رۆژنامه‌وانى مندالاَن به یه‌كیَك له گرنگترین كه‌ره‌سته‌كانى بلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌ده‌بى و كولتورى داده‌نریَت...
رۆژنامه‌وانى مندالاَن به یه‌كیَك له گرنگترین كه‌ره‌سته‌كانى بلاَوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌ده‌بى و كولتورى داده‌نریَت و له كۆمه‌ڵگا پیَشكه‌وتوه‌كاندا گرنگیه‌كى له راده‌به‌ده‌رى پیَده‌دریَت . رۆژنامه‌وانى مندالاَن له میَژه لاى رۆژئاواییه‌كان وبه تایبه‌ت لاى ئۆروپیه‌كان ده‌ركه‌وتوه‌و هه‌ندیَك له میَژوونووسانى بوارى ماس میدیا واى بۆ ده‌چن یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى تایبه‌ت به مندالاَن له نیَوان سالاَنى 1747 بۆ 1791 له فه‌رنسا به ناوى "هاورِیَى مندالاَن"ه‌وه له لایه‌ن ئه‌دیبیَكى نه‌ناسراوه‌وه ده‌ركراوه، له‌و رۆژنامه‌دا به زمانیَكى نائاسان وره‌وانى فه‌ره‌نسى چیرۆكى ولاَتانى تر‌ى وه‌رگیَرِاوه وبۆشاییه‌كى گه‌وره‌ى له‌وكاته‌دا پرِكردوه‌ته‌وه وبۆ كاتى خۆى داهیَنانیَكى مه‌زن بووه. به‌لاَم زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى قسه له سه‌ر میَژووى رۆژنامه‌وانى مندالاَن ده‌كه‌ن واى بۆ ده‌چن یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ى مندالاَن له ساڵى 1830دا هه‌ر له فه‌ره‌نسا ده‌ركه‌وتووه، دواى زیاتر له نیو سه‌ده‌ش(پۆلیتزر) له ئه‌مریكا پاشكۆیه‌كى تایبه‌ت به مندالاَنى له رۆژنامه‌ى "گلۆباڵ"ى نیویۆرك ده‌ركرد. له شوباتى ساڵى 1896له‌و پاشكۆیه‌دا به‌ویَنه‌وه چیرۆكى منداڵیَكى سه‌ركیَش له ناو نیویۆركدا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌و به‌م شیَوه‌یه جۆریَكى نوىَ له رۆژنامه ده‌ركه‌وت كه پیَشتر كه‌س نه‌یدیبوو. ساڵى 1915 خاتو " پرى" له بریتانیا گۆڤاریَكى ده‌ركرد به ناوى " باخچه‌ى قوتابخانه"، ئه‌و گۆڤاره یه‌كه‌مین گۆڤاره كه تیَیدا مندالاَن بابه‌تیَك ده‌خویَننه‌وه جیا بیَت له بابه‌تانه‌ى له قوتابخانه‌كاندا فیَرده‌كران. له گه‌ڵ گۆرِینى تیَرِوانین بۆ مندالاَن رۆژنامه‌وانى مندالاَنیش بوو به هۆكاریَك تاكو له ریَگه‌یه‌وه مندالاَن په‌روه‌رده‌و فیَر بكریَن.
رۆژنامه‌وانى مندالاَن چییه: ئه‌و رۆژنامه‌وانیه‌یه كه به تایبه‌ت بۆ ته‌مه‌نه جیاجیاكانى مندالاَن نووسراوه، گه‌وره‌كان بابه‌ته‌كان ده‌نووسن وهه‌ندیَك جاریش مندالاَن له نووسینى گۆشه‌و بابه‌تى بچوكدا به‌شدارى ده‌كه‌ن. به‌لاَم به شیَوه‌یه‌كى گشتى رۆژنامه‌وانى مندالاَن له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هیَنریَت. واته له گه‌وره‌وه بۆ منداڵ به مه‌به‌ستى ده‌سكه‌وتیَكى په‌روه‌رده‌یى تایبه‌ته‌وه ئاراسته ده‌كریَت، ئه‌و قۆناغه ته‌مه‌نیانه‌ى كه ده‌بیَت رۆژنامه‌وانى مندالاَن په‌یرِه‌وى بكات:
قۆناغى یه‌كه‌م 3 بۆ 6 سالاَن
قۆناغی دووه‌م 6 بۆ 8
قۆناغی سیَیه‌م 8 بۆ12
جگه له‌و رۆژنامانه‌ى كه تایبه‌تن به نه‌وجه‌وانان و هه‌رزه‌كاران (12- 18).
گرنگترین ئامانجه‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن بریتین له:
1. دروستكردنى رایه‌كى گشتى یه‌كگرتوو لاى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵگا وئاراسته‌كردنى به‌ره‌و ریَرِه‌ویَكى راست ودرووست.2. ریَگه‌ی سه‌ركه‌وتووه بۆ به‌رفراوانكردنى ئاسۆى لاى مندالاَن وپه‌یوه‌ستكردنیان به ژیانه‌وه.
3. یارمه‌تى مندالاَن ده‌دات زمانیان پاراو بیَت وبتوانن ته‌عبیر له خۆیان بكه‌ن وره‌خنه‌و پیَشنیار بخه‌نه روو.
4. تواناى داهیَنان و شاره‌زابوون مندالاَن به‌رجه‌سته ده‌كات و گیانى گه‌رِان وپشكنین وخویَنده‌وه‌یان لا به هیَز ده‌كات.
5. وا له مندالاَن ده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌ى كه تیَدان بژین وهاوشانى رووداوه هونه‌رى وكولتوریه‌كان پیَشكه‌ویَت و په‌یوه‌ندى دروست كات له نیَوان ره‌سه‌نایه‌تى ومۆدیَرندا.6. هه‌ره‌وها رۆڵیَكى گرنگ ده‌گیَرِیَت له شادكردنى گیانى مندالاَن ورابواردن به جۆریَك له گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ى هاوچه‌رخدا بگونجیَت.
7. له ریَگه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه پیَشكه‌شى ده‌كریَت ئینتماى نیشتمانى ونه‌ته‌وه‌ى تیَدا ده‌چیَنریَت. تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن:
كۆمه‌ڵیَك تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه رۆژنامه‌وانى مندالاَن له‌وانى تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ىخواروه كورته‌یه‌كى ئه‌و تایه‌تمه‌ندیانه‌یه:
1. رۆشنبیركردن وفیركردنى مندالاَن: له دروستكردنى كه‌سایه‌تى منداڵدا رۆژنامه‌وانى مندالاَن رۆڵیَكى به‌رچاو ده‌گیَریَت. چونگه جگه له‌وه‌ى فیَریان ده‌كات وشاره‌زاییان پیَده‌دات، هه‌ستى چیَژوه‌رگرتن وپه‌روه‌رده‌كردنیان لا به هیَز ده‌كات وكۆمه‌ڵیَك داب ونه‌ریتى بالاَیان لا دروست ده‌كات .
2. پشت به‌ستن به هونه‌رى بینین: بۆ ده‌ربرِینى بیر‌و بۆچوون وراستیه‌كان رۆژنامه‌وانى مندالاَن پشت به نووسین وویَنه‌و ره‌نگ ده‌به‌ستیَت. واته هه‌ردوو زمانى ده‌ربرِینى نووسراوو زمانى ده‌ربرِینى ویَنه‌یى به‌كارده‌هیَنیَت. گرنگى ئه‌وه له‌ودایه مندالاَ خۆى له خۆیدا زیاتر پشت به بینین ده‌به‌ستیَت، واته پیَش هه‌ر شتیَك له ریَگه‌ى بینینى ویَنه بینراوه‌كانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه.
3. فره‌بابه‌تى وهه‌مه‌ره‌نگى: له‌به‌ر فره‌یى و هه‌مه ره‌نگى بابه‌ته‌كانى رۆژنامه‌ى مندالاَن كه خۆى له چیرۆك و بابه‌تى زانستى و رۆشنبیری‌دا ده‌بینیَته‌وه ، منداڵ هه‌ست ده‌كات زۆربه‌ى حه‌ز وئاره‌زووه‌كانى تیَر بووه.
4. هاندان وسه‌رنج راكیَشان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن سه‌رنج راكیَشن وچیرۆكه‌كانى حه‌زى منداڵ ده‌وروژیَنیَت وله‌گه‌ڵ زه‌وقى ئه‌ودا یه‌ك ده‌گریَته‌وه و ویَنه‌ى سه‌رنج راكیَش وبه‌رگى ره‌نگاورِه‌نگى هه‌یه به تایبه‌تى ره‌نگى زه‌ردو سور وبه‌كارهیَنانى وشه‌ى كه‌م زیاتر منداڵ هانده‌دات وسه‌رنجى راده‌كیَشیَت.
5. به‌رده‌وام بوون له گه‌ڵ خویَنه‌رى مندالاَن: خویَنه‌رى منداڵ به ته‌نیا حه‌زى له خویَندنه‌وه نیه، به‌ڵكو خویَنه‌ریَكه گه‌شه‌ده‌كات و پیَش ده‌كه‌ویَت و حه‌زده‌كات به‌به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندى له گه‌ڵ رۆژنامه یان گۆڤاره‌كه‌یدا ببه‌ستیَت. بۆیه ده‌بیَت رۆژانه‌وانى مندالاَنیبش هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیه زیاتر په‌ره پیَبده‌ن ئه‌ویش له ریَگه‌ى به‌خشینى خه‌لاَت ودیارى وریَكخستنى پیَشبرِكىَ وكردنه‌وه‌ى گۆشه بۆ ئه‌وانه‌ى تواناى نووسینیان هه‌یه .
6. ئه‌وكاراكته‌رانه‌ى لاى منداڵ خۆشه‌ویستن: كۆمه‌ڵیَك كاراكته‌ر هه‌ن مندالاَن په‌یوه‌ندیه‌كى سه‌یریان پیَیانه‌وه هه‌یه ووه‌ك هاورِیَ وپیَشرِه‌وى خۆى ته‌ماشایان ده‌كات. زۆرجار گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان به ناوى ئه‌وانه‌وه ناوده‌نریَن وه‌ك "میكى ماوس، سوپرمان، سندى باد... هتد."
ژانره‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن
تایبه‌تمه‌ندى رۆژنامه‌وانى مندالاَن له‌وه‌دایه كه‌وا بۆ په‌ره‌پیَدانى په‌روه‌رده‌ى مندالاَن وهۆشیار كردنه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیریان ده‌رده‌كریَت. مامه‌ڵه‌كردنى بابه‌ته‌كانیش به پیَوه‌رى ئه‌و په‌یام وه‌رگرانه‌وه ده‌كریَت كه‌وا له رووى ته‌مه‌نه‌وه جیاجیان و له قۆناغیَكه‌وه بۆ قۆناغیَكى تر ده‌گۆرِیَت. بۆیه كۆمه‌ڵیَك تایه‌به‌تمه‌ندى وهه‌لومه‌رج هه‌یه خۆى به‌سه‌ر جۆرى ئه‌و په‌یامه‌دا ده‌سه‌پیَنیَت كه له رۆژنامه‌وانى مندالاَن ه‌وه‌ئاراسته‌یان ده‌كریَت. سه‌ره‌كى ترین جۆره‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن بریتین له (گۆڤار‌و رۆژنامه). زۆركه‌س پیَیان وایه رۆژنامه‌وانى مندالاَن زیاتر پشت به بابه‌تى رابواردن ومه‌ته‌ڵ وقسه‌ى پیَكه‌نین و پیَشبرِكیَ ده‌به‌ستیَت، ئه‌وه بۆچوونیَكى هه‌ڵه‌یه وده‌بیَت بابه‌ته‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن جگه‌له‌وانه كۆمه‌ڵیَك بابه‌تى ئه‌ده‌بى وزانستى كولتورى له خۆ بگریَت. ئه‌ركى رۆژنامه‌وانى مندالاَن وه‌ك كه‌ناڵیَكى په‌یوه‌ندى جه‌ماوه‌رى بریتیه له به‌رفراوانكردنى بازنه‌ى زانیاریه‌كانى مندالاَن له هه‌موو روویه‌كه‌وه. هه‌ر منداڵیَك كه ده‌بینى رۆحیَكى شاعیریانه‌ى جوانى تیَدایه‌و چۆن ئاره‌زوو بكات ویَنه‌ى ده‌وروبه‌رى ده‌كیَیَشیَت، بۆیه ئه‌ركى رۆژنامه‌وانى مندالاَن ئه‌وه‌یه یارمه‌تیان بدات له‌و كاره‌دا.
1. چیرۆك: لیَكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه ئه‌و مندالاَنه‌ى كه‌وا جگه له كتیَبه‌كانى قوتابخانه كتیَبى تر به تایبه‌ت چیرۆك ده‌خویَننه‌وه له رووى هۆشیارى وگه‌شه‌كردن وكه‌سایه‌تیه‌وه له‌و مندالاَنه‌ى تر كه ئه‌وكاره ناكه‌ن له پیَشترن. هه‌روه‌ها ئه‌وه سه‌ڵمینراوه تاكو منداڵ خویَندنه‌وه‌ى زیاتر بیَت كه‌متر پشت ده‌به‌ستیَت به گه‌وره‌كان وهه‌ستى پشتبه‌خۆبه‌ستنى لا به‌هیَزتر ده‌بیَت. بۆیه پسپۆرانى بوارى رۆژنامه‌وانى داواده‌كه‌ن له‌وانه‌ى كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانى مندالاَندا كارده‌كه‌ن، له ریَگه‌ى پیَشكه‌شكردنى چیرۆكى سه‌رنج راكیَش وسه‌یروسه‌مه‌ره‌وه ئه‌و سوده به مندالاَن بگه‌یه‌نن. چیرۆكى مندالاَن ده‌كریَت به چه‌ند جۆریَكه‌وه چیبرۆكى سه‌ركیَشى (مغامرات)و چیرۆكى پۆلیسى و وچیرۆكى خه‌یاڵى زانستى وسۆپرمان وچیرۆكى میَژوویى وچیرۆكى به‌رئاگردان. هه‌ندیَك جار چیرۆكه‌كه به یه‌ك به‌ش وله ژماره‌یه‌كدا بلاَو ده‌بیَته‌وه‌و هه‌ندیَك جاریى تریش له شیَوه‌ى زنجیره. زۆرجاریش چیرۆكه‌كان به ویَنه‌ى جوان وره‌نگاو ره‌نگى پاڵه‌وانه‌كان رازاونه‌ته‌وه. منداڵ به‌شیَوه‌یه‌كى ره‌ها حه‌زى له لاسایكردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانه‌كان ده‌كاته‌وه‌وپیَى باشه پاڵه‌وانه‌كان له رووى ته‌مه‌نه‌وه له خۆى نزیك بن. جا باشتر وایه ئه‌و پاڵه‌وانانه كه به كاریَكى خیَرخوازى یان سه‌ركه‌وتوله ژیان هه‌ڵده‌ستن منداڵ بن.
2. به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى: منداڵ به‌وه ناسراوه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و دیارده‌وشتانه‌ى كه‌له ده‌وروبه‌ریدا رووده‌ده‌ن پرسیار ده‌كات وبه‌واى وه‌لاَمدا ده‌گه‌رِیَت بۆى. بۆیه به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى باشترین ریَگه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ى وه‌لاَم بۆ پرسیاره زۆره‌كانى منداڵ. به‌لاَم ئایا به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى مندالاَن كاریَكى ساده‌وساكاره وه‌ك هه‌ندیَك بۆى ده‌چن. پیَویسته ئه‌و راستیه بزانین منداڵ حه‌زى له‌وه‌یه وه‌لاَمى پرسیاره‌كانى به شیَوه‌یه‌كى مشه‌وه‌ق وبه شیَوه‌یه‌كى دور له ته‌م ومژوو ئاڵۆزى بدریَته‌وه. له هه‌مان كاتدا وه‌لاَمه‌كان ده‌بیَت به‌لایانه‌وه په‌سه‌ند بیَت. بۆیه ده‌كریَت بڵیَن به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى مندالاَن پیَویسته له تابلۆیه‌كى ره‌نگاوره‌نگ بچیَت. ئه‌و به‌دواداچوون رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه له رۆژنامه‌و گۆڤاره مندالاَنه‌كاندا بلاَوده‌كریَنه‌وه پیَویسته زیاتر خۆیان له قه‌ره‌ى كیَشه راسته‌قینه‌كانى چیانى مندالاَن بده‌ن وكۆمه‌ڵیَك شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ى بخه‌نه روو كه له گه‌ڵ ئاوه‌زاو بارى ده‌روونى وسۆزدارى وكۆمه‌لاََیه‌تى مندالاَندا بگونجیَت. زۆربه‌ى ئه‌و به‌دواداچوونانه به‌دواداچوونى شیكردنه‌وه‌و ریَنویَنى وپه‌روه‌رده‌یى وفیَركارى ورابواردنن، وله پیَناوى گه‌یاندنى په‌یامى به‌دواداچوونه‌كه وا پیَویست له شیَوه‌ی چیرۆك وگیَرِانه‌وه‌دا بخریَنه روو.
3. چاوپیَكه‌وتنى رۆژنامه‌وانى: چاوپیَكه‌وتن له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌لاى مندالاَنه‌وه خۆشه‌ویستن ژانریَكى گرنگه تاكو له ریَگه‌یه‌وه پرۆسه‌ى فیَركردن وپه‌روه‌رده‌كردن وپیَدانى زانیارى به مندالاَن گه‌شه‌ى پیَبدریَت. هه‌ربۆیه زۆربه‌ى رۆژنامه ناوداره‌كانى مندالاَن له جیهاندا هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانى دیدار له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى كه له ژیانیاندا سه‌ركه‌وتوون وخاوه‌ن داهیَنان وبه‌رهه‌من، له‌م ریَگه‌وه مندالاَن ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌كه‌ن به پیَشرِه‌وى خۆیان. پیَویسته چاوپیَكه‌وتنه‌كان ته‌نیا خۆى له پرسیار‌و وه‌لاَمى وشك وبرنگدا نه‌بینیَته‌وه وببیَته پرۆسه‌یه‌كى دراماتیكى وله كاتى خویَندنه‌وه‌دا مندالاَن بباته جیهانیَكى تایبه‌ته‌وه له ریَگه‌یه‌وه بیروبۆچوونى نوىَ وتیَروانینى نویَترى ده‌ست كه‌ویَت. له هه‌مان كاتدا پیَویسته له دیداره‌كه‌دا په‌نا نه‌بریَته به‌ر نه‌سیحه‌ت وریَنویَنى زه‌ق وراسته‌وخۆ، چونكه جیهانى منداڵ جیهانیَكى تایبه‌ته‌وه هیَنده حه‌زى له وه‌عزوتنه‌وه نییه. پیَویسته له سه‌ر ئه‌وه‌ى چاوپیَكه‌وتنه ده‌كات له زمانى ئه‌وانه‌وه پرسیاره‌كات بكات وخویَنه‌رى منداڵ كاتیَك بابه‌ته‌كه ده‌خویَنیَته‌وه وا هه‌ست بكات خۆى ئه‌و پرسیارانه ده‌كات.
4. بابه‌تى رۆژنامه‌وانى: ئه‌و بابه‌ته‌ى كه بۆ منداڵ ده‌نوسریَت نابیَت یه‌ك قاڵبى دیاریكراو یان ستایلیَكى ئه‌ده‌بى تایبه‌ت له خۆ بگریَت. گرنگترین سیفه‌تى نوسینى بابه‌ت بۆ مندالاَن بۆ هاورِیَكه‌ى ده‌نوسیَت. پیَویسته بیرۆكه‌ى نووسینه‌كه به شیَوه‌یه‌كى نه‌رم ونیان بگه‌یه‌نیته به‌رامبه‌ره‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ى له نیَوان نوسه‌ره‌كه‌و منداڵه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیه‌كى دیَرین هه‌یه. چه‌ندین جۆر نوسین هه‌یه بۆ مندالاَن. وه نوسینى بیره‌وه‌ریه‌كى خۆش وگیَرِانه‌وه‌ى رووداویَكى سه‌رنج راكیَش. یان گیَرانه‌وه‌یه‌كى كاریكاتیَری وره‌خنه‌گرانه‌ى باسیَك له سه‌ر بۆچونیَكى دیارى كرا‌و. هه‌ندیَك نووسین هه‌یه له سه‌ر زانیاری گشتى ومنداڵ له ناویدا بۆچوون وراستى وبه‌ڵگه ده‌دۆزیَته‌وه وده‌بیَته هۆى كه‌ڵه‌كه‌بوونى زانیارى وشاره‌زایى لاى. نوسینى واش هه‌یه له ریَگه‌یه‌وه منداڵ فیَرى وشه‌ى زیاترى زمانى دایكى ده‌بیَت وهه‌ستى خیَرخوازى ودوركه‌وتنه‌و له شه‌رِ وشۆرِى لا به‌هیَز ده‌بیَت.
5. ویَنه وتابلۆ: ویَنه‌و تابلۆ له رۆژنامه‌وانى مندالاَندا به ته‌نیا ره‌گه‌زیَك نیین بۆ دیزاین، به‌ڵكو ژانریَكى سه‌ره‌كى وزیندویه‌و به‌هایه‌كى كولتورى وستاتیكى ومیدیایى گه‌وره‌ى هه‌یه وله‌وانه‌شه كاریگه‌ریكه‌ى له ژانره نووسراوه‌كان زیاتر بیَت. بۆیه له گۆڤار‌و رۆژنامه‌كانى مندالاَندا ته‌نیا بۆ جوانكارى ورازاندنه‌وه به‌كار نایه‌ت و له ریَگه‌یه‌وه رونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌و گیانى حه‌زپیَكردن لاى مندالاَن به‌هیَز ده‌كریَت. ئه‌و ویَنه ره‌نگاوره‌نگانه‌ى كه له لاپه‌ه‌رِه‌كانى رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانى مندالاَندا بلاَو ده‌كریَنه‌وه، زه‌وقى جوانكاریان لا په‌ره پیَده‌دات و ئاسۆى خه‌یاڵى منداڵ زیاتر به‌رفراوان ده‌كات. ویَنه‌و تابلۆكانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن له لایه‌ك پشت به ره‌گه‌زى هاندان ووروژاندنى بینین لاى منداڵ ده‌به‌ستى وله لایه‌كى تریشه‌وه پشت به تواناى ئاواه‌زاى منداڵه‌كه ده‌به‌ستیَت، ئه‌وه جگه له ئاستى رۆشنبیرى خودى منداڵه‌كه. چونكه تیَگه‌یشتن له مانا‌و هیَمافكرى وهونه‌ریه‌كانى ویَنه‌كان په‌یوه‌سته به راده‌ى رۆشنبیرى ئه‌و منداڵه‌ى كه له گه‌ڵ زمانى هونه‌ریدا مامه‌ڵه ده‌كات.
گرفته سه‌ره‌كیه‌كانى رۆژنامه‌وانى مندالاَن له كوردستان:
1. له لایه‌ن كه‌سانیَكه‌وه ئاماده ناكریَن كه پسپۆرایه‌تیان له بۆارى رۆژنامه‌وانى مندالاَندا هه‌بیَت. وله رووى ده‌روونى وپه‌روه‌رده‌یه‌وه به زۆرى ره‌چاوى گرتنه به‌رى شیَوازیَكى زانستى ناكریَت. وزۆربه‌ى گۆڤاره‌كانى مندالاَن له لایه‌ن ریَكخراوه‌كانى تایبه‌ت به حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه‌ده‌رده‌چیَت. بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و گۆڤارانه ده‌كه‌ن خه‌ڵكانى نزیك له حزب وراگه‌یاندنه‌كانى حزبه‌كان وله سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زایى وپسپۆرى دانه‌نراوون. له راستیدا رۆژنامه‌نووسى مندالاَن پیَویسته جیَگه‌ى باوه‌رِى مندالاَن بیَت وراستگۆ وبه هه‌یبه‌ت وپشت به خۆ به‌ستوو بیَت وله گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌یدا ره‌چاوى حه‌قیقه‌ت و ئه‌مانه‌ت بكات و.
2. ره‌چاونه‌كردنى قۆناغه‌كانى ته‌مه‌ن: زۆربه‌ى ئه‌وگۆڤارانه‌ى كه تایبه‌تن به مندالاَن ره‌چاوى ئه‌و قۆناغه ته‌منیانه‌ى كه له سه‌روه باسمان لیَوه‌كردن ناكه‌ن تیَكه‌ڵ وپیَكه‌ڵیه‌ك هه‌یه له بابه‌ته‌كانیاندا. به شیَوه‌یه‌ك منداڵى قۆناغى یه‌كه‌م له كاتى خویَندنه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه بۆ مندالاَنى قۆناغه‌كانى دووه‌م وسیَیه‌م نووسراون سه‌رى لیَده‌شیَویَت وله جیاتى تیَگه‌یشتن وفیَربوون كاردانه‌وه‌یه‌كى پیَچه‌وانه ده‌رده‌خات.
3. ئه‌و ژانره رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه له‌و گۆڤارانه‌دا به‌كارده‌هیَنریَن، به شیَوه‌یه‌ك ئاڵۆز‌و تیَكه‌ڵو پیَكه‌ڵه سه‌ر له مندالاَن تیَك ده‌دات، چونكه زۆربه‌یان به زمانى گه‌وره‌كان نووسراون یا خود په‌یامیَكیان له خۆدا هه‌ڵگرتووه كه له گه‌ڵ ته‌مه‌نى مندالاَندا یه‌ك ناگریَته‌وه.
4. ویَنه‌ى وتابلۆكانى گۆڤاره‌كان زۆرجار له یه‌ك ده‌چن و هه‌ندیَك جاریش له گه‌ڵ ناوه‌رِۆكى بابه‌ته‌كه‌دا یه‌ك ناگرنه‌وه. ئیَمه ده‌زانین ویَنه‌كان بۆ ئه‌وه چاپ ده‌كریَن یارمه‌تى منداڵ بدات به شیَوه‌یه‌كى ئاسانتر له بابه‌ته‌كه بگات، كه‌چى له گۆڤاره‌كانى لاى ئیَمه ویَنه‌كان ده‌بنه مایه‌ى پرسیار لاى منداڵه‌كان وئه‌و پرسیاره‌ش له تیَگه‌یشتن له خودى بابه‌ته‌كه دورى ده‌خاته‌وه.
/**/
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق