‌دواداچون:ئه‌م سیسته‌مه‌ش دهكرىَ به‌دووبه‌شه‌وه1-سیسته‌مى ئازاد:لیَرهدا مرۆڤ ئازاده له‌وه‌رگرتنى زانیارىء هه‌ڵبژاردن. ئه‌م سیسته‌مه هه‌ڵقوڵاوى ئهندیَشهكانى (جۆن لوك، ژان ژاك رۆسۆ، ژن ئیستوردو ژان میلتون)ه كارى ده‌وڵه‌ت له‌م سیسته‌مه‌دا فه‌راهه‌م كردنى خواسته‌كانى تاكه،حكومه‌ته‌كان پولورالیزمء كارئاسانى بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن تاكو ده‌ستیان بگات به‌و سه‌رچاوانه‌ى كه‌كار لهئایندهیان ده‌كه‌ن.ئه‌ركه‌كانى میدیاكان له‌م سیسته‌مه‌دا چاودیَرى كردنى بارى كۆمه‌ڵایه‌تىء سیاسى وڵاتء ره‌خساندنى هه‌لى به‌شداریكردنى خه‌ڵك له‌كاروبارى سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تىء ئابورىیه.رادیۆ‌و تهلهفزیۆنء رۆژنامه‌و ئینتهرنیَت له‌م سیسته‌مه‌دا سهربهخۆو ئازادنء ده‌توانن ره‌خنه له‌هه‌موو شتیَك بگرن كه‌دژ به پهرژوهندى جه‌ماوه‌ره. جگهلههیَرش كردنه سه‌ر ژیانى تایبه‌تى خهڵكانء زیانگه‌یاندن به ئازادییه گشتییه‌كان، راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستیان به‌ته‌واوى كراوه‌یه، خاوهنداریَتى له‌م سیسته‌مه‌دا له‌ده‌ستى كه‌رتى تایبه‌تدایه.2-سیسته‌مى به‌رژوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى:سه‌رهه‌ڵدانى ههندىَ ره‌خنه‌و گله‌یى له‌سیسته‌مى ئازاد‌و بهكارهیَنانى ئازادى بهشیَوهیهكى هه‌ڵه، كاریَكى وایان كرد جاریَكى تر بهوسیستهمهدا بچنه‌وه خاڵه لاوازه‌كانى ده‌ست نیشانبكهن.ساڵى 1947 شیگاكۆ راپۆرتیَكى سه‌باره‌ت به‌میدیاكانى ئه‌مریكا بڵاوكردهوهو ده‌ریخست ههندىَ كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دار میدیاكانیان كۆنترۆلڕ كردووه‌ء بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كاریان دههیَنن. پاش بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و راپۆرته حكومه‌ته‌كان كهوتنهخۆیانء ههندىَ ریَوشویَنیان دانا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌و حاڵه‌ته كۆنترۆلڕ بكه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نى میدیاكان ئه‌مه‌یان پىَ قبولڕ نه‌كراو خۆیان برِیاریاندا ناوهندیَك بۆ چاودیَریكردنى میدیاكان پیَك بهیَنن تاكو له‌كاتى لادانء سهرپیَچى كردن‌دا ریَگهیان پىَ بگرن.( )میدیاكان ورایگشتى: پاش ئه‌وه‌ى رایگشتى وه دیارده‌یه‌كى كۆمهلاَیهتى له دونیاى رۆژئاوا ده‌ركه‌وت،په‌یوه‌ندى له نیَوان ئه‌م دیاردهیهومیدیاكان بوو به مایه‌ى پرسیار بۆ زۆر له لیَكۆڵهوهرانى زانستى په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان وكۆمهڵناس ودهرووناسهكان. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا به گومانه‌وه ته‌ماشاى راده‌ى كاریگه‌رى میدیاكان ده‌كرا له سه‌ر پیَكهیَنانى رایگشتیدا ونهدهتوانرا كیَرفیَكى تایبه‌ت ده‌ستنیشان بكرایه. بهلاَم پاش ده‌ركه‌وتنى رادیۆ وته‌له‌فزیۆن له‌پاڵ رۆژنامه‌كان ،هیچ یه‌ك له‌و لیَكۆڵهوهرانه گومانىئهوهیان لانه‌ما كه‌وا به‌شى هه‌ره‌زۆرى ده‌ركه‌وتنى رایگشتى دهگهریَتهوه بۆ میدیاكان.وه‌ك دهزانریَت میدیاكان چه‌ندین رۆڵى كۆمهلاَیهتى له ناو ژیانى كۆمه‌ڵگاكاندا دهگیَرِن. نه‌خشه بۆژیانى سیاسىدادهریَژن وچىكولتوریَكیان بویَت په‌ره‌ى پیَدهدهن، وچۆنیان بویَت ستایلى ژیانى مرۆڤ دهگۆرِن.والتر لیپمن رۆژنامه‌نوسى كاروبارى سیاسى له ئه‌مریكا له كتیَبى(public opinion) رایگشتى پیَى وایه میدیاكان ده‌توانن راى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگۆرِن.دواتر له سالاَنى1950 به‌ملاوه لازارسفلد ومرتن له لیَكۆلینهوهكانیاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه میدیاكان نه‌ك هه‌ر ده‌توانن سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لاى پاڵه‌وان یان كۆمه‌ڵه پاڵهوانیَكى تایبه‌ت راكیَشن، به‌ڵكو ده‌توانن ههندیَك مه‌سه‌له‌ى په‌یوه‌ندى دار به‌خه‌ڵك وبزوتنه‌وه‌ى كۆمهلاَیهتى هیَنده گه‌وره كه‌ن، لاى رایگشتیدا خۆشه‌ویستیان كه‌ن.له سالاَنى 1970 پسپۆرانى زانستى سیاسى ئه‌مریكا بۆ زانینى راده‌ى كاریگه‌رى میدیاكان له سه‌ر رایگشتى ده‌ستیان دایه لیَكۆڵینهوهیهكى تایبه‌ت له‌و باره‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى لیَكۆلینهوهكهدا دوو تیۆرى ده‌ركه‌وت:یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو رووداوه‌كان هیَنده زۆر بوون میدیاكان ناتوانن به‌یه‌كسانى گرنگى خۆیانیان پیَبدهن.دووه‌م تیۆرى ئهوههبوو كه‌وا خه‌ڵك ناتوانن هه‌زمى هه‌موو ئه‌وانه‌ى له میدیاكاندا بلاَو دهكریَتهوه بكه‌ن بۆیه به‌ناچارى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌وه‌ى زیاتر به‌لایانه‌وه گرنگتره.هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه میدیاكان بۆ خستنه رووى رووداوه‌كان سود له ته‌قویم وه‌رده‌گرن وریزبهندى بابه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌م دوو تیۆریه‌ى سه‌ره‌وه پاشتر بوون به بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى میدیاكان له ریَگهى پلاندانانى تایبه‌ته‌وه به خه‌ڵك بڵیَن دهبیَت له‌مه‌ولا بیر له‌چى بكه‌نه‌وه.له سادترین بۆچوندا دهكریَت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین میدیاكان له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ره‌كانى ژیانى رۆژانه‌ماندا حزوریان هه‌یه.كه‌س له ئیَمه ناتوانیَت خۆى له تارماییه‌كانى ئه‌و میَردهزمانه دورخاته‌وه.كه‌واته میدیاكان كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ ئه‌وه دروست بوون ژیانى سیاسى وكۆمهلاَیهتى ئیَمه ئاراسته بكه‌ن، پیَمان ده‌ڵین ده‌نگ بهكیَ بده‌ین چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین چۆن بیر بكه‌نه‌وه و باشتروایه له گه‌ڵ كیَدا هاو بیر بین.
به‌شى سیَیهم
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن
رۆژنامه
ده‌ركه‌وتنى چاپخانه له ژیَردهستى گۆتنبهرگى ئه‌ڵمانى له ساڵى1445،هه‌نگاوى یه‌كه‌م بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانى به جه‌ماوه‌رى بوونى خویَندن و چاپكردنى رۆژنامهوگوڤار وكتیَب به شیَوهیهكى بهربلاَو.ئه‌م داهیَنانه نویَیه شیَوازو ته‌رزى ژیانى كۆمهلاَیهتى وسیاسى ئابورى رۆژئاواى له ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا گۆرِى.هیَندهى نه‌برد ئه‌م پیَشكهوتنه به هه‌موو دونیادا بلاَو بووه‌وه.سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م به سه‌ره‌تاى راسته‌قینه‌ى دهركهوتنىرۆژنامهوانى هاوچه‌رخ له قه‌ڵه‌م دهدریَت،رۆژنامه‌كان له‌و سه‌ده‌یه‌دا بوونه هۆى گه‌یاندنى ریَنسانسى فیكرى وزانستىو پیشه‌سازى به جه‌ماوه‌ر.به پیَشكهوتنىئامیَرى چاپخانه له هه‌ڵمیه‌وه بۆكارهبایى ودهركهوتنى هونه‌رى فۆتۆگراف و ویَنهى ره‌نگاو ره‌نگ وهاتنه مه‌یدانى لاسلكىء ته‌له‌فۆن ومانگى ده‌ستكرد وسه‌ته‌لایت،كارى رۆژنامه‌گه‌رى هیَندهى تر به‌ره‌و پیَشهوه چوو، به جۆریَك ئیَستا له گه‌ڵ هه‌موو زه‌وق و خواسته‌كانى جه‌ماوه‌ردا دهگونجىَ. ( )سهرهرِاى ئه‌وه‌ى ده‌ركه‌وتنى رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن له‌زۆر رووه‌وه ته‌نگى به رۆژنامه‌وانى هه‌ڵچنیوه، به‌ڵام تاكو ئیَستاش رۆژنامه‌كان رۆڵیَكى میَژوویى له‌دروست كردنى رایگشتیدا دهگیَرِن،ء هیچ كهناڵیَكى تر نه‌یتوانیوه بیخاته پهراویَزهوه. له‌كۆمه‌ڵگا پیَشكهوتووهكاندا رۆژنامه‌وانى بوه‌ته دیارده‌یه‌كى ئابورىء كۆمه‌ڵایه‌تىء هیَزیَكى سه‌ره‌كیشه بۆ دروستكردنى رایگشتى له‌سه‌رتاسه‌رى دونیادا. له‌هه‌مانكاتدا رۆژنامه‌وانى كهناڵیَكى گرنگه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئامانجء نه‌ریتى نوىَء گه‌یاندنى هه‌واڵء زانیارى راستء دروست به جهماوهریَكى به‌ربڵاو. رۆژنامه‌وانى كه‌لتورى نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه دهگوازیَتهوه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر‌و شارستانیهتىگهلیَك بهگهلیَكى تر ئاشنا ده‌كات. هاوكات رۆژنامه‌وانى چاودیَریَكى وریا‌و ئازایه به‌سه‌ر دامء ده‌زگاكانى حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سیاسىء ئابورىء كۆمه‌ڵایه‌تى رونه‌دات.لهرِیَگهى رۆژنامهوانیشهوه ده‌توانین باشترین دیالۆگ لهنیَوان لایه‌نه دژبه‌یه‌كه‌كان سازبده‌ین.پیَش قوڵ بوونه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌رى ئه‌م كه‌ناڵه له‌دروست كردنى رایگشتیدا پیَم باشه ههندىَ له‌و پیَناسانه بخه‌مه روو كهپسپۆرِانى بوارى ماس میدیا بۆ رۆژنامه‌وانیان كردووه،. لهیهكیَك له‌و پیَناسانهدا هاتووه كه‌وا رۆژنامه‌وانى بریتیه له: "بهرههمیَكى پیشه‌سازىء داهیَنانیَكى فیكرى" (پیار له‌بیر)، به‌ڵام پیَناسهیهكى تر دهڵىَ: "پیشه‌یه‌كه تایبه‌ته بهبهرژوهندى گشتى"ء هه‌وڵده‌دات فرتء فیَڵء ناتواناییهكانى بهرِیَوهبهرانى گشتى ده‌ربخات. كاریگه‌رى حزبى به‌سه‌ره‌وه نییه‌و ده‌نگى ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌خات.ئهنسكلوبیدیاى بریتانى وشه‌ى( journalism)به ماناى پیشه‌ى كۆكردنه‌وه‌و دارِشتنوپهخش كردنى هه‌واڵ پیَناسه ده‌كات.( )له‌ساڵى 1928دا "ئورترگروس"ى زاناى ئه‌ڵمانى پیَنج خه‌سڵه‌تى داناوه‌و تاكو ئیَستاش له‌لایه‌ن زانا هاوچه‌رخه‌كانه‌وه وه‌ك پیَوهریَك بۆ رۆژنامه ته‌ماشاى دهكریَت. خه‌سڵه‌تى یه‌كه‌م: دهبىَ بهشیَوهیهكى ده‌ورى بڵاوبیَتهوهء له‌ماوه‌یه‌كدا كه له‌هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نهبىَ. خه‌سڵه‌تى دووه‌م: دهبىَ میكانیكیانه به‌رهه‌م بیَت. خه‌سڵه‌تى سیَیهم: دهبىَ هه‌موو كهسیَك تواناى كرِینى ههبیَتء نرخه‌كه‌ى هه‌رزان بیَت. به‌مانایه‌كى تر هه‌موو كهسیَك بتوانىَ به‌ده‌ستى بهیَنىَ، نه‌ك بۆ تویَژیَكى دیاریكراوبیَت. خه‌سڵه‌تى چواره‌م: دهبىَ بابه‌ته‌كانى ههمهرِهنگ بن. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى تیَدابیَت كه رایگشتى گرنگى پىَدهدا، نه‌ك ئه‌وه‌ى تویَژیَكى به‌رته‌سك بهلاوهى گرنگ بیَت. خه‌سڵه‌تی پیَنجهم: دهبىَ له‌كاتى خۆىدا بكهویَته بازارِهوه له‌لایه‌ن ده‌زگایه‌كه‌وه بڵاوبكریَتهوهو به‌رده‌وامیش بیَت.( )
ئاراسته‌كانى رۆژنامهوانىدهكرىَ بهپیَى ئه‌و راستیه‌ى كهرۆژنامهكان كارى پیَدهكهن رۆژنامه‌كان بكه‌ین بهسىَ به‌شه‌وه:یه‌كه‌م/ رۆژنامه مولته‌زیمه‌كان:ئه‌و رۆژنامانه‌ن كه‌له‌لایه‌ن حزب یان گروپ یان ئایدۆلۆژیایه‌كى سیاسى یان ئاینىیهوه ده‌رده‌چن. ئه‌م جۆره رۆژنامانه زمانحاڵى ئه‌و حزبء گروپانه‌ن.بابه‌ته‌كانى زیاتر بۆ كۆكردنه‌وه‌ى رایگشتى له‌ده‌ورى ئه‌و حزبء گروپانه دادهرِیَژریَن. هه‌روه‌ها زانیارىء هه‌واڵء وتار له‌باره‌ى حزبه‌كانه‌وه بڵاودهكاتهوهو مه‌به‌ستى قازانج نییه، به‌ڵكو بودجه‌كه‌ى له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌وه دابین دهكرىَ.حزبه سیاسیه‌كان زیاتر لهریَگهى ئه‌م رۆژنامانه‌وه پرِوپاگهنده بۆخۆیان ده‌كه‌نء ده‌سته‌یه‌كى نوسه‌ران له‌لایه‌ن حزبه‌وه بۆى دادهنرىَ. نوسینء نه‌خشه‌سازى دابه‌ش كردنه‌كه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن حزبه‌وه‌یه.( )ئه‌م رۆژنامانه كهناڵیَكى گرنگى پیَكهوهگرىَدانى حزبه‌كانه بهجهماوهرهكانیانهوه.واته جگه له‌رۆڵى پرِوپاگهنده، ههڵدهستىَ بهریَكخستنى په‌یوه‌ندى لهنیَوان ئه‌ندامانى سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌ى حزبه‌كه‌وه. رۆژنامه‌وانى مولته‌زیم لهوكاتانهى كهململانیَى ئایدۆلۆژى لهنیَوان ره‌وته جیاجیاكاندا ته‌شه‌نه دهسیَنىَ ره‌ونه‌ق په‌یداده‌كات له‌م جۆره كۆمه‌ڵگانه‌دا رۆژنامه‌وانى حزبى یان ئایدۆلۆژى، رۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینن له‌ده‌رخستنى راستیه‌كاندا، له‌راستیدا رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانیدا زیاتر پهیرِهوى ئه‌م ئاراسته‌یه‌ى ده‌كرد، به‌تایبه‌ت پاش شۆرِشى فه‌ره‌نسا.بهپیَشكهوتنى ته‌كنه‌لۆژیاو هاتنى سه‌رمایه‌دارى ورده ورده ئه‌و ئاراسته‌یه به‌ره‌و لاوازبوونء نه‌مان چوو، بهجۆریَك كه ده‌كرآ بڵیَین ئیَستا رۆژنامه‌وانى حزبى یان مولته‌زم له‌رۆژئاوا كه‌مترین خویَنهرى هه‌یه. به‌ڵام له‌وڵاتانى جیهانى سیَیهمدا هیَشتا ئه‌م ئاراسته‌یه كارى پىَ دهكرىَو بره‌وى ماوه. دووه‌م: رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ:وه‌كو وتمان پیَشكهوتنى بازرگانىء پیشه‌سازىء ته‌كنه‌لۆژیا هه‌لى ئه‌وه‌یان بۆكۆمهڵیَك خه‌ڵك ره‌خساند تاكو بوارى میدیابكهن به‌پیشه‌و قازانجى مادییان لیَوهدهست بكهوىَ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه لهئهمریكاو ئۆروپادا لهدووسهدهى رابوردودا چه‌ندین ده‌زگاى رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ ده‌ركه‌وتن. له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا رۆژنامه‌وانى گه‌شته لوتكه‌ى پیَشكهوتنى خۆىء ناونرا "ده‌سه‌ڵاتى چواره‌م". چونكه رۆڵیَكى كاریگه‌رى له ژیانى كۆمهلاَیهتىء سیاسىء كلتورى كۆمه‌ڵگا رۆژئاواییه‌كاندا دهگیَرِا. ئه‌م شیَوازهى رۆژنامه‌وانى توانى له‌پاڵ راستگۆیىء خیَرایىء وردبینیدا، ههلومهرجیَكى وا برِهخسیَنىَ كهتیَیدا ههوالڕء زانیارییه‌كان كرِینء فرۆشتنیان پیَبكریَت له‌م ئاسته‌ى رۆژنامه‌وانیدا هیچ گروپء یان لایهنیَكى سیاسى بهشیَوهیهكى راسته‌وخۆ له‌پشت ده‌ركردنى رۆژنامه‌كانه‌وه نییه، داهاتى سه‌ره‌كى رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ جگه‌له فرۆشتنى رۆژنامه‌كه پاره‌ى ئه‌و ریكلامانهیه بۆ كۆمپانیا بازرگانىء پیشه‌سازییه‌كان بڵاوى ده‌كاته‌وه.ئیَستا كامه رۆژنامه‌ى سه‌ربه‌خۆ ههیهبگریت ناتوانى بىَ ریكلام كردن دریژه به ژیانى خۆى بدات.به پیَى ههندىَ سه‌رچاوه رۆژنامه‌یه‌كى به ناوبانگى وه‌ك(نیویۆرك تایمز)كه رۆژانى یه‌كشه‌ممان به (600) لاپهرِه دهردهچیَت ته‌نیا یه‌ك له سه‌دى بابه‌ت وهه‌واڵه و ئه‌و نه‌وه‌د ونۆ له سهدهكهى تر‌ى بریتیه له ریكلامى بازرگانى. هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه دهڵىَ رۆژنامه‌كانى ئه‌مریكا (75)له سه‌دى بودجه‌ى خۆیان له ریَگهى ریكلامه‌وه ده‌ست دهكهویَت، هه‌ر ئه‌وه‌ش واىكردوه (65)له سه‌دى لاپهرِهكانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكه‌ن.( )ئه‌مه‌ش سه‌ربه‌خۆیى بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌ر بابهتیَك كهرۆژنامهكه بیهوىَ دابین كردووه.بهلاَم ههندیَك جار ریكلام كردن به زیانى خه‌ڵك ته‌واو بوه، به تایبه‌ت ریكلام كردن بۆ جگه‌ره، وه‌ك ئاشكرایه بهشیَكى زۆرى پاره‌ى ریكلام له ریكلام كردن بۆ جگه‌ره وه‌ده‌ست دیَت ،بۆ به‌رده‌وامى به‌و ریكلامانه، ئه‌م جۆره رۆژنامانه كه‌مترین لا به‌لاى زیانه‌كانى جگه‌ره كیَشاندا ده‌كه‌نه‌وه. به گویَرهى ئه‌و راپرسیه‌ى كه‌ساڵى 1980 ده‌زگاى (گالوپ)ئه‌نجامى داوه 30 له سه‌دى خه‌ڵكى ئه‌مریكا له زیانه‌كانى جگه‌ره كیَشان بیَئاگان.( )بهلاَم له گه‌ڵ ئهوهشدابازرگانى چاپه‌مه‌نیه‌كان له دونیاى سه‌رمایه‌دارىدا هینده پیَشكهوتوه،سهرماییهى ههندىَ له‌و سه‌رمایه‌دارانه زیاتره له كۆىداهاتى شه‌ش ولاَتى وه‌ك(ئه‌رده‌ن، بولیڤیا،نیكاراگوا،ئه‌لبانیا ،مالى،لیبیریا).ئیَستا كۆمپانیاى"تایم وارنه‌ر"گه‌وره‌ترین خاوهنداریَتى رۆژنامه‌كانى دونیاى له ده‌ستایه ژماره‌ى خوینه‌رانى ئه‌و گۆڤارانه‌ى كه"تایم وارنه‌ر"ده‌ریان ده‌كات له سه‌ر ئاستى دونیا خۆى ده‌دا له 120ملیۆن كه‌س.تواناى راگه‌یاندنى ئه‌م كۆمپانیایه له زۆر ولاَتى دونیا زۆتره.جگه له‌و كۆمپانیایه كۆمپانیاى"نیوز كوپوریشن"كه هى "روبرت مورداك"توانیویه‌تى بازارِى رۆژنامه له سه‌ر ئاستى دونیادا بۆخوى مۆنۆپۆڵ بكات.ئه‌م كۆمپانیایه له هه‌موو كۆمپانیاكانىترى دونیا زیاتر رۆژنامه ده‌رده‌كات.دوو له سهرسیَى رۆژنامه‌كانى ئوسترالیا ونیوه‌ى رۆژنامهكانىنیوزلهندا و یه‌ك له سه‌ر سیَى رۆژنامه‌كانى بریتانیا له لایه‌ن" مورداك "هو ده‌رده‌چن.له كۆمپانیاكه‌ى مورداكدا (28000)كارمه‌ند كارده‌كات وتیَكرِاى سه‌رمایه‌كه‌ى ده‌گاته (14)ملیارد دۆلار.( ) له ولاَتیَكى وه‌ك ئه‌مریكا زیاتر له( 1700) رۆژنامه‌و (11000) گۆڤارى سه‌ربه‌خۆ دهردهچیَت وكۆى گشتى تیراژی رۆژانه‌یان ده‌گاته (62) دانه ( ).له ههلومهجیَكى ئاوادا حه‌تمه‌ن كاریگه‌ری رۆژنامه‌وانى له سه‌ر دروستكردنى رایگشتى به‌رفراوان دهبیَت. جگه له‌گه‌یاندنى هه‌واڵء زانیارىء سه‌رگه‌رمى، زۆرجار له‌م جۆره رۆژنامانه‌دا بابه‌تى ته‌ندروستىء ههمهرِهنگ بڵاوده‌بنه‌وه. یهكیَك له‌و دیاردانه‌ى كه‌له‌پاش ههرهسهیَنانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات "میترۆ" “mitro”یه كه رۆژانه بهملیۆنههاى لیَ چاپ دهكرىَ. بهخۆرِایى به‌سه‌ر خویَنهراندا دابه‌ش دهكرىَ، رۆژنامه‌ى mitro ته‌نیا لهریَگهى ریكلامه‌وه خۆىء كارمه‌ندانى دهژیَنىَء قازانجیش ده‌دات به‌خاوه‌نه‌كه‌ى. شانبه‌شانى ئه‌م ئاسته‌ى رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ ههندىَ رۆژنامه هه‌ن كهسهربهخۆبونیان كردووه‌ته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ئابرِوبهر له‌سه‌ر هونهرمهندانء كه‌سایه‌تییه سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. شیَوازى ئه‌م رۆژنامانه كه‌به (رۆژنامه‌ى زه‌رد) ناویان ده‌ركردووه. روكهشبینىء هاندانء پلاروهشاندنه. رۆژنامه‌وانى سه‌ربه‌خۆ هه‌ر چه‌نده له‌سه‌رتادا به‌ساده‌یى ده‌ستى پیَكرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى رۆژنامه گه‌وره‌كانى دنیا بكه‌ین ده‌بینین له‌ئاستى به‌رزى پیَشكهوتنء ئاڵۆزبوندایهو به‌هه‌زاران كارمه‌ندى له‌بواره جیاجیاكانى كارى رۆژنامه‌وانى تیَدایه. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندیكردن (مانگى دهستكردء تۆرِى ئینتهرنیَت) گه‌یاندنى ئه‌و رۆژنامانه‌ى بهخویَنهرانیان هیَندهى تر ئاسانء خیَرا كردووه. تۆرِى ئینتهرنیَت جگه لهئاسانكردنى، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى جۆریَكى تر لهرۆژنامهوانى سه‌ربه‌خۆ به‌ناوى "رۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى" كردوه.سیَیهم/ رۆژنامه رهسمیهكانئهو رۆژنامانه‌ن كهزمانحاڵى حكومهتهكاننء چالاكى دامء ده‌زگاكانیان به‌جه‌ماوه‌ر. بودجه‌ى ئه‌م رۆژنامانه له‌لایه‌ن وهزارهتیَك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ته‌وه موچه‌یان بۆ دابین دهكرىَ.له‌وڵاته پیَشكهوتووهكاندا مۆدیَلى ئه‌م رۆژنامه‌وانیه نه‌ماوه. به‌ڵام له‌زۆربه‌ى وڵاته رۆژهه‌لاتیه‌كان به‌تایبه‌تى ئیسلامیه‌كان ئه‌م ئاسته‌ى رۆژنامه‌وانى به‌ربڵاوه‌و حكومه‌ته‌كان زۆر به‌ته‌نگ ده‌ركردنى رۆژنامه‌یه‌كى زمانحاڵى خۆیانن. له‌به‌ر زیادهرِۆیى لهپرِوپاگهندهكردن بۆ حكومه‌ت، كاریگه‌رى ئه‌م ئاسته‌ى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر رایگشتى گه‌ر نهڵیَین نییه، ئه‌وا زۆر جار پیَچهوانه دهكهویَتهوه. رۆژنامه‌كانى رژیَمى به‌عس باشترین نمونه‌ى بۆ ئه‌وجۆره رۆژنامهوانیهیه.پاش دامه‌زراندنى حكومه‌تى ههریَمى كوردستان ئه‌و ئه‌زموونه دووباره كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت جگه له‌خه‌رج كردنى پاره كاریگه‌رى ئه‌و رۆژنامانه هیچ نه‌بووه.، بۆیه داخران.پیَش ئه‌وه‌ى باس له‌كاریگه‌رى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر رایگشتى بكه‌ین، بهپیَویستى ده‌زانم ههندیَك قسه‌ش له‌سه‌ر پۆلیَن كردنى رۆژنامه‌كان بهپیَى كاتى دهرچوونیانء بهپیَى ناوهرِۆكیان بكه‌ین.ده‌ركردنى رۆژنامه بهپیَى كاتى ده‌رچوونیان دهكریَت بهسىَ جۆره‌وه، رۆژانه، ههفتهنامهء مانگانه.( )ئه‌و رۆژنامانه‌ى كهرِۆژانه ده‌رده‌چن ده‌بن بهسىَ جۆره‌وه، به‌یانیان كهبهربڵاوترین جۆریانهء خویَنهران زیاتر په‌سه‌ندى ده‌كه‌ن، چونكه دهیانهوىَ بزانن له‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ئه‌وان له‌خه‌ودابوون له‌دونیادا چى رووىداوه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ى واهه‌یه نیوهرِوان یان ئیَواران چاپ ده‌بنء ده‌كه‌ونه به‌ردیدى خویَنهرانیان. ئه‌م رۆژنامانه زیاتر گرنگى ده‌ده‌ن به‌هه‌واڵى سیاسى سه‌رنج راكیَشء هه‌واڵى كۆمه‌ڵایه‌تىء هونه‌رى.سیَیهم جۆرى رۆژنامه‌ى رۆژانه ئه‌وانه‌ن كه رۆژنامه‌كان ده‌رى ده‌كه‌نء زیاتر هه‌واڵى تیَدایهء به‌چاپى دووه‌م یان سیَیهم ناودهبریَن. هه‌روه‌ها زۆر رۆژنامه ههیهكهپاشكۆى وه‌رزشى یان ئه‌ده‌بى یان دیپلۆماتى ده‌رده‌كات.به‌ڵام پۆلیَن كردن بهپیَى ناوهرِۆك بریتییه له رۆژنامه‌وانى سیاسىء ئه‌ده‌بىء هونهرىء وه‌رزشىء ئابورىء رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت به ئۆتۆمبیَلء جلء به‌رگء گه‌مه‌ى هه‌مه جۆر. بهشیَوهیهكى گشتى رۆژنامه‌كان له‌دوو گروپى گه‌وره‌دا پۆڵیَن ده‌كه‌ین. رۆژنامه‌وانى گشتىء رۆژنامه‌وانى پسپۆرِ یان تایبه‌ت.( )رۆژنامه گشتییه‌كان ههمهرِهنگن، به‌ڵام یهكیَك له‌بابه‌ته‌كان گرنگى زیاترى پىَ دهدرىَء رۆژنامه‌كه‌ش زیاتر به‌و بابه‌ته‌وه دهناسریَت. خویَنهرى ئه‌م رۆژنامه‌یه لهپیَكهاتهدا جیاوازن.به‌ڵام رۆژنامه‌وانیه پسپۆرِهكان زیاتر گۆڤارنء هه‌ریه‌كه‌یان له‌یه‌ك بابه‌تدا پسپۆرِایهتى وه‌رده‌گرن. بۆنمونه سیاسه‌ت یان پزیشكى یاخود وه‌رزشىء میكانیكى. خویَنهرى ئه‌م رۆژنامه‌وانیه تایبه‌تن، گۆڤارى یاسا ته‌نیا بۆ یاساناسانء هونه‌ر ته‌نیا بۆ هونهرمهندانء ئه‌وانه‌ى گرنگى به‌و بواره ده‌ده‌ن.له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا زیاتر له 11.000 گۆڤار دهردهچیَت8.000 له‌و گۆڤارانه تایبه‌تن وبۆ ئه‌وكه‌سانه بڵاودهكریَنهوه كهلهرِووى زهوقء بۆچوونء ئامانجه‌وه هاوبه‌شن. ئه‌وه‌ى جیَگهى سه‌رنجه له‌هه‌ر 200 گۆڤاریَكى نوىَ كه‌رۆژانه له‌ئه‌مریكا ده‌رده‌چن، 160 گۆڤاریان تایبه‌تمه‌ندن.بهپیَى ههندىَ ئامار زیادبوونى ژماره‌ى رۆژنامه‌وانى پسپۆرِ له فه‌ره‌نسادا 10.2%یه، ئه‌مه لهكاتیَكدا كه رۆژنامه‌ى گشتى له‌و وڵاته‌دا بهرِیَژهى 3.3% له‌پاشه‌كشه‌دایه.( )
سه‌رچاوه‌كانى داهاتى رۆژنامه له سه‌ره‌تادا رۆژنامه‌كان پشتیان به‌و پاره‌یه ده‌به‌ست كه له فرۆشتنىرۆژنامهكانیانهوه ده‌ستیان ده‌كه‌وت. بۆیه هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كى زۆرى لىَ بفرۆشتبایه داهاته‌كه‌ى زۆرتر ده‌بوو.بهلاَم له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌یه‌مه‌وه به‌هۆى زۆربوونى خویَنهران وهه‌رزان بوونى رۆژنامه‌كانه‌وه، بلاَوكردنهوهى ریكلام له رۆژنامه وههفتهنامهكاندا له ئهمریكاو ئۆرۆپا سه‌رى هه‌ڵدا ورۆژ له دواى رۆژ زیاتر بوو.له ساڵى1827ریكلام و هاتنى چاپخانه‌ى هه‌ڵمى توانیان نرخى رۆژنامه‌یه‌ك له‌شه‌ش سه‌نته‌وه بكه‌ن به یه‌ك سه‌نت.ئه‌مرۆكه ریكلام سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى داهاتى رۆژنامه‌كانه،له رۆژنامه ناوداره‌كانى دونیادا ریَژهى ئه‌و داهاته‌ى كه‌له ریكلامه‌وه ده‌ستیان دهكهویَت له نیَوان75% بۆ 90%یه. له به‌رامبه‌ردا ههندیَك رۆژنامه 50% ىلاپهرِهكانى ته‌رخانكردوه بۆ ریكلامى بازرگانى.سه‌رچاوه‌ى دووهههمى داهاتى رۆژنامه‌كان بریتیه له ئیشتراكى خویَنهران كه ته‌نیا 10%داهاته‌كانیان پیَك دههیَنیَت.بهلاَم ده‌ركه‌وتنى رادیۆ له بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردو وته‌له‌فزیۆن له سه‌ره‌تاى په‌نجاكان وبهریدى راسته‌وخۆ ئینتهرنیَت له نهوهدهكانىههمان سه‌ده‌دا بونه ركه‌به‌رى سه‌رسه‌ختى رۆژنامه‌كان وئیَستا بهشیَكى زۆرى داهاتى ریكلامیان بۆ لاى خۆیان بردوه. بۆ ده‌رباز بوون له‌و كیَشهیه زۆربه‌ى رۆژنامه‌كان له سه‌ر ماڵپهرِهكانى خۆیان رۆبهریَكى زۆریان بۆ ریكلام ته‌رخان كردوه، ئه‌مه‌ش هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ ره‌خساندوون تاكو پاریَزگارى بكه‌ن له سه‌رچاوه‌ى داهاته‌كانیان .
ئاینده‌ى رۆژنامه‌وانى كاغه‌ز بۆ كوىَ دهچپَت؟ رۆبرت مردوگى دایناسۆرى میدیاكان پیَى وایه رۆژنامه‌ى كاغه‌زى ئهوپهرِهكهى تاكو ساڵى 2040 دهتوانیَت دریَژه به ژیانى خۆى بدات. روودانى ئه‌م پیَشبینیه له‌وانه‌یه له رووى تیۆرییه‌وه تاراده‌یه‌ك راست بیَت.بهلاَم تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى وشه نوسراوه‌كان ئه‌و ئیمكانیهتهیان هه‌یه بتوانن له رووه پراكتیكیهكهیهوه ببنه ریَگر له به‌رده‌م رووداویَكى له‌و چه‌شنه‌دا. ئه‌وه‌ى كهسیَكى وه‌ك "مهردۆگى" هاندا ئه‌و لیَدوانه بدات له‌وانیه ئه‌و ئامارانه بن كه باس له كه‌م بوونه‌وه‌ى ریَژهى فرۆشتنى رۆژنامه ده‌كه‌ن له سه‌ر ئاستى جیهان. به پیَى ئاماریَك كه یهكیَتى رۆژنامه نووسه‌كانى جیهان بلاَوى كردوه‌ته‌وه دابه‌ش كردنى رۆژنامه له نیَوان سالاَنى 1995 بۆ 2003 له ئه‌مریكا بهریَژهى 5% دابه‌زیوه‌و له ئۆروپا 3% و له ژاپۆن كه خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌وه به‌ناوبانگن رۆژنامه دهخویَننهوه بۆ 2% دابه‌زیوه.ئه‌م دابه‌زینه زیاتر له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانى دونیادا دهردهكهویَت بۆ نموونه رۆژنامه‌ى (ئینته‌ر ناشیناڵ هیراڵد تریبۆن) له ئه‌مریكا له ساڵى 2004 فرشتنى به ریَژهى4.16% كه‌مى كردوه.رۆژنامه‌ى(زى فاینانشیال تایمز)ى بریتانى 6.6 %به‌هاى فرۆشتنى كه‌مى كردوه.له ئه‌ڵمانیاش له سالاَنى 2000 به‌م لاوه فرۆشتنى رۆژنامه به ریَژهى7,7% كه‌مى كردوه.له ژاپۆنیش بهریَژهى2,2%كه‌م بوه‌ته‌وه,. جگه له‌وانه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا له نیَوان هه‌ر پیَنج ئهمریكىدا چواریان خویَنهرى رۆژنامه بوون كه‌چى ئیَستا دوو كه‌س له پیَنج كه‌س رۆژانه رۆژنامه دهبینیَت.سه‌ره‌راى هه‌موو ئهوانهىكه وتران، به‌هۆى پیَشكهوتنى له راده‌به‌ده‌رى ته‌كنه‌لۆژیاى پهیوهندىكردن وكه‌م بوونه‌وه‌ى ژماره‌ى ئهوكۆمپانیانهى كه ئاماده‌ن ریكلام له رۆژنامه كاغهزیهكاندا بلاَوكهنهوه، هه‌روه‌ها به‌هۆى گوشارى پاریَزهرانى ژینگه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى برِینى دارودرختى دارستانه‌كان كه سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى به‌رهه‌م هیَنانى كاغه‌زه ، تا دیَت گرنگىدان به رژنامهى كاغه‌زى كه‌متر دهبیَت به خیَرایى رۆژنامه‌كان به‌ره‌و چاپى ئه‌لكترۆنى هه‌نگاو دهنیَن .سه‌ره‌راى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه له سه‌ره‌وه باس كران كۆمهڵیَك پاڵنه‌رى تر هه‌یه كه‌وا له خاوه‌ن ئیمتیازى رۆژنامه‌كان ده‌كات له پاڵ چاپى كاغه‌زى، رۆژنامه‌كانیان بگۆرِن بۆ رۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى له‌و هۆكارانه دهكریَت ئه‌مانه باس بكریَن:
• كه‌مى نرخى تیَچوون هه‌م بۆ خاوه‌نى رۆژنامه‌كان وههمیش بۆ په‌یام وه‌رگران.• به‌هۆى زۆرى بهكارهیَنانى ئینتهرنیَت له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خاوه‌ن رۆژنامه‌كان ناچارن بۆ بلاَوكردنهوهى هه‌واڵ و زانیارى وبابه‌ته ره‌نگاو ره‌نگه‌كانیان روو له‌و تۆرِه جیهانیه بكه‌ن، تاكو له ریَگهیهوه زۆرترین ریكلامى بازرگانیان ده‌ست كهویَت.• ئاسانى بهكارهیَنانى ئامیَره ئه‌لكترۆنیه‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه.• دهكریَت له رۆژنامه ئه‌لكترۆنیه‌كاندا ژماره‌ى لاپهرِهكان تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه دهمانهویَت زۆر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش دهبیَته هۆى زیاتر هه‌مه‌ره‌نگى بابهتهكان و زۆرى خویَنهر.• دهكریَت له رۆژنامه ئه‌لكترۆنیه‌كاندا زۆرترین ویَنهو زانیارى بۆ ماوه‌یه‌كى دریَژ ئه‌رشیف بكریَت وههركاتیَك ویسترا به ئاسانى بگهرِیَتهوه سه‌رى.بهلاَم هه‌موو ئه‌وانه به‌و مانایه نییه رۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى دهتوانیَت به‌م زوانه به‌ته‌واوه‌تى رۆژنامه كاغه‌زییه‌كان له گۆرِهپانهكه وهدهرنیَت .له‌م باره‌وه دكتۆر سعود كاتب پیَى وایه ده‌زگاكانى بلاَوكردنهوه ى گۆڤار‌و رۆژنامه (Newspaper and Magazine publisher) دهگۆرِیَن بۆ ده‌زگاى بلاَوكردنهوهى زانیارى (InformationPublisher) وناوهكانیشیان له جیاتى كۆمپانیاى بلاَوكردنهوه (publishingCompany) دهگۆرِن بۆ كۆمپانیاى میدیا (Meddia Company). كاتب پیَى وایه رۆژنامه نووسه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌و ده‌زگایانه، بهلاَم نوسینه‌كانیان له پاڵ چاپكردن له رۆژنامه كاغهزییهكاندا له رۆژنامه ئهلكترۆنیهكانیشدا بلاَو دهبیَتهوه. بۆ نموونه هه‌واڵى ئه‌نجامى یاریه‌كى تۆپى پیَ هاوكات له گه‌ڵ بلاَوكردنهوهى له رۆژنامه كاغهزییهكهدا له سایتى رۆژنامه‌كه‌شدا بلاَودهكریَتهوه وله ریَگهى ئامیَره ئهلكترۆنیهكانى تریشه‌وه وه‌ك مۆبایل دهنیَریَت بۆ به‌شداران. ریَگهیهكى تر بۆ مانه‌وه و ململانىَ كردن له گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئه‌لكترۆنى كه له لایه‌ن ههندیَك رۆژنامه‌وه گیراوه‌ته به‌ر ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ هه‌ر ژماره‌یه‌كدا خهلاَتیَكى به‌نرخى وه‌ك (سیدى)یان (دیفیدى)یه‌ك دادهنیَن زۆرجار كتیَب یان فه‌رهه‌نگ یان یارى وگۆرانى تیَدا تۆماركراوه.ئه‌م دیارده‌یه زیاتر له ئیسپانیا‌و ئیتالیا رهواجى هه‌یه.ههندیَك جار ئه‌م كاره پیَچهوانه كه‌وتوه‌ته‌وه.(زى گاردیانThe Guardian ) ى بریتانى دواى 180 ساڵ له ده‌رچوونى له 12/9/2005 به ناچارى و بۆ له ده‌ست نه‌دانى خویَنهرانى، برِیارىدا بچیَته قۆناغیَكى نویَ وه.بۆیه هه‌ستا به گۆرِینى قه‌باره‌كه‌ى له پرۆدشیت (60-75سنتیمتر) بۆ قه‌باره‌ى پیرلینر(31.5-47سه‌نتیمتر). پول جونسن جیَگرى سه‌رنوسه‌رى گاردیان هۆكارى ئه‌م گۆرِانهى گیَرایهوه بۆئه‌وه‌ى تاكو رۆژنامه‌كه ببیَته تاكه رۆژنامه‌ى بریتانیا به‌و قه‌باره‌یه دهرچیَت.جگه له‌وه‌ش بریارى دا هه‌موو لاپهرِهكانى به ره‌نگاوره‌نگ ده‌ركات. له پاڵ ئه‌وه‌شدا پاشكۆیه‌كى وهرزشىرۆژانه به 12لاپهرِه و(G2) كه پاشۆیهكى هه‌مه‌ره‌نگه ده‌رده‌كات وبه خۆرِایى له گه‌ڵ رۆژنامه‌كه‌دا دابه‌ش دهكریَن. ههرچۆنیَك بیَت رۆژنامه‌وانى كاغه‌زى ئیَستا له به‌رده‌م ههرِهشهیهكى گه‌وره‌دایه، به‌لاى كه‌مه‌وه له رووى داراییه‌وه،چونكه جگه له كه‌م بوونه‌وه‌ى ریكلام، خویَنهر چیتر ئاماده نییه له به‌رامبه‌رئه‌و زانیاریه‌ی دهتوانیَت به خۆرایى ده‌ستى بكهویَت، رۆژانه بهشیَك له داهاته‌كه‌ى بۆ رۆژنامه ته‌رخان بكات.
كاریگه‌رى رۆژنامه‌وانى له‌دروستكردنى رایگشتیدائهو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى رۆژنامه‌وانى هه‌یه‌تى كاریَكى واى كردووه لهبهرههمهیَنانى رایگشتیدا جیَگهیهكى تایبه‌تى ههبىَ. یهكیَك له‌مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانى زمانى راگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت لهرۆژنامهوانیدا، سادهیىء روونى ئه‌و بابه‌تانه‌یه كهتیَیدا بڵاودهكریَتهوه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دیَت كه‌زۆرترین ژماره‌ى خویَنهر بىَ هیچ ماندووبونیَك له‌ماناكانى ئه‌و بابه‌تانه تىَ دهگهنء ده‌كه‌ونه ژیَر كاریگه‌رى په‌یامه‌كانیه‌وه. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانى به‌وه دهناسریَتهوه كه ناوهرِۆكى په‌یامه‌كانى ههمهچهشنء ههمهرِهنگن، به‌مانایه‌كى تر ئه‌و كه‌سه‌ى به‌دواى بابه‌تى هه‌واڵء سیاسه‌تدا بگهرِىَ به‌ئاسانى ده‌ستى پىَ ده‌گات، به هه‌مان شیَوه بۆ ئه‌وانه‌ى كه دهیانهوىَ بابه‌تى زانستى یان كلتورى بخویَننهوه رۆژنامه ئه‌و كاره‌یان بۆ مهیسهردهكات.جگه‌له‌وه رۆژنامه به‌هۆى هه‌رزانییه‌وه ده‌گاته ده‌ستى هه‌موو ئه‌وانه‌ى ته‌نانه‌ت داهاتیَكى دیارىكراویشیان هه‌یه.سیفهتیَكى تر‌ى رۆژنامه ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ر جیَگهیهكدا كه بتهوىَ دهیخویَنیتهوهء ههركاتیَكیش كاتت به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو ده‌توانیت قه‌دى كهیتء دواتر بچیته‌وه سه‌ر خویَندنهوهى بابه‌ته‌كانى. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌كه‌ناڵه‌كانى تردا ئاسان نییه. واته په‌یامى رۆژنامه دهكرىَ ئه‌رشیف بكریَتء به‌رده‌وامى ههبىَ له دروستكردنى رایگشتیدا. له‌دواى شۆرِشى فه‌ره‌نسا، به‌هۆى دروست بوونى چه‌ندین حزبى رادیكال له ئۆروپا‌و به‌هۆى رۆژنامه‌كانى زمانحاڵى ئه‌و حیزبانه‌وه. گۆرِانى بنهرِهتى له‌ناو چینه چه‌وساوه‌كانى ئۆروپادا دروست بوو. لهریَگهى رۆژنامه كۆمۆنیسته‌كانه‌وه كریَكاران خۆیان ریَكخستء لهههواڵء زانیارى هاوچینهكانى خۆیان بهئاگادهبوونء به‌رنامه‌یان بۆ ئاینده‌یه‌كى باشتر دادهرِشت. كاریگه‌رى ئه‌و رۆژنامانه له‌سه‌ر زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا كهچینى كریَكاربوو، ترسى له‌دڵى سه‌رمایه‌داره‌كاندا دروست كرد. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئهندامیَكى په‌رله‌مانى به‌ریتانى به‌ناوى "دكتۆر فیلیمور" به‌پشت به‌ستن بهههندىَ راپۆرت كهپیَى گه‌یشتبو په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و دهڵىَ:"خزمهتكارانء سه‌ربازه‌كان خه‌ریكى خویَندهوهى رۆژنامه رادیكالهكانن ئه‌وه‌ش دهبیَته بزواندنى هه‌ستء سۆزیان( )له‌راستیدا بهشیَكى سه‌ره‌كى ئه‌و گۆرِانكاریه مهزنانهى كهلهكۆمهڵگارۆژئاواییهكاندا روویانداوه دهگهرِیَتهوه بۆ كاریگه‌رى رۆژنامه‌كان لههاندانى چینء تویَژه جیاجیاكان بۆ به‌ده‌ست هیَنانى داواكانیان. رۆژنامه‌نوسانى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌و نۆزدهء بیسته‌م، لهریَگهى بابه‌ته‌كانیانه‌وه توانیان كۆمه‌ڵگایه‌كى دیموكراسىء ئازاد بونیاد بنیَنء حكومه‌ته زۆردارهكانیش ناچار ملكه‌چ بوون بۆ كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نىء مافى هاووڵاتى بوون.له‌كاتى ده‌رچوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌وه تاكو ئیَستا، رۆژنامه‌وانى بووه‌ته خهسڵهتیَكى شارستانى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان، بهجۆریَك تاكو ئیَستاش پیَشكهوتنى راگه‌یاندن بهگشتىء رۆژنامه‌وانى به‌تایبه‌ت، بهپیَوهریَكى سه‌ره‌كى بۆ كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى دادهنریَت. رۆژنامه‌وانى نویَنهرایهتى رایگشتى ده‌كات، پره‌نسیبى كاریگه‌رى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر رایگشتىء ئاراسته‌كردنى هیچ گومانیَكى تیَدا نییه، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى رۆژنامه، به‌تایبه‌ت رۆژنامه‌ى رۆژانه له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى خویَنهران بووه‌ته رۆڵیَكى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ى راگه‌یاندن( )به‌ڵام كاتیَك باس له‌و كاریگهریانهى رۆژنامه‌وانى ده‌كه‌ین، ناكرىَ باس له‌و سانسۆر‌و برِیارو یاسایانه نه‌كه‌ین، كهههندىَ له‌حكومه‌ته‌كان بۆ كه‌م كردنه‌وه یاخود نههیَشتنى ئه‌و كاریگه‌ریه دایدهرِیَژن.ماس میدیاكان بهشیَوهیهكى گشتى ئه‌و قاڵبه سیاسىء كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌رده‌گرن كهتیَیدا ده‌ژین، واته ره‌نگدانه‌وه‌ى بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تىء سیاسى وڵاته‌كه‌یانن لهوڵاتیَكى دیموكراسیدا، كه هاوڵاتیان ئه‌ركء مافه‌كانیان بهپیَى ده‌ستورو یاسا ده‌ستنیشان كرابیَت، ههردهبىَ چاوهرِیَى ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه‌وا بوارى رۆژنامه‌وانیش ئه‌ركء مافه‌كانى دانى پیَدانرابیَتء كه‌مترین ریَگرىء لهمپهرِ له‌به‌رده‌میدا بیَت. بهههمانشیَوه، لهوڵاتیَكى تۆتالیتاریدا، حه‌تمه‌ن دهبىَ رۆژنامه‌وانى رۆڵى دامء ده‌زگایه‌كى سه‌ركوت كهرء شیَویَنهرى راستیهكانء تیَكدهرى بیروهۆشى جه‌ماوه‌ر بگیَرِیَت، چونكه ناچاره له‌و سنوره ئایدۆلۆژیهى كه‌ده‌سه‌ڵات بۆى دادهرِیَژىَ گه‌مه‌ى خۆى بكاتء لىَى دهرنهچىَ، ئه‌گه‌ر ئه‌و سنوره ببهزیَنىَ ئه‌وا رووبهرِوى داخستنء لیَكۆڵینهوه دهبیَتهوه یان دهبىَ بهنهیَنى دهربچیَت.گه‌ر سه‌یرى میَژووى رۆژنامه‌وانى بكه‌ین، ده‌بینین له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه (به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌كانى شازدهیهمء هه‌ڤده‌یه‌مدا).بهحوكمى بوونى كۆمه‌ڵى حوكمرِانى ملهورِو چهوسیَنهر به‌سه‌ر وڵاتانى ئۆروپاوه، رۆژنامه‌وانى ته‌نیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ههڵویَستء بیروبۆچوونىء سیاسه‌ته ناوخۆییء ده‌ره‌كیه‌كانى ئه‌و حكومه‌تانه به‌كارده‌هات. واته رۆژنامه‌وانى ئه‌و سه‌رده‌مه هۆكاریَك بوو بۆ گه‌یاندنى بیرورِاو سیاسهتهكاتى حكومه‌ت به‌جه‌ماوه‌ر نه‌ك بهپیَچهوانهوه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌نى رۆژنامه‌كانیش هه‌رهه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رمایه‌داره‌كانى نزیك له‌حكومه‌ت بوون، بۆیه ئه‌وكاره‌یان به‌ئاسانى بۆ به‌سه‌ر ده‌چوو، به‌ڵام بهپیَشكهوتنى كۆمهڵگاكانء هۆشیاربوونه‌وه‌ى خه‌ڵكء دروست بوونى حزبء سه‌ندیكا هه‌مه جۆرهكانء سه‌ربه‌خۆبوونى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ساڵى 1776ء ده‌رچوونى چه‌ندین رۆژنامه‌ى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، ریَگه له به‌رده‌م ئازادى رۆژنامه‌وانى له وڵاتانى ئۆروپادا كرایه‌وه‌و رۆژنامه‌كان ئازادییان به‌ده‌ست هیَنا. ئه‌و ئازادییه‌ى كهرۆژنامهوانى ئهمرِۆ له‌دونیادا هه‌یه‌تى به‌ته‌واوى قه‌رزارى ئه‌و برِیارو یاسایانه‌یه كه حكومه‌تى ئه‌مریكا بۆ سه‌ربه‌خۆیى رۆژنامه‌وانى ده‌ریكردوون. لهرِاستیدا بهپیَى ده‌ستورى ئه‌مریكا، راگه‌یاندنه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى زانیارییه‌كانن( )ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوه‌تى داوه به رۆژنامه‌كان تاكو هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ى كه به‌لاى خه‌ڵكه‌وه مایه‌ى گرنگى پیَدانن بڵاوبكه‌نه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌ستوره‌ش مافى به‌ده‌ست هیَنانى هه‌واڵى بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دابین كردووه..له‌باره‌ى گرنگى رۆژنامه‌وه سه‌رۆكى پیَشووترى ئه‌مریكا "توماس جیفرسون" دهڵىَ: ئه‌گه‌ر برِیار بده‌نه ده‌ستى من بۆ هه‌ڵبژاردنى حكومهتیَكى بىَ رۆژنامه یان رۆژنامه‌ى بىَ حكومه‌ت، ئه‌وه‌ى دواییان ههڵدهبژیَرم، به‌ڵام دهبىَ هه‌موو كهسیَك ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ى پیَبگاتء تواناى خویَندنهوهى ههبىَ( )وه‌كو پیَشتر باسمان لیَوهكرد، رۆژنامه‌كان هه‌ڵقوڵاوى حكومهتهكانیانن بۆیه هیَشتا ده‌یان حكومه‌تى سه‌ركوت كه‌ر هه‌ن كه‌ئازادى رۆژنامه‌وانیان به‌لاوه به‌سه‌رچاوه‌ى تیَكدانى شیرازه‌ى كۆمهڵگاو ههرِهشه بۆ سه‌رخۆیان ده‌زانن، له‌ناویاندا دهكرىَ باس له‌حكومه‌ته ئیسلامىء سوسیالیستىء نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى رۆژههڵاتء ئه‌فریقاو ئه‌مریكاى لاتین بكه‌ین.رۆژنامه‌وانى به‌لاى ئه‌م جۆره حكومه‌تانه‌وه دهبىَ كۆنترۆڵ كراوبیَتء پرِوپاگهندهیان بۆ بكات وبه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندى ویستء ئاره‌زووى ئه‌و رژیَمانه هه‌نگاو ههڵنىَء دهبىَ ده‌سته‌مۆى ئه‌وان بیَت.ئه‌و برِیارانهى كه‌له‌م شیَوازهى حكومرِانیهوه ده‌رده‌چن، ته‌نیا برِیارى سه‌ركوتكه‌رى رۆژنامهوانینء سه‌باره‌ت به ئازادىء رۆژنامه‌وانى هیچ شتیَك باس نه‌كراوه.لیَرهدا رۆژنامه‌كان ناچارن سانسۆریَكى خودى له‌سه‌رخۆیان دانیَن.كۆمارى ئیسلامى ئیَران، له‌پاش ساڵى 1997وه زۆترین ریَژهى داخستنى رۆژنامه‌ى له‌سه‌ر ئاستى دونیادا به‌خۆیه‌وه دیوه. كۆنترۆڵ كردنى رۆژنامه‌كان له‌لایه‌ن دامء ده‌زگا محافزكارهكانى ئه‌و وڵاته‌وه ته‌نیا له‌به‌ر رۆڵى كاریگه‌رى ئه‌و رۆژنامانه بووه له دروست كردنى رایگشتى بۆ ریفۆرمء كرانه‌وه له‌به‌رده‌م دونیاى مه‌ده‌نیه‌ت.به‌ڵام دهكرىَ بڵیَین ساڵانى سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیستء یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ خۆیدا مه‌رگى سانسۆرى هیَناء چیتر حكومه‌ته تۆتالیتارییه‌كان ناتوانن وه‌ك جاران ببنه چاودیَر به‌سه‌ر دیَرِبهدیَرِى بابه‌ته‌كانى راگه‌یاندنه‌وه وهیَزو ده‌سه‌ڵاتى سانسۆرچیهكانى یه‌كجار كه‌م كردووه‌ته‌وه. ئیَستا ئه‌و حكومه‌تانه دوو ریَگهیان له‌به‌رده‌م دایه،یان كرانه‌وه به‌رووى دونیاى مۆدیَرنء مه‌ده‌نیه‌ت (كه‌ئازادى رۆژنامه‌وانى مهرجیَكى سهرهكیهتى) یان داخرانء ون بوون له‌دونیاى جههلء نهزانینء پاشهكشهیى (كه‌هیچ گهلیَك پیَى رازى نابیَت)…
ئه‌و ژانره رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه‌زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر رایگشتى هه‌یه‌له‌م باره‌یه‌وه ناكرىَ ژانریَك به‌سه‌ر ژانریَكى تر‌ى رۆژنامه‌دا به‌په‌سه‌ند تر دابنریَت چونكه بهپیَى شیَوازى دارِشتنء دهربرِینى نوسه‌كان ئه‌و كاریگه‌رییه دهگۆرِىَ جگه له‌وه‌ش كولتورو دابء نه‌ریتى گهلانء راده‌ى پیَشكهوتنء زهوقء سه‌لیقه‌یان رۆڵى سه‌ره‌كى دهبینیَت. به‌ڵام دكتۆر عاتف عدلى العبد العبدلله لهكتیَبى (الراى العام وگرق قیاسه" دا ئه‌و ژنرانه ده‌كات بهسىَ به‌شه‌وه. به‌م جۆره:1-بهشیَك لهوژانرانهى كه راسته‌وخۆ بۆ رایگشتى ئاراستهىدهكهن، وه‌ك سه‌روتارو كاریكاتیَرو گۆشه‌و نامه‌ى خویَنهرانء بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تىء سیاسىء ئابورییهكانء ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بىء هونهرىء ریكلامه‌كان، ئه‌م ژانرانه بهشیَوهیهكى عه‌مدى به‌لاى بۆچونیَكدا داى دهشكیَننء كار له‌سه‌ر رایگشتى خه‌ڵك ده‌كه‌ن.2-بهشیَك لهوژانرانهى په‌یوه‌ندى ناراسته‌وخۆى بهئاراستهكردنى رایگشتییه‌وه هه‌یه هه‌رچه‌نده هه‌ندآ ژانرى رۆژنامه‌نوسى هه‌یه كهبۆسهر گهرمىء خۆشىء كات به‌سه‌ربردن دانراون وه‌ك (چیرۆكه ههوالڕء گاڵته‌و گهپء وشه‌ى یهكتربرِء هه‌واڵى تاوان) لهبنهرِهتدا بۆ كاریگه‌رى دانان له‌سه‌ر رایگشتى دانه‌نراون، به‌ڵام بهشیَوهیهكى نارِاستهوخۆ كار له‌خه‌ڵك ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر لاوانء منداڵان.3-بهشیَك لهوژانرانهى كه په‌یوه‌ندیان نییه بهرایگشتییهوه: له‌و بابه‌تانه دهكرىَ باس له‌به‌شى هه‌واڵى كهشناسىء مردنء تیلى تیَكسء به‌رنامه‌كانى T.V ء رادیۆ بكه‌ن، ئه‌م جۆره بابه‌تانه له‌ناو خه‌ڵكدا را دروست ناكه‌ن.( )
* * *
رادیۆ
"رادیۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك به‌خۆیه‌وه گرىَ ده‌داتء ده‌یانخاته ژیَر كاریگه‌رییه‌وه. كاریگه‌ریه‌كى رووبه‌رووى هه‌یه. بهرِیَگهى رادیۆوه نوسه‌رو بیَژهرو گویَگر له‌یه‌ك جیهانى په‌یوه‌ندیدا كۆده‌بنه‌وه. به‌هۆى راستهوخۆیىء گه‌رمء گورِى به‌رنامه‌كانى رادیۆوه ئهزمونیَكى شهخێىء تایبه‌تیمان لادروست دهبىَ. رادیۆ هیَزیَكى له‌بن نه‌هاتوى هه‌یه‌و كاریگه‌رییه‌كى خۆنه‌ویستى به‌سه‌ر گویَگرهوه هه‌یه‌و هه‌وو كهسیَك دهگریَتهوه "رادیۆ دهتوانىَ گیانى كۆمه‌ڵگاكان یهكهخات..( )به‌باشم زانى پیَش ئه‌وه‌ى باسى كورته میَژوویهكى رادیۆ بكه‌م ئه‌و چه‌ند دیَرِهى سه‌ره‌وه بخه‌مه روو، كه تارِادهیهكى زۆر گرنگىء رۆڵى رادیۆ وه‌ك كهناڵیَكى گرنگى راگه‌یاندن باس ده‌كات.
كورته میَژوویهكى رادیۆزۆربهى ئه‌وانه‌ى میَژووى كه‌ناڵه‌كانیان تۆماركردووه، میَژووى دۆزینه‌وه‌ى رادیۆ دهگهرِیَننهوه بۆ داهیَنانى كاره‌باو ته‌له‌فون له‌كۆتایى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م.له‌ساڵى 1867-جمیز كلارك ماكسول-شه‌پۆلى ئهلكتروموگناتیسى دۆزیه‌وه. پاش ئه‌وه به‌بیست ساڵ "هیزیش هیرتز" داهیَنانهكهى ماكسولى پهرهپیَداو سه‌لماندى كه‌وا شه‌پۆلى ئهلكتروموگناتیس بهخیَرایى تیشك له‌ئاسماندا په‌خش دهبیَت. ئه‌و شه‌پۆله‌ى كهتائیَستا به "هیرتز" ناسراوه، هه‌مان ئه‌و داهیَنانهى هیرتزه كه‌به‌ناوى خۆیه‌وه تۆماركراوه. پاش ئه‌مان چه‌ندین زاناى تر دریَژهیان به‌و لیَكۆڵینانهوه دا. سه‌رئه‌نجام "ماركۆنى" دهركهوتء له ساڵى 12/11/1901دا توانى بۆیه‌كه‌م جار پهیامیَك به‌سه‌ر ئۆقیانوسى ئه‌تڵه‌سیدا له‌به‌ریتانیاوه ره‌وانه‌ى كه‌نه‌دا بكات. ئه‌و رۆژه‌ش به رۆژى دۆزینه‌وه‌ى رادیۆ له‌قه‌ڵه‌م درا.له‌ساڵى 1909 ماركۆنىء به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ "براون"دا خه‌ڵاتى نۆبڵیان بۆ ئه‌م داهیَنانه وه‌رگرت. ئه‌م داهیَنانه بهههڵگیرانى شهرِى یه‌كه‌مى جیهانى كه‌وته خزمه‌تى شهرِهكه. به‌كۆتایى شهرِ، رادیۆكه‌ى ماركۆنى ده‌ستى دایه په‌خش كردنى به‌رنامه‌ى سه‌رگه‌رمى.یه‌كه‌م ئیزگه له‌ساڵى 1914 لهبهلژیك له‌لایه‌ن كهسیَك به‌ناوى "برنارد"ه‌وه دامه‌زرا. پاشان له ساڵى 1920 له‌ئه‌مریكا ئیزگهیهك دامه‌زراو دواتر له‌ساڵى 1922 به‌ریتانیا ئیزگهیهكى تر دامه‌زرا.وه‌ك هه‌ر داهیَنانیَكى نوىَ، رادیۆ بهخیَراییهكى زۆر په‌ره‌ى سه‌ندو بوبه كهناڵیَكى راگه‌یاندنى دیار‌و فاكتیَكى گرنگى كولتورىء هونه‌رى بۆ گه‌یاندنى حكومهتهكانء گه‌لانى دونیا به‌یه‌كتر.( )ئیَستا هه‌زاران ئیزگه‌ى رادیۆیى حكومىء ئه‌هلى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان به‌سه‌دان زمان به‌رنامه په‌خش ده‌كه‌ن. سهرهرِاى پیَشكهوتنى تهلهفزیۆنء په‌ره‌سه‌ندنى كه‌ناڵى تر‌ى راگه‌یاندن، هیَشتا رادیۆ وه‌ك خیَراترینء ئاسانترین كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى جه‌ماوه‌رى رۆڵى خۆى دهگیَرِىَ.هه‌رزانى، ئاسانى ههڵگرتنء گواستنه‌وه‌و خیَرایى گه‌یاندنى هه‌واڵء پیَشكهوتنى زۆرى ته‌كنه‌لۆژیا، رادیۆیان كردوه‌ته كهناڵیَك كه‌هیچ حكومهتیَك ده‌ستبه‌دارى نهبىَ.پاكى وه‌رگرتنى په‌یامه‌كان له‌و دهستكهوتانهى كهتهكنهلۆژیاى دیگیتاڵى له ساڵى (2000)وه بهرادیۆى به‌خشیوه. هه‌روه‌ها بوونى رادیۆ لهماڵء سه‌یاره‌و شویَنى كار‌و ته‌نانه‌ت له ناو تراكتۆر‌و مۆبایله‌كاندا واى كردووه خه‌ڵك ههركاتیَك بیانه‌وآ به‌ده‌مء كاركردنء هاتوچۆكردنهوه گویَى لىَ ده‌گرن.تایبهتمهندیهكانىرادیۆ : 1-په‌یوه‌ندى به‌ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا په‌یامى خۆیان پىَ ده‌دا.2-رادیۆ وه‌ك یه‌ك بۆ خه‌ڵكانى خویَنهوارو نهخویَنهوار به‌كه‌ڵكه، به‌ڵام خه‌ڵكانى نهخویَنهوار زیاتر ده‌كه‌ونه ژیَر كاریگه‌رى رادیۆوه.3-دهتوانىَ باس له‌هه‌موو بابه‌ته جیاجیاكان بكات.4-رادیۆ دهتوانىَ ته‌واوكه‌رى په‌یامى هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى تر بیَت.( )خاوهنداریَتى رادیۆكانههرچهنده له‌سه‌ره‌تادا حكومه‌ته‌كان زیاتر خاوهنداریَتى رادیۆكانیان ده‌كرد، به‌ڵام لهپهنجاكانى سه‌ده‌ى رابوردووه‌وه سیستهمیَكى تر لهخاوهنداریَتى رادیۆ په‌یدابوو كه سهربهكهرتى تایبه‌ت بوو، لیَرهدا باس له‌هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌ى خاوهنداریَتى ده‌كه‌ین:1-سیسته‌مى خاوهنداریَتى بازرگانى ئازاد:ئه‌م رادیۆیانه یان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان یان له‌لایه‌ن كه‌سانى ده‌وڵه‌مه‌ند یاخود له لایه‌ن حزبء ریَكخراوهاكانهوه خاوهنداریَتى دهكریَت. بودجه‌ى ئه‌م ئیزگانه له‌پاره‌ى ئه‌و ریكلامانهوه دابین دهكرىَ كه‌له‌كاتى به‌رنامه‌كانیدا په‌خشى ده‌كات، به‌تایبه‌تى به‌رنامه سهرگهرمیهكان. سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵء به‌رنامه سیاسیه‌كانى زیاتر له ئاژانسه‌كانى ده‌نگء باسء پهیامنیَره تایبهتهكانء سه‌رچاوه رهسمیهكانهوهیه.ئه‌م سیسته‌مه لهرِژیَمه تۆتالیتاریهكاندا ریَگهى پیَنادرىَ.
2-سیسته‌مى خاوهنداریَتى حكومى:زیاتر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ن كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى یاخود دامهزراویَكى تر‌ى نیشتمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتى دهكریَتء له‌سه‌ر هیَڵى راگه‌یاندنء سیاسه‌تى حكومه‌ت دهرِۆن. لهئاراستهكردنى رایگشتدا، حكومه‌ته‌كان كه‌ڵكى زۆرى لىَ وه‌رده‌گرن.بودجه‌ى ئه‌م ئیزگانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دابین دهكرىَ. دهكرىَ بڵیَین زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى حكومه‌ته‌كانى دونیا بهرۆژههڵاتء رۆژئاوایه‌وه، ئیزگه‌ى ره‌سمى خۆیانیان هه‌یه.( BBC) گه‌وره‌ترین كه‌ناڵى رادیۆى جیهانه كهخاوهنداریهتیهكهى خودى حكومه‌تى به‌ریتانیایه‌و به‌زیاتر له (50) زمان به‌رنامه په‌خش ده‌كاتء تاكو ئیَستا توانیویه‌تى له‌سه‌رجه‌م كیَشه ناوخۆییه‌كانى به‌ریتانیاو ده‌ره‌كیه‌كانى دونیادا بیَلایهنى خۆى بپاریَزىَ.به‌هه‌رحالڕ له‌هه‌ردوو سیسته‌مه‌كه‌دا، رادیۆ وه‌ك راگهیاندنیَكى جه‌ماوه‌رى سهرهرِاى ده‌ركه‌وتنى ته‌له‌فزیۆن وه‌ك كهناڵیَكى (بیستراوو بینراو) له‌یه‌ك كاتدا نه‌بووه هۆى جیَلهق كردنى رۆڵى رادیۆ لهپهرهپیَدانى كۆمه‌ڵایه‌تى، بگره رادیۆ له‌م رۆژگاره‌دا باشترین كه‌ره‌سته‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌كردنى خه‌ڵك. له‌هه‌موو كاتهكانیشدا توانیویه‌تى وروژیَنهریَكى سه‌ره‌كى بیَت بۆ رایگشتى، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ى كهئاستى نهخویَندهوارىء هه‌ژارى تیایاندا به‌رزه. ( )رادیۆى دیگیتاڵى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌خشى رادیۆ وه‌ك په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵىوایه، له پانتاییه‌كى كه‌مى تهرهدوددا دهكریَت چه‌ندین كه‌ناڵى ده‌نگ په‌خش بكریَت.بهرنامهكانیشى له ریَگهى ئانتیَنیَكى بچوكه‌وه وهردهگیریَت.واته ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه كه‌مترین روبه‌ر له (spetrum)داگیر ده‌كات.ئیستا له ولاَته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكادا ههندیَك مه‌حه‌ته‌ى دیگیتاڵى هه‌یه كه به‌رنامه‌كانى خویان له ریَگهى مانگى ده‌ستكرده‌وه په‌خش ده‌كه‌ن وپیَیان دهڵیَن(مه‌حه‌ته‌ى s) له به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانىFM وAM كه له سالاَنى چلى سه‌ده‌ى رابردوو سه‌ریان هه‌ڵدا.ئه‌م مهحهتانه ده‌توانن فراوانترین پانتایى له جیهاندا پرِبكهنه، په‌خشى ته‌قلیدى هه‌رگیز ئه‌و كاره‌ى پیَناكریَت. بۆ وه‌رگرتنى په‌خشى ئاسمانى تۆ ته‌نیا ئه‌وه‌ت پیَویسته رادیَویهكى بچوك بكرِیت وله ماڵه‌وه یان له ناو ئۆتۆمبیلهكهتا داینیَت وسهحنیَكى بچوكیش له ده‌ره‌وه دابه‌ستى. ئیشتراكى مانگانه‌ى ئه‌م جۆره مهحهتانه ته‌نیا ده دۆلارى ئه‌مریكیه. یهكیَك له هۆكاره‌كانى زۆر بهكارهیَنانى ئه‌م جۆره رادیَوانه له ناو ئۆتۆمبیله‌كان دهگهریَتهوه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین جیَگه داگیر ده‌كات وله چاو رادیۆ ئاساییه‌كان كه له سه‌ر شه‌پۆله‌كانىAM وFM به‌رنامه په‌خش ده‌كه‌ن.یهكیَك له‌و كیَشانهى كه شه‌پۆلىS روبهرِووى دهبیَتهوه ئه‌وه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبیلانهى كه خیراییهكانیان له 70 كیلۆمه‌تر زیاتره به هۆى بوونى هه‌ورو دارستان و شاخه‌كانه‌وه په‌خشه‌كه به سافى وه‌رناگرن.جگه له‌وه‌ش نرخى كرِینى ئامیَرى وه‌رگرتنى په‌خشى رادیۆى دیگیتاڵى هیَشتا به‌رزه‌و له تواناى هه‌موو كهسیَكدا نییه.بۆ نمونه له ساڵى 1999دا نرخى ئه‌و ئامیَره له بریتانیا له نیَوان500 بۆ 1400 جونیهى ئیسترلینى بوو.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى په‌خشى دیگیتاڵى• ده‌نگ له‌م جۆره په‌خشه‌دا هیَنده پاك و روونه له هیچ جۆره ئامیَریَكى تردا شك نابریَت، جگه له‌وه‌ش ته‌شویش وواژه واژ كارى تیَناكات.• دهكریَت زۆرترین كه‌ناڵى تایبه‌تمه‌ند له سه‌ر ئه‌م شه‌پۆله دابنریَت به بىَ ئه‌وه كاریگه‌ریان ههبیَت بۆ سه‌ر یه‌كتر.• رادیۆى ئینتهرنیَتحاڵى حازر زۆربه‌ى ئیزگه به‌ناوبانگه‌كانى دونیا و هه‌روه‌ها هه‌زاران ئیزگه‌ى تر‌ى لۆكاڵى به‌هۆى ئینتهرنیَتهوه بونه‌ته ئیزگهیهكى سه‌رتاسه‌رى له جیهاندا.ئه‌وه‌ى ئه‌م ئیمكانیاتهى زیاتر كردوه ئه‌وه‌یه كه‌زۆربه‌ى به‌رنامه‌كانى(Browsers) توانایه‌كى زاتى تیَدایه كهگۆىَ له رادیۆ بگریَت وله هه‌مانكاتدا هه‌موو كۆمپیوتهریَك كارتى رادیۆ(radio cart)ى تیَدایه .له لایه‌كى تره‌وه ئیَستا بهكارهیَنانى ئینتهرنیَت له دائیره‌و ماڵ و شویَنه گشتییه‌كاندا بوه‌ته شتیَكى ئاسایى.هه‌موو ئه‌وانه وایان له خاوه‌نى مهحهتهكانى په‌خشى رادیۆی كردوه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كه‌س گویَیان لیَبگریَت ئیزگهكانیان له سایته‌كانى ئینتهرنیَتدا په‌خش بكه‌ن.له به‌ر ئه‌وه‌ى ئامیَرى رادیۆى ئاسایى له وه‌رگرتنى ئه‌و په‌خشانه‌دا تاراده‌یه‌كى زۆر كه‌م وكورتى تیَدهكهویَت، به تایبه‌تى له بیانا بازرگانیه گه‌وره‌كاندا. بۆیه زۆر له بهكارهیَنهرانى ئینتهرنیَت بۆ گویَگرتن له هه‌واڵ مۆسیقا‌و به‌رنامه‌كانى تر‌ى رادیۆ، په‌نایان بردوه‌ته به‌ر ئه‌و رادیۆیانهى كه له ئینتهرنیَتدا په‌خش دهكریَن .رادیۆى BBCیهكیَكه له‌و ئیزگانهى كه له بوارى په‌خشكردنى به‌رنامه‌كانى له سه‌ر ئینتهرنیَت به چل زمانى زیندووى جیهانى، سه‌ركه‌وتنى زۆرى به‌ده‌ست هیَناوه.ئه‌و ئیزگه‌یه جگه له‌وه‌ى سات به‌سات به‌رنامه‌كانى به‌ده‌نگ په‌خش ده‌كات، ئه‌و ئیمكانیهتهشى بۆ گویَگرانى فه‌راهه‌م كردوه تاكو له ریَگهى E.mail وه په‌یوه‌ندى نوسراى به‌رده‌وامیان له گه‌ڵ ئیدارهكهىدا ههبیَت.بگره گویَگر دهتوانیَت وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كى نوسراوى ئه‌لكترۆنى كه‌ڵك له هه‌واڵ وبهرنامهكانیان وهرگریَت.له ولاَته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاشدا مه‌حه‌ته‌ىiamgine له ولایه‌تى میشیگان له مالًپهرِهكهى خۆىدا، هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ گویَگرهكانى ره‌خساندوه تاكو گۆرانى ئه‌و گورانیبیَژهى كه حه‌زیان له دهنگیهتى ههڵبژیَرن بۆ په‌خش كردن. هه‌ر له ئه‌مریكادا نیوه‌ى ئه‌و(12512) ئیزگهیهى كه له‌و ولاَتهدا هه‌یه به‌رنامه‌كانیان له سه‌ر تۆرِى ئینتهرنیَت په‌خش ده‌كه‌ن.هۆكاریَكى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى په‌خشه ئاساییه‌كان بۆ سه‌ر تۆرِى ئینتهرنیَت دهگهرِیَتهوه بۆ زۆر بوونى ژماره‌ى گویَگران له سه‌ر ئه‌و تۆرِه ئه‌مه‌ش واى له خاوه‌ن كۆمپانیاكان كردوه داوایه‌كى زۆر پیَشكهش به خاوه‌نى ئه‌و ئیزگانه بكه‌ن تاكو ریكلامى كالاَكانیان لهویَدا په‌خش بكه‌ن.یهكیَك له كیَشهكانى په‌خشى رادیۆیى ئه‌ویه كه پاش پهخشكردنهكه گویَگر ناتوانیَت جاریَكى تر گوىَ له گۆرانیه یان هه‌واڵه یان به‌رنامه‌یه‌ى كه په‌خشكرا بگریَتهوه.بهلاَم له مانگى ئه‌یلولى ساڵى2000دا كۆمپانیاى (كۆمپاك) تهكنهلۆژیایهكى نویَى له سه‌ر تۆرِى ئینتهرنیَت داهیَنا بریتى بوو له لیستىindex كه دهتوانیَت 7195 سه‌عات په‌خشى رادیۆیى له‌لاى خۆى خه‌زن كات، دهكریَت رۆژانه‌ش ئه‌و به‌رنامه‌یه نوىَ بكریَتهوه. گه‌ر كهسیَك بیهویَت به دواى ئه‌و برِگهیهدا بگهرِیَت كه حه‌زى له بیستنیهتى دهتوانیَت بچیَته پیَگهى http//speechbot.research.compaq.com بۆى بگهریَت.
رۆڵى رادیۆ له‌دروست كردنى راى گشتیدارادیۆ خیَراترینء ئاسانترین كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى جه‌ماوه‌رییه‌و لهپیَش هه‌موو كه‌ناڵه‌كانى تردا توانى هۆكارى شویَن كهپیَشتر به‌ربه‌ست بوو له‌گه‌یاندنى پهیامهكادا تیَك بشكیَنىَ.(دانیل لرنر) كهپسپۆرِیَكى بوارى راگه‌یاندنه كاتیَك باس له‌كاریگه‌رى رادیۆ له‌سه‌ر پیَشخستنى كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه‌وا هه‌موو پیَشكهوتنهكانى رۆژئاوا به‌هۆى "رادیۆ"وه بوو.هه‌ر ئه‌و پسپۆرِه پیَشنیارى ئه‌وه ده‌كات بۆ پیَشخستنى وڵاتانى دواكه‌وتوو، دهبىَ كه‌ڵك له "رادیۆ" وهربگیریَت، چونكه رادیۆ ئاسانترین كه‌ناڵه تاكو خه‌ڵكى گوندنشین زانیارىء شاره‌زایى لیَوهفیَرببن.یهكیَك لهتایبهتمهندیهكانى رادیۆ ئه‌وه‌یه كهدهتوانىَ زۆرترین به‌رنامه‌كانى بهشیَوهى زیندوو په‌خش بكات، ئه‌وه‌ش ئیمكانى په‌یوه‌ندى كردنى بهوبهرنامانه بۆ گویَگر دهرِهخسیَنآ، واته په‌یوه‌ندیه‌كه دوولایه‌نه دهبىَء هه‌ردوو لا ده‌توانن بیرورِا ئاڵوگۆرِبكهنء پاشانیش خه‌ڵكانى تر راى خۆیان له‌سه‌ر راكانى تر بخه‌نه روو.له‌راستىدا به‌هۆى بوونى به‌رنامه‌ى ههمهرِهنگء هه‌مه بابه‌ته‌وه زۆرترین خه‌ڵك كه‌ڵك له‌رادیۆ وه‌رده‌گرن. بۆ نمونه به‌رنامه كراوه‌كانى رادیۆ په‌یام وه‌رگرى هه‌مه جۆریان هه‌یه. به‌ڵام به‌رنامه‌كانى فیَركردن ده‌توانن ئه‌و پهرِى بابه‌تى زانستى بده‌ن بهگویَگران.به‌كورتى دهكرىَ بڵیَین رادیۆ هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان (گه‌وره‌وه بچوك)، هه‌موو تویَژهكان (كریَكار، فه‌رمانبه‌ر، بازرگان…) خاوه‌ن داراییه زۆرهكانء كه‌م دهرامهتهكانء خویَنهوارو نهخویَنهوارهكان ده‌خاته ژیَركاریگهرى خۆیه‌وه.له‌هه‌موو شویَنیَكء له‌هه‌موو كاتیَكدا (ئاشتى بآ یان شهرِ)، دهتوانىَ رایگشتى بجوڵیَنىَء به‌و شیَوهى كهدهیهویَت لهرِیَگهى پلانیَكى راگه‌یاندنى زانستیه‌وه، ئاراسته‌ى بكات.
* * *
ته‌له‌فزیۆن
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى ته‌له‌فزیۆن به شیَوه سهرهتاییهكهى دهگهرِیَتهوه بو سالى 1935 ئه‌ویش له‌لایه‌ن تۆرِى ( NBC)له شارى نیۆیۆركى ئه‌مریكا. ئه‌م ئامیَره سیحریه توانایه‌كى له راده‌به ده‌رى هه‌یه بۆ گواستنهوهوگریَدانى بینه‌ران به بابه‌ته‌كانیه‌وه.( )له‌به‌رئه‌وه‌ى راگه‌یاندنى بینراو له‌گه‌ڵ ویَنهو روداودا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كاتء كار له‌هه‌ستیارترین هه‌سته‌وه‌رى مرۆڤ كهچاوه ده‌كات، بۆیه تایبهتمهندىء گرنگیه‌كى پرِ مه‌ترسى هه‌یه. چاوى مرۆڤ ویَنهكان دهگهیهنیَته میَشكىء خه‌زنى ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتیَك ویستى بیهیَنیَتهوه یادى خۆى. هه‌روه‌ها ئه‌و ویَنانه كهلهرِیَگهى چاوه‌وه دهگوازریَتهوه تایبهتمهندیهكهى له‌وه‌دایه كه راسته‌قینه‌ن، ئه‌مه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات كاردانه‌وه‌یه‌كى واقعیانه‌ى له‌به‌رده‌مدا ههبیَت.مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نه شادهكاندا خۆشحالڕ دهبیَتء له‌به‌رامبه‌ر دیمه‌نه ترسناكه‌كانیش دا ترسء تۆقین داى دهگرىَ. چاو بهپیَچهوانهى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى تر پیَویستى به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل نییه، به‌ڵكو ویَنهكان وه‌كو خۆى ده‌خاته روو.( )بۆ نمونه كاتیَك فه‌رمانده‌یه‌ك باس لهچالاكیهكى هیَزى پیَشمهرگهى كورستان ده‌كات دژ بهداگیركهرى عیَراقى، ئه‌و ویَنهیهى كه‌لاى گویَگران دروست دهبىَ ئه‌گه‌رى گومانء ته‌مء مژاوى بوونى تیَدایهء هه‌ركه‌سه‌و بهپیَى میزاجى خۆى لیَكى ده‌داته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه كاسیَتیَكى فیدۆیى ئه‌و چالاكیه‌ى پیشانى ئاماده‌بووان دا ئه‌وا هه‌موویان یه‌ك كاردانه‌وه‌ى هاوبه‌شى راسته‌قینه‌یان لادروست دهبىَء هیچ گومانیَك لایان نامیَنىَ.ئه‌م نمونه‌یه ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه راگهیاندنىبینراو دهتوانىَ هه‌موو هه‌سته‌كان به‌توندى پیَكهوه گرىَ بدات.ره‌نگه ته‌له‌فزیۆن له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئیَمهدا گرنگترین كه‌ناڵ بیَت بۆ كاركردنه سه‌ر پهرهپیَدانى ئاستى هۆشیارى جه‌ماوه‌ر،له هه‌مانكاتدا دهكرىَ بلیَین ته‌له‌فزیۆن شه‌یتانیترین ئامیَریَكه كه مرۆڤ به دیَژاى میَژووخۆى دروستى كردبیَت.ئه‌م سندوقه ئه‌فسوناویه مرۆڤی به شیَوهیهكى سه‌یر كۆنترۆڵ كردوه.به ده‌گمه‌ن ماڵیَك شك دهبیَت كه ئامیَریَكى ته‌له‌فزیۆنى نهبیَت وكه‌م كهسیَكیش هه‌یه رۆژانه بهشیَك له كاتى ده‌ستبه‌تاڵى خۆى له به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا به سه‌ر نه‌بات . ژنء پیاوو مندالڕء گه‌وره‌و بچوك لهرِیَگهى به‌رنامه هه‌مه چه‌شنه‌كانیه‌وه زانیارى وهردهگرنء كاتیَكى خۆشء شاد به‌سه‌ر ده‌به‌ن.ئه‌م سندوقه بچكۆلانه‌یه، له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه كارى له‌سه‌ركراوه، به‌ڵام وه‌ك پیَشتر وتمان تاكو ساڵى 1935 بهشیَوهیهكى جدى نه‌كه‌وته كار. له‌وساڵه به‌دواوه زانایانى بواره‌كه پیَشكهوتنى یه‌كجار گه‌وره‌یان لهشیَوهى په‌خشء جۆرى به‌رنامه‌و ساناكردنى كاركردنىدا ئه‌نجامداوه. ته‌له‌فزیۆن پیَش هه‌موو ده‌زگاكانى تر‌ى بوارى هۆشیارى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ڵكى له‌و تۆپه ئه‌له‌منیۆمیه وه‌رگرت كه‌له10 /4/1957دا له سۆفیاتى جارانه‌وه هه‌ڵدرایه بۆشایى ئاسمانهوهء پاشان ناونرا "مانگى ده‌ستكرد"ء ئیَستا لهرِیَگهى ئه‌و مانگه دهستكردانهوه ته‌له‌فزیۆن بوه‌ته چاووگویَى مرۆڤى هاوچهرخء هه‌موو گه‌ردوونى لهمۆنیتهریَكى بچكۆلانه‌دا كۆكردوه‌ته‌وه.( )له‌رووى پیَكهاتهى كۆمه‌ڵایه‌تى نویَیهوه وه‌ك دامهزراویَكى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م فۆرمانه‌ى خاوهنداریَتى وبهرِیَوهبردن هه‌یه:یه‌كه‌م/ ئه‌و تهلهفزیۆنانهى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه بهرِیَوه دهبریَن:حكومه‌ته‌كان بۆ گهیاندنء گواستنه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیا‌و بیروبۆچوونى خۆیان گه‌وره‌ترین كه‌ڵكیان لهتهلهفزۆیۆن وه‌رگرتووه. ئه‌و تهلهفزیۆنانهى كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه بهرِیَوه ده‌چن، هه‌ولڕ ده‌ده‌ن رایگشتى هاووڵاتیانیان بهشیَوهیهك ئاراسته‌بكه‌ن كهلهقازانجى خۆیاندا بشكیَتهوه. ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه هه‌موو به‌رنامه‌كانیان (پهروهردهیىء سهرگهرمىء ته‌نانه‌ت زانیارىء ههواڵهكانیشیان) لهپیَناوى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتداراندایه. زۆربه‌ى حكومه‌ته‌كانى وڵاتانى جیهانى سیَیهم وتارادهیهكیش ئۆروپا سیسته‌مى بهرِیَوهبردنى ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنانه پهیرِهودهكهن. له‌رووى ئابورییه‌وه ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه بودجه‌یه‌كى دیاریكراویان له‌بودجه‌ى حكومه‌ت بۆ ته‌رخانكراوه.هه‌رچه‌نده تاكوئیَستاش ئه‌م شیَوازهى بهرِیَوهبردنى ته‌له‌فزیۆن بره‌وى ماوه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنى مه‌یدانى بازرگانییه‌وه، كاریگه‌رى ئه‌م شیَوازه كه‌مى كردووه‌و تواناى ململانیَى گه‌یاندنى زانیارییه‌كانی نه‌ماوه.دووه‌م/ ته‌له‌فزیۆنى بازرگانى یان سهربهخۆئهم شیَوازهى بهرِیَوهبردن یان ریَكخستنى ته‌له‌فزیۆنه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكادا سه‌رى هه‌ڵداو پاشان به‌ریتانیاو ژاپۆنء زۆربه‌ى وڵاته‌كانى ئه‌وروپاى گرته‌وه. له‌دواى ساڵانى 1990 به‌م لاوه، به‌هۆى ههرهسهیَنانى بلۆكى رۆژهه‌ڵات وپه‌ره‌سه‌ندنى ئایدیاى دیموكراسى وبهرفراوانى بازارِى ئازاد، ژماره‌ى كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه بازرگانییه‌كان بهشیَوهیهكى به‌رچاو زیادى كردوو ئهكرىَ بڵیَین ئیَستا له‌سه‌ر تاپاى دونیادا كه‌ناڵى بازرگانى زۆرینه‌ى كه‌ناڵه‌كان پیَكدههیَنىَ(جگه له‌كوردستانى خۆمان).خاوهنداریَتى كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى بازرگانى به‌زۆرى كۆمپانیا زهبهلاحهكانء كه‌سانى سه‌رمایه‌دارن، به‌رنامه‌ى ئه‌م شیَوازهى بهرِیَوهبردنى ته‌له‌فزیۆن وه‌ك كاڵا كرِینء فرۆشتنى پیَدهكرىَ. بینه‌رى ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنه هیچ پاره‌یه‌ك له‌برى ته‌ماشاكردن نادات، چونكه بودجه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌كه له ریَگهى ئه‌و ریكلامانه‌ى كهتیَیدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه دابین دهكرىَ، هه‌رچه‌نده ته‌له‌فزیۆنى بازرگانى زیاتر مه‌به‌ستى قازانجى مادییه، به‌ڵام به‌هۆى ململانیَى كه‌ناڵه‌كانى تره‌وه، تارِادهیهكى زۆر له‌روى تهكنیكىء په‌یامه‌وه له‌كه‌ناڵى حكومى لهپیَشتره. زۆربه‌ى ئه‌و به‌رنامانه‌ى كه‌له‌م كه‌ناڵه‌وه په‌خش دهكریَن. بریتین له:1-هه‌واڵه‌كان.2-سه‌رگه‌رمى.3-روناكبیرى.به‌ڵام له‌ناو هه‌ریه‌ك له‌م به‌رنامانه‌دا ریكلامى بازرگانى هه‌مه چه‌شن په‌خش دهكریَت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌رووى خاوهنداریَتییهوه ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنانه سه‌ربه‌خۆن سه‌ربه‌هیچ ده‌زگایه‌كى حیزبىء حكومى نین، بۆیه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارىدا حزبه‌كان ته‌نیا ده‌توانن لهرِیَگهى پیَدانى پاره‌وه ریكلام بۆخۆیانء پاڵیَوراوهكانء په‌یمانء ئایدۆلۆژیهكانیان بكه‌ن.ئه‌و پاره‌یه‌ى كه حیزبه‌كان بۆ ریكلام ده‌یده‌ن به‌و ته‌له‌فزیۆنانه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى كاریگه‌رى ئه‌و ریكلامه له‌سه‌ر رایگشتیدا دهگونجىَ. له‌ساڵى 1952دا حیزبه سیاسیه‌كانى ولایهتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا (6)ملیۆن دۆلاریان بۆ ریكلامكردن له‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌دا خه‌رج كرد. ساڵى 1956 ئه‌و پاره‌یه گه‌یشته (10) ملیۆنء له‌ساڵى 1960دا هه‌ردوو حیزبى كۆمارىء دیمو‌كراتى19.900.000 ملیۆن دۆلاریان بۆ ریكلام كردن دا بهتهلهفزیۆنهكان به‌ڵام له‌ساڵى 1964 ئه‌و پارهیبه بوو به (22)ملیۆن دۆلار.( )به شیَوهیهكى گشتى بودجه‌ى بهرنامهكانىئهم ته‌له‌فزیۆنانه به هۆى ئه‌و ریكلامانه‌ى كه په‌خشى ده‌كه‌ن دابین دهبىَ،به جۆریَك ئیَستا به پیَى دواین ئامار یه‌ك ده‌قیقه ریكلامى ساده له‌م ته‌له‌فزیۆنانه‌دا به هه‌شت بۆ یازده هه‌زار دۆلاره و له ههندىَ به‌رنامه‌دا برِى ئه‌و پاره‌یه ده‌گاته حه‌فتا هه‌زار دۆلار.( )بهلاَم سهرهرِاى هه‌موو كۆسپء خراپیه‌كانى، تاكو ئیَستا ئه‌م جۆره كه‌ناڵانه سهركهوتوترینء كاریگه‌رترین كه‌ناڵى بینراون له‌دونیادا.
ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵىشیَوازى په‌خشى به‌رنامه‌كانى ته‌له‌فزیۆن تاكو سه‌رتاى نه‌وه‌ده‌كانیش له زۆربه‌ى ولاَتهكانى جیهاندا بریتى بوو له گۆرینى ده‌نگ وره‌نگ بۆ كۆمه‌ڵه هیَمایهكى شه‌پۆلى و په‌خشكردنیان له ریگه‌ى بۆشاییه‌وه بۆ ئه‌و ئانتیَنانهى كه له سه‌ر بانى ماڵكان وه‌ریان ده‌گرت.بهلاَم ئه‌مرۆكه ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵى نویَترین پیَشكهوتنى تهكنهلۆژیایهو له هه‌موو ماڵیَكدا خۆى به خاوه‌ن ماڵ دهزانیَت و وه‌ك هاورِیَكى باشى خیَزانهكانمان كۆمهڵیَك خزمه‌ت گوزارى وامان پیَشكهش ده‌كات تاكو دویَنىَ وه‌ك خه‌ون وا بوون بۆمان. جیاوازى ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵى له گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنى ته‌قلیدى analog له‌وه‌دایه كه ده‌نگ و ره‌نگ له ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵدا دهگۆرِیَت بۆ كۆمه‌ڵه هیَمایهكىجوتى0110 واته هه‌مان سیسته‌مى كۆمپیوته‌ر.بهلاَم له ته‌له‌فزیۆنه ته‌قلیدیه‌كاندا ده‌نگ وره‌نگ ده‌بنه كۆمه‌ڵه شهپۆلیَكى ئهلكترۆمگناتیسى. ئیَستا ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵى به‌رنامه‌كانى خۆى له سىَ ریگه‌ى مانگى ده‌ستكرد كیَبڵ و په‌خشى مه‌حه‌ته كانى زه‌وى بلاَو ده‌كاته‌وه.تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵى:• جوانترین ویَنهو ده‌نگ په‌خش ده‌كات.• تواناى په‌خش كردنى زۆرترین كه‌ناڵ و به‌رنامه‌ى هه‌یه.• جگه له ده‌نگ وره‌نگ به‌یانات ودهقى تر پیَشكهش به بهكارهیَنهرانى ده‌كات.
سیسته‌مه‌كانى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵ:بۆ وه‌رگرتنى په‌خشى ته‌له‌فزیۆنى دیگیتاڵى سىَ سیسته‌م هه‌یه وبریتین له ریَگهى ئانتیَنى ئاسایى مالاَن (سیستهمىپهخشى زه‌وى دیگیتاڵى)،له ریَگهى سهحنى تایبه‌تى مانگى ده‌ستكرد(سیسته‌مى دیگیتاڵى له ریگه‌ى مانگى ده‌ستكرد) وریَگهى كیَبڵ(سیسته‌مى كیَبڵى دیگیتاڵى).
ته‌له‌فزیۆنى كیَــبـڵــــى:له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوودا ئه‌م شیَوازهى ته‌له‌فزیۆن ده‌ستى پیَكرد ئه‌م شیَوازه له‌دوو شیَوازهكهى پیَشتر جیاوازنء بینه‌ر له‌جیاتى بینینى به‌رنامه‌كانى برِیَك پاره ده‌دات. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا خاوه‌ن كه‌ناڵه‌كه لهریَگهى كابڵهوه به‌رنامه‌كانى ده‌نارد بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى كه ئیشتراكیان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆى پیَشكهوتنى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، ئیَستا لهرِیَگهى "كارت"یَكى تایبه‌ته‌وه دهكرىَ سه‌ته‌لایتى ماڵه‌كان به‌رنامه‌ى ئه‌و كه‌ناڵانه وه‌رگرن.تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه له‌وه‌دایه كه ئازادییه‌كى ره‌ها ده‌دات به بینه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌و جۆره به‌رنامانه‌ى كه دهیهوىَ به‌شدارى تیَدابكات، له‌به‌ر هه‌مه چه‌شنى به‌رنامه‌كانى ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه، فیلم، هه‌واڵ، به‌رنامه‌ى زانستى، به‌رنامه‌ى سیاسى یان كلتورى) به‌شداریكه‌ر دهتوانىَ له‌برى برِیَك پاره ههركاتیَك بیهوىَ ته‌ماشاى ئه‌و به‌رنامانه بكات.ئه‌و بینهرهى كهحهزى لهبینینى به‌رنامه‌ى ته‌ندروستى یان كۆمه‌ڵایه‌تى یان زانستى دهتوانىَ ئیشتراك كردن لهیهكیَك له‌و كه‌ناڵه تایبه‌تانه ئارهزووهكهى بهیَنیَتهدى. گه‌وره‌ترین تۆرِى هه‌واڵى كابلى تۆرِى (CNN)ى ئه‌مریكایه، هه‌روه‌ها تۆرِى (ESPN) گه‌وره‌ترین تۆرِى سهرگهرمىء وه‌رزشه له‌جیهاندا.رۆژ له‌دواى رۆژ ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌م جۆره كه‌ناڵه‌دا ئیشتراك ده‌كه‌ن زیاتر دهبیَت. هه‌ر بۆ نمونه كه‌ناڵى WEATHER كه‌تایبه‌ته به‌زانینى بارى ئاووهه‌وا بهپیَى ئاماریَك كه‌له‌ساڵى 1988دا بڵاوكراوه‌ته‌وه (3) ملیۆن موشتهریكى هه‌یه. لهژاپۆندا (15)ته‌له‌فزیۆنى كابلى هه‌یه‌و چوار ملیۆن موشتهریكى هه‌یه.( )لهبهرئازادبوونى بینه‌رانى ئه‌م جۆره ته‌له‌فزیۆنانه له‌هه‌ڵبژاردنى به‌رنامه‌كانیان، بۆیه كارگهرییان بۆ سه‌ر رایگشتى زیاتره، هه‌روه‌ها زۆربوونى ژماره‌ى بینه‌رانیش هۆكاریَكى تر‌ى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه.به‌ڵام سهرهرِاى جیاوازى سیسته‌مى بهرِیَوهبردنء جیاوازى چۆنیه‌تى په‌خش كردنیان، به‌رنامه‌كانى ته‌له‌فزیۆن كۆمهڵىَ تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه كه‌له كه‌ناڵه بیستراو و نوسراوه‌كانى جیاده‌كاته‌وه.خودى ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش هیَندهى تر ئه‌ركى كارمه‌ندانى ئه‌م جۆره كه‌ناڵه‌ى دژوارتر كردوه.كاریگه‌رى ههركهناڵیَك له ژینگه‌كه‌یه‌وه بۆ ژینگه‌یه‌كى تر دهگۆرِىَ، ته‌نانه‌ت لهگروپیَكهوه بۆ گروپیَكى تریش جیاوازه. پیَشكهوتنى كۆمه‌ڵایه‌تىء ئاستى هۆشیارىء ئازادى رادهربرِینء دیموكراسیه‌ت كارده‌كه‌نه سه‌ر جه‌ماوه‌رى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن. ته‌له‌فزیۆن كاریگه‌رى زۆرى هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى كهئاستى رۆشنبیریان نزمه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كاریگه‌رى T.V له‌وڵاته تازه پیَگهیشتوهكاندا زیاتره وه‌ك له‌وڵاته پیَشكهوتووهكاندا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى راگه‌یاندنى نوسراولهوڵاته پیَشكهوتووهكاندا به‌هۆى به‌رزى ریَژهى خویَنهوارانیان، زیاتره.ئه‌ركه‌كانى تهلهفزیۆنئهو ئه‌ركانه‌ى كهتهلهفزیۆن پیَى هه‌ڵده‌ستن لهههندىَ روه‌وه تایبهتنء كه‌ناڵه‌كانى تر‌ى راگه‌یاندن له‌توانایاندا نییه پیَى هه‌ستن، چونكه ته‌له‌فزیۆن له‌پاڵ په‌یامه راگهیاندنهكانیدا جوانىء هونه‌ریش په‌خش ده‌كات. ئه‌ركه‌كانى ته‌له‌فزیۆن فره‌ن،به‌ڵام ئه‌مانه پوخته‌ى ئه‌ركه سهرهكیهكانیهتى.1/ ته‌له‌فزیۆن گرنگترینء كامڵترین كه‌ناڵى راگه‌یاندنه، چونكه رووداو به‌هه‌موو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه (بهدهنگء رهنگء جوڵه)وه لهرِیَگهى شاشه‌كه‌یه‌وه ده‌خاته به‌رده‌ست بینهرء ئه‌مه‌ش راستگۆیى پىَ دهبهخشىَ.2/ته‌له‌فزیۆن كهناڵیَكى چالاكء ههمهرِهنگه بۆ لیَدوانء شیكردنه‌وه. ته‌له‌فزیۆن لهرِیَگهى شیكردنه‌وه‌و شهرحكردنى گۆرِانكارییه سه‌ره‌كییه‌كانى ژیانى رۆژانه‌و چاودیَریكردنى ئه‌و هیَزانهى كه‌له‌پشت ئه‌و گۆرِانكاریانهوه، دهتوانىَ بهزۆربهى بواره كۆمه‌ڵایه‌تىء سیاسىء ئابوریه‌كاندا شۆرِبیَتهوهو قسه‌ى خۆى له‌سه‌ر بكات.3-ته‌له‌فزیۆن ههڵدهستىَ به‌ئه‌ركى كلتورىء فیَركارى. وه‌ك له‌كاتى خستنهرِووى ئه‌ركه‌كانى راگه‌یاندندا باسمان كرد، ته‌له‌فزیۆن باشترین كه‌ناڵه بۆ گه‌یاندنى زۆرترین زانیارى سه‌رباره‌ت بهدونیاى ده‌ره‌وه بۆ ناوماڵى بینه‌ران، ئه‌و زانیارییانه هه‌رچیه‌ك بن ته‌له‌فزیۆن رۆژانه‌و بهبىَ پسان ده‌یدا به‌رچاوو گویَى بینه‌ردا.4-پهرهپیَدانى زه‌وقى هونهرىء جوانى لاى بینه‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆن توانیویه‌تى شانۆ‌و سینه‌ماو مۆسیقا له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه، هه‌ربۆیه بوه‌ته ویستگه‌یه‌ك بۆ پهرهپیَدانى زهوقىء هونهرىء جوانى لاى بینه‌ران، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى ته‌له‌فزیۆن ئیَستا بۆ رِاهیَنانء فیَركردنى خه‌ڵك له‌سه‌ر داهیَنانء گونجان له‌گه‌ڵ ژیانى نوىَ.( )
كاریگه‌رى ته‌له‌فزیۆن له سه‌ر رایگشتى:مه‌سه‌له‌ى رۆڵى ته‌له‌فزیون له سهردروستكردنى رایگشتى،به‌لاى تیۆریزانهكانى رۆژئاواوه زۆر گه‌وره‌تره له كاریگه‌ری كهناڵیَكى راگه‌یاندن وبه‌س.ئه‌مرۆ،ته‌له‌فزیۆن به‌شى هه‌ره زۆرىكاتى بیَئیشى گه‌وره‌و بچوكى خیَزانهكانى پرِكردوهتهوه.ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن چالاكیه‌كى هه‌رزان وكه‌م خهرجهوله هه‌مانكاتدا كاریَكى ئینفعالیهوبهدریَژایىتهماشاكردن، بینه‌ر بهشیَوهیهكى ناهۆشیارانه كهمهنكیَشى به‌رنامه‌كانى دهبیَت.كاریگه‌رى ته‌له‌فزیۆن له سه‌ر مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه ده‌ست پیَدهكات، بهگویَرهى ههندىَ ئامار منداڵى ئه‌م سه‌رده‌مه تا ده‌گاته ته‌مه‌نى (18)ساڵى(25)هه‌زار سه‌عات تهماشاىتهلهفزیۆن ده‌كات0 ئه‌م ماوه دورو دریَژه منداڵ له دایك وباوك زۆر زیاتر ده‌خاته ژیَر كاریگه‌رییه‌وه."جیرى ماندر" پسپۆر له بوارى راگه‌یاندن له‌م باره‌وه دهڵىَ:"هیَرشى ته‌له‌فزیۆن بۆسه‌ر میَشكى مرۆڤ بوه‌ته هۆى گۆرِینى ره‌فتاره‌كانیان.مرۆڤ هه‌رده‌م باورِ به‌و ویَنانه زیاتر ده‌كات كه له‌م كه‌ناڵه‌وه ده‌ستى دهكهویَت,هه‌ر بۆیه تیَروانینهكانى خۆی له سه‌ر واقع له ده‌ست ده‌دات وله به‌رهه‌م هینان دهكهویَت"( )نزیكترین نمونه له سه‌ر كاریگه‌رى ویَنهكانى ته‌له‌فزین له سه‌ر رایگشتى،ئه‌و ویَنانه بوكه ته‌له‌فزیۆنى( cbs)پیشانیدا وتیدا دیله عیَراقیهكان له لایه‌ن ههندىَ له سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه به شیَوهیهكى دورله ره‌وشت سوكایه‌تیان پیَكرابو. بلاَوبونهوهى ئه‌و ویَنانه پیَش وروژاندنى رایگشتى جیهان،رایگشتى ئه‌مریكیه‌كانى هه‌ژاند وكارگهیشته ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ناچار بو چه‌ندین جار له سهرشاشهى ته‌له‌فزیۆن داواى لیَبوردن بكات.
ئینتهرنیَت
له به‌ر بهربلاَوى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه پیَشكهشى ده‌كات, تۆرِى ئینتهرنیَت بوه‌ته دیارترین به‌رهه‌مى شۆرِشی ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان.ده‌سته‌واژه‌ى (ئینتهرنیَت)له‌م سالاَنهى دوایدا به شیَوهیهكى خیَرا له پاڵ ده‌سته‌واژه‌كانى تر‌ى وه‌ك (كولتورى مۆنیته‌ر),( كولتورى كۆمپیوته‌ر ),( پۆستى ئه‌لیكترۆنى), (رۆژنامه‌نووسى ئه‌لكترۆنى)و(كتیَبى ئه‌لكترۆنى ) خۆى سه‌پاند.( )پیَناسهى ئینتهرنیَت : بهشیَكه له شۆرِشى ته‌كنه‌لۆژیا و ههندیَك به تۆرِى جاڵجاڵۆكه‌ى جیهانى ناو ده‌بات و ههندیَكى تر پیَیان وایه تۆرِیَكى په‌یوه‌ندى كردنى زۆر خیَرایه ، بهلاَم ساده‌ترین و پرِ ماناترین پیَناسه بریتىیه له‌وه‌ى كه" ئینتهرنیَت ، تۆرِى تۆرِهكانه ". تۆرِى ئینتهرنیَت دوو شیَوازى هه‌یه ، یه‌كه‌میان تۆرِى لۆكاڵیه كه له سنووریَكى دیاریكراودا به‌كار دههیَنریَت . Local Area Networks lann . .دووه‌م ، كه‌چه‌ندین تۆرِى لۆكاڵى پیَكهوه گرىَ ده‌دات و له سنووریَكى بهربلاَودا كارى پىَ دهكریَت و لهرِیَگهى ته‌له‌فۆن و مانگى ده‌ستكرده‌وه كه‌ڵكى لىَ وهردهگیریَت . “ Wide area Neatworks wan "سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى له 2 / 1 / 1969 وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌یه‌ك پسپۆرى رِاسپارد تاكو پرۆژه‌ى لیَكۆڵینهوهیهك بخه‌نه رِوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كانى ئه‌و وه‌زاره‌ته پیَكهوه . هۆكاریَكى سه‌ره‌كى ئه‌و گرنگى پیَدانهى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌و پرۆژه‌یه بووونى شهرِى سارد بوو لهنیَوان ئه‌و وولاَتهو یهكیَتى سۆڤیه‌ت . ساڵى 1983 ئه‌و تۆرِه بوو به دوو به‌شه‌وه ، یه‌كه‌میان به‌ناوى (Arpane) كه بۆ كارى ئاشتیخوازانه به‌كار ده‌هات و دووه‌میان (Milnet) كه هه‌مان فه‌رمانى جىَ بهجىَ ده‌كرد . ساڵى 1986 توانرا پیَنج سه‌نته‌رى كۆمپیوته‌ر پیَكهوه گرىَ بدات و بوو به به‌ردى بناغه‌ى پیَشكهوتن و ده‌ركه‌وتنى ئینتهرنیَت له ئه‌مه‌ریكا و پاشان وولاَتانى تر‌ى جیهان . هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا و پاشان (ده‌زگاى نه‌ته‌وه‌یى زانست) ى ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نى ئه‌م تۆرِه بوون ، بهلاَم بهپیَشكهوتنى خاوهنداریَتىیهكهى له حكومه‌ته‌وه گوازرایه‌وه بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و چه‌ندین تۆرِى لۆكاڵى بازرگانى ده‌ركه‌وتن و لهرِیَگهى ئیشتراكهوه كه‌ڵك له خزمه‌تگوزاریه‌كانیان وه‌رگیرا . ساڵى 1985 ته‌نیا دوو هه‌زار كۆمپیوته‌ر بهتۆرِى ئینتهرنیَتهوه به‌سترابووه‌وه ،بهلاَم ئه‌و ژماره‌یه له‌ساڵى1995 گه‌یشته پیَنج ملیۆن كۆمپیوته‌ر و له‌ساڵى1997 ژماره‌ى كۆمپیوته‌ره به‌ستراوه‌كان به تۆرِى ئینتهرنیَتهوه به شه‌ش ملیۆن كۆمپیوته‌ر و ژماره‌ى تۆرِهكانیش بوون به (300) تۆرِى فه‌رعى.ساڵى 1988 ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى كه ئینتهرنیَتیان به‌كار دههیَنا نزیكه‌ى (134) ملیۆن كه‌س بوون و هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌كیش 46 كه‌سى چۆته سه‌ر . به‌م جۆره پیَدهچىَ له‌ساڵى 2006 دا ژماره‌ى بهكارهیَنهرانى ئینتهرنیَت بگاته (300) ملیۆن كه‌س.ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه ژماره‌ى زۆرترین بهكارهیَنهرى ئینتهرنیَت به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پرۆژه‌یه‌كى نوىَ به‌ناوى (ئینتهرنیَت 2) بخه‌نه رِوو كه خیَراییهكهى هه‌زار جار لهخیَرایى ئیَستا زیاتربیَت.سه‌ره‌كى ترین خزمه‌تگوزارییه‌ك كه ئینتهرنیَت رۆژانه پیَشكهشى بهكارهیَنهرانى ده‌كات وژماره‌یه‌كى زۆر له سه‌رتاپاى جیهان كه‌ڵكى لىَ ده‌بینن، ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه كه له به چه‌ندین شیَوهى جیاجیا پیَشكهشى ده‌كات كه‌له‌و هیَڵكاریهى سه‌ره‌وه‌دا به كورتى خراونه‌ته روو. ئه‌و پانۆراما خیَراییهى میَژووى په‌ره‌سه‌ندنى ئینتهرنیَت و ئه‌و پیَشبینیانهى كه بۆ ئاینده‌ى ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه دهكریَت ، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه‌كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تییه‌كان بهشیَوهیهكى زۆر خیَرا و كاریگه‌ر ده‌كه‌ونه ژیَر كاریگه‌رى ئینتهرنیَتهوه .گرنگى ئینتهرنیَت له‌وه‌دایه كه سنوورى قهڵهمرِهوى حكومه‌ته‌كان ، به‌تایبه‌ت ئه‌و حكومه‌تانه‌ى كه سانسۆریَكى زۆریان له‌سه‌ر بلاَوكردنهوهى زانیارى و هه‌واڵ داناوه تیَك دهشكیَنىَ و هه‌ژموونى جارانیان به‌سه‌ر بیر و هۆشى مرۆڤى وولاَتهكانیان ناهیَڵىَ .له خه‌سڵه‌ته گرنگه‌كانى ئینتهرنیَت ئه‌وه‌یه كه كۆنترۆڵى زانیارییه‌كانى ناو سایته‌كانى ناكرىَ و ده‌زگاكانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بۆ پته‌وكردنى پیَگهى خۆیان و گه‌یاندنى خواسته‌كانیان زۆر به ئاسانى ده‌توانن به‌كارى بهیَنن .
بۆ زیاتر تیَگهیشتن له‌م شیَوازهى رِاگهیاندن بهپیَویستى ده‌زانم گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى له چوار خاڵدا ده‌ستنیشان بكه‌م :1-سانا كردنى وه‌رگرتن و ناردنى زانیارى و هه‌واڵ له‌ماوه‌یه‌كى زۆر كورتدا .2- نههیَشتنى كاریگه‌رى ده‌زگا ئاراستهكهرهكان و ئاماده‌كردنى زانیارى رِاست و دروست بۆ زۆرترین خه‌ڵك .3- هه‌رزانى نرخى په‌یوه‌ندى كردن و زۆر بوونى ژماره‌ى بهكارهیَنهرانى .4-بهكارهیَنهرى ئینتهرنیَت دهتوانیَت به ئاره‌زووى خۆى په‌یامه‌كه‌ى رِهوانه بكات ووهرگرىَ ، ئه‌مه‌ش گۆرِانیَكىبهرچاوه لهچاوجاراندا. ( ) ئینتهرنیَت كه داهیَنانیَكى نوىَى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندى كردنه ، ئیَستا بۆته پانتاییه‌ك بۆ پیَكهوه به‌ستنه‌وه‌ى هه‌موو كونج و كهلهبهریَكى گه‌ردوون به‌یه‌كه‌وه و به‌جیهانى بوون به باشترین سمبوڵى ئه‌و داهیَنانه دیَته ژماردن ، چونكه ئه‌م تۆرِه هه‌موو زانایان پیَكهوه دهبهستیَتهوه و كاریگه‌رى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌یه . ئیَستا گه‌ردوون لهرِیَگهى ئه‌م خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییانه‌ى تۆرِى ئینتهرنیَتهوه به‌یه‌كه‌وه گرىَ دراوه :1- گشتگیرى : واته هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان دهگریَتهوه ، لایه‌نى مه‌عریفى و كۆمهلاَیهتى ، ئابوورى و پزیشكى وهونه‌رى…..هتد 2- خیَرایى : ئه‌م خیَراییهى كهپیَشكهوتنى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندى كردن به‌خۆیه‌وه دهبینىَ ، تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و زۆر جیایه له‌و پیَشكهوتنه تهكنیكیانهى كه به دریَژایى میَژوو رِوویانداوه .3- گه‌ردوونى : سهرهرِاى جیاوازى كۆمهلاَیهتى و ئابوورى و سیاسى و سهرهرِاى ئه‌و پیَشكهوتنهى كه كۆمه‌ڵگاى رِۆژئاوا هه‌یه‌تى له‌چاو دواكه‌وتوویى كۆمه‌ڵگا رِۆژههلاَتییهكان ، كه‌چى له رِووى بهكارهیَنانهوه وه‌ك و یه‌ك وان و هیچ بهرهبهستیَك نىیه بۆ بهكارهیَنانى تۆرِى ئینتهرنیَت . ( )مرۆڤى سه‌رده‌مى ئینتهرنیَت ئازادترین مرۆڤى میَژووه و هیچ كۆت و بهندیَكى فكرى و هه‌ڵسوكه‌وت و برِیاردانى به‌سه‌ره‌وه نىیه ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه مرۆڤى له‌بازنه‌یه‌كى ته‌سكى لۆكاڵى رِزگار كردووه و بهبىَ هیچ سانسۆر و كۆنترۆڵیَكى ده‌ره‌كى دهتوانیَن بهگهردووندا گه‌شت بكات . زانیارى پیشه‌یى و ته‌كنیكى ئاڵوگۆرِ بكات . هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار لهمیَژوودا كار ئاسانى كردووه تاكو فیَرخوازان له رِیَگه دووره‌كانه‌وه فیَرى زانیارى ببن . له‌ناو تۆرِى ئینتهرنیَت دا ئیَستا ده‌یان كتیَبخانهى ئه‌لكترۆنى هه‌یه و به‌ده‌یان پیَگهش هه‌یه بۆ وهلاَمدانهوهى پرسیار وه‌رگرتنى لیَكۆڵینهوهى ئاماده‌كراو و بیلۆگرافیاو ده‌یان رِاپۆرتى جۆراوجۆر . به‌مانایه‌كى تر ده‌توانین بڵیَین تۆرِى ئینتهرنیَت بریتىیه له " كتیَبخانهیهكى گشتى مه‌زن كه‌هیچ دیواریَكى نىیه و هه‌موو زانیاریه‌كى تیَدایه " ( )،بهلاَم پیَویسته ئه‌و رِاستىیه بخهیینه پیَش چاو كه بهكارهیَنانى ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نویَیه پیَویستى بهبهكارهیَنهریَك هه‌یه كه‌وا به‌رچاوى رِوون بیَت و هه‌ڵگرى ئاینده‌یه‌كى پیَشكهوتووخوازى مرۆڤ په‌روه‌رانه بیَت و ئه‌م شۆرِشهى بوارى رِاگهیاندن بكاته ده‌سكه‌لایه‌ك بۆ گۆرِان له هه‌موو بواره‌كانى ژیاندا . وه‌ك لهپیَشدا باسمان كرد ، ژماره‌ى بهكارهیَنهرانى رِاگهیاندنى ئه‌لكترۆنى رِۆژ له‌دواى رِۆژ له‌زیادبووندان و ئه‌و زیاد بوونه‌ش یه‌ك قات و دووقات نىیه ، به‌ڵكو رِۆژانه ده‌یان قات زیاد ده‌كات . هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نویَیه هه‌لى بۆ زوربهى رِۆژنامه و گۆڤار و ته‌له‌فزیۆن و رِادیۆكان رِهخساندووه تاكو جگه له كه‌ناڵه‌كانى خۆیان ، له‌م كه‌ناڵه بهربلاَوهشهوه په‌یامه‌كانیان بگه‌یه‌نن به په‌یام وه‌رگره‌كانیان ،سه‌ره‌راى ئه‌وه ئینتهرنیَت بوار بۆ په‌یام وه‌رگره‌كان دهرِهخسیَنیَت تاكو به‌وجۆره‌ى كه دهیانهویَت په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌و كهنالاَنهوه .
* * *
ئینتهرنیَت و رایگشتىراگهیاندنى ئه‌لكترۆنى زۆرترین زانیارى لهخیَراترین كاتدا ده‌دات به بهربلاَوترین په‌یام وه‌رگر و بهكارهیَنهرى ئینتهرنیَت دهتوانیَت له‌یه‌ك دانیشتن‌دا هه‌زاران سه‌رچاوه له‌سه‌رتاپاى دونیاوه ببینىَ و بهبىَ ئه‌وه‌ى خهرجىیهكى زۆرى تیَبچیَت.ئه‌م كاره پیَش داهیَنانى ئینتهرنیَت كاریَكى خه‌یاڵى و مه‌حاڵ بوو . جگه له‌وه له كه‌ناڵه ته‌قلیدیه‌كاندا په‌یام وه‌رگر ئازادى هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنى نه‌بووه ، به‌ڵكو خۆشى بیَت و ترشى بیَت ، هه‌ر ده‌بوایه گوىَى له‌و په‌یامه بگرتبایه كه كه‌ناڵه ته‌قلیدیه‌كان (رِادیۆ – ته‌له‌فزیۆن – رِۆژنامهو گۆڤاره‌كان ) بۆیان ئاراسته ده‌كرد ، بهلاَم رِاگهیاندنى ئه‌لكترۆنى ئه‌و ئازادییه‌ى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات تاكو به‌ئاره‌زووى خۆى ئه‌و بابه‌ته وهرگرىَ كه خۆى ئاره‌زووى لیَیهتى . ئه‌وه جگه له‌وه‌ى كه رِهگهزى (شویَن ) هیچ رِۆڵیَكى نیَگهتیڤى به‌سه‌ر په‌یام وه‌رگره‌كانه‌وه نه‌ماوه .هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندى و خه‌سڵه‌تانه‌یه ، ده‌توانین بڵیَین كاریگه‌رترین كه‌ناڵ بۆ دروستكردنى رِایگشتى (به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه) كه‌ناڵى ئه‌لكترۆنى یان باشتر بڵیَین تۆرِى ئینتهرنیَته .تۆرِى ئینتهرنیَت ئاسانترین و خیَراترین كه‌ناڵه بۆ ئه‌و حكومه‌ت و رِیَكخراو و سه‌ندیكا و ته‌نانه‌ت حزب و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه دهیانهوىَ رِایهكى گشتى سه‌باره‌ت بهكیَشه یان رِووداویَكى دیاریكراو دروست بكه‌ن . ئیَستا لهرِیَگهى ئینتهرنیَتهوه ئه‌و لایه‌نه‌ى كه به‌نیازى دروستكردنى رِایهكى گشتىیه دهتوانیَت بانگه‌وازه‌كه‌ى بنیَریَت بۆ ده‌یان هه‌زار پۆستى ئه‌لكترۆنى یان له سایتیَكى دیاریكراودا په‌خشى بكاته‌وه ، واته چیتر پیَویستى به‌وه نىیه پاره‌یه‌كى زۆر بدات به كه‌ناڵه ته‌قلیدیه‌كان تاكو ئاگاداریه‌كه‌ى بۆ بلاَوبكهنهوه یان به بڵندگۆ له كوچه‌و كۆلاَنهكاندا بانگه‌شه بۆ داخوازىیهكهى بكات .هه‌روه‌ها دهكریَت به‌هۆى ئه‌م كه‌ناڵه‌وه رِیَگهو شویَنى كاتى خۆپیشاندان و رِیَپیَوانهكان دیارى بكریَت . دیارترین نمونه‌ش ئه‌و رِیَپیَوانه گه‌ورانه بوو كه له‌ماوه‌ى شهرِى رِزگاركردنى عیراقدا له‌لایه‌ن رِیَكخراوه جیاجیاكانه‌وه ساز ده‌كرا . له رِاستیدا لهمیَژووى مرۆڤایه‌تیدا هیچ كاتیَك رِیَپیَوانى وا گه‌وره و به‌رده‌وام نه‌كراوه و هۆكارى سه‌ره‌كى به‌شدارى زۆرى خه‌ڵكه‌كه و بهردهوامیهكهشى دهگهرِیَتهوه بۆ ئه‌و ملیۆنه‌ها په‌یامه‌ى كهرِۆژانه لهرِیَگهى پۆستى ئهلكترۆنىیهوه ده‌گه‌یشته خه‌ڵك و هانى ده‌دان له‌به‌رامبه‌ر شهرِهكهدا ههڵویَست وه‌رگرن ، ئه‌و رایگشتییهى كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رامبه‌ر شهرِهكه دروست بوو دهكریَت ناوى بنیَین رِاى ئه‌لكترۆنى .له‌به‌رامبه‌ر ههڵویَستى دژ بهشهرِ ، لایه‌نگرانى شهرِیش توانیان لهرِیَگهى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین ویب سایتى تایبه‌ته‌وه تاوان و پیَشیَلكاریهكانى رِژیَمى سه‌دام حسیَن دژ به‌مافى مرۆڤ بخه‌نه به‌رده‌ستى میوانه‌كانى خۆیانه‌وه . هه‌روه‌ها ههندىَ رِیَكخراوى مافى مرۆڤى عیراقى له رِیَگهى ویپ سایتهكانیانهوه ده‌یان به‌ڵگه‌نامه‌و فیلم و ویَنهیان له‌سه‌ر تاوانه‌كانى ئه‌و رِژیَمه درِندهیه بلاَودهكردهوه . ئه‌وه‌ى جیَگهى سه‌رنجه له هه‌موو ویب سایته‌كاندا زمانى جیاجیا به‌كار ده‌هات ، به‌مانایه‌كى تر ئهوكهسانهى كه له‌پشت ویب سایته‌كانه‌وه بوون ده‌یانوویست رِایهكى گشتى جیهانى دروست بكه‌ن نه‌ك لوكاڵى .یهكیَك له تایبه‌تمه‌ندیه گرنگه‌كانى دروستكردنى رایگشتى له رِیَگهى ئینتهرنیَتهوه ئه‌وه‌یه (به‌تایبه‌ت له رِژیَمه تۆتالیتاریهكاندا) ئه‌و كه‌س یان رِیَكخراوهى كه له پشتى هه‌وڵى دروستكردنى رایگشتییهكهوهن ، به‌ئاسانى ده‌ستنیشان ناكریَت ، ئه‌مه‌ش دهبیَته هۆى لاوازكردنى كاردانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كان . هه‌روه‌ها بوونى پۆستى ئه‌لكترۆنى هه‌لى ئه‌وه بۆ بهكارهیَنهرهكانى دهرِهخسیَنیَت تاكو نارِهزاىیهتى یان توورِهیى خۆیان به‌نامه ئاراسته‌ى لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بكه‌ن و پیَویست به‌وه نه‌كات رِاستهوخۆ به‌شدارى له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن و تووشى كیَشهى گرتن ورِاوهدوونان ببن . له‌كۆتایى ئه‌م باسه‌دا دهكرىَ بڵیَین ، ئینتهرنیَت هه‌موو ماناكانى دیموكراسیه‌ت و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى بۆ مرۆڤ دابین كردووه تاكو به‌ئازادى رِاى خۆى دهرببرِیَت و به‌ئازادى ههڵویَست وهربگریَت
دهرئهنجامههرچهنده تاكو ئیَستا ریَكهوتنیَكى كۆنكریتى نییه بۆ پیَناسهكردنىچهمكى "رایگشتى "و"راگهیانن" وزۆر له لایه‌نه‌كانیان به تهموومژاووى ماوه‌ته‌وه، بهلاَم له ماوه‌ى دوو سه‌ده‌ى رابوردودا چه‌مكه‌كانى "رایگشتى" و" راگه‌یاندن " به شیَوهیهكى بهربلاَو قسه‌یان له سه‌ر كراوه وبهكارهاتون.ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه رایگشتى وراگه‌یاندن بونه‌ته بهشیَك له پیَكهاتهى ژیانى هاوچه‌رخى مرۆڤایه‌تى.ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ى كه له‌م تویَژینهوهدا وه‌ده‌ست هاتون بریتین له:1. رایگشتى كه بریتیه له كۆى راى تاكه‌كانى كۆمه‌له كهسیَك به‌رامبه‌ر بابهتیَكى دیارى كرا‌و راگه‌یاندنه‌كان ده‌توانن له‌ئاراسته كردن وهۆشیاركردنهوهى راى گشتیدا رۆلیَكى كاریگه‌ر بگیَرن ودهركهوتنى ههركهناڵیَك له هه‌ر سهردهمیَكدا نه‌یتوانیوه رۆڵى كه‌ناڵه‌كه‌ى تر بسریَتهوه .2. به هۆى پیَشكهوتنى كۆمهلاَیهتى وگه‌شه سه‌ندنى دیموكراسىیهوه، رایگشتى وكهناڵهكانىراگهیاندن كاریگه‌ریه‌كى زۆریان له سه‌ر ژیانى سیاسى وبرِیارو یاساكان هه‌یه.3. رایگشتى دینامیكیهتى تیَدایه و به به‌رده‌وامى وله ژیَر كاریگه‌رى كۆمه‌ڵه هۆكاریَكدا دهگۆرِیَت به ههمانشیَوه راگه‌یاندنه‌كان به پیَشكهوتنه ته‌كنه‌لۆژى ولایه‌نى كۆمهلاَیهتى وئابورییهكانهوه گریَدراوه.4. تا كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و مۆدیرنه هه‌نگاو ههڵنیَت ،رایگشتى زیاتر قورسایى خۆیى ده‌رده‌خات ورۆڵى راگه‌یاندنیش له دروستكردنىدا زیاتر دهبیَت.5. له بهرپهرهسهندنى ئازادییه‌كان وبه‌رته‌سك بونه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت ،چاوهرِیَ دهكریَت له ئاینده‌دا رایگشتىء راگه‌یاندن رۆڵى زیاتریان ههبیَت.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق