وه‌رگیَرِانى له فارسییه‌وه: مه‌جید ساڵح
هه‌موو شتیَك روونبكه‌ره‌وه‌ئه‌وه بزانه هه‌واڵنووسین ته‌نها گه‌یاندنى زانیاریى نییه. هه‌ندیَكجار دڵنیا نیت له راستیى هه‌واڵه‌كه، ئه‌و كاته‌ى له هه‌واڵه‌كه‌تدا ئه‌وه روونده‌كه‌یته‌وه كه هیَشتا گومانت له راستیى هه‌واڵه‌كه‌ت هه‌یه، واته تۆ كاره‌كه‌ت به شیَوه‌یه‌كى راستء دروست ئه‌نجامداوه.تا پیَتده‌كریَت ئه‌وه بۆ خویَنه‌ران شیبكه‌ره‌وه زانیارییه‌كانت له كوآ هیَناوه‌ء چۆن ده‌ستت كه‌وتوون: ئایا هه‌واڵه‌كه‌یان به خۆت داوه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستت كه‌وتووه یان له كۆنفرانسیَكى گشتیی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كان خویَنراوه‌ته‌وه. تا پیَتده‌كریَت دریَژدادرِیى مه‌كه. تاكو له ده‌ستنیشانكردنى سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌واڵه‌كه‌تدا دیقه‌ت بكه‌یت، زیاتر متمانه به هه‌واڵه‌كه‌تء ئه‌و زانیارییانه‌ى خسته‌رِوو، ده‌كریَت.نهیَنیى كاره‌كه له‌وه‌دایه هه‌موو شتیَك روونبكه‌یته‌وه. گه‌ر زانیاره‌كانت دیقه‌تى كه‌م تیَدایه، روونیبكه‌ره‌وه ئه‌و زانیاریانه ورد نین. كاتیَك دوو ئامارت سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدایه، یه‌كیَكى هى حكومه‌تء ئه‌وى دیكه هى خاچى سوور، تۆ هه‌ردوو ئاماره‌كه بخه‌ره روو، ئه‌وه‌ش روونبكه‌ره‌وه كه ئاماره‌كان جیاوازن، خاچى سوور وا ده‌ڵیَتء حكومه‌تیش واى راگه‌یاندووه. له‌مباره‌یه‌وه خۆت هیچ حوكم مه‌ده‌ء مه‌ڵآ كام ئاماریان راسته.په‌یوه‌ندیى باشپه‌یامنیَرى باش، واته په‌یوه‌ندیى باش. مایك پیكاك په‌یامنیَرى پیَشكه‌وتووى رۆیته‌رزه له په‌رله‌مانى بریتانیا. مایك هه‌شت ساڵ له په‌رله‌ماندا كاریكردووه. ئه‌و په‌یامنیَرى سیاسیى رۆیته‌رزه له په‌رله‌مانء حكومه‌ت. ئه‌و یه‌كیَكه له‌و 150 په‌یامنیَره‌ى ناو په‌رله‌مان كه پیَیانده‌وتریَت "Lobby Journalist". ئه‌م په‌یامنیَرانه ده‌توانن سه‌ردانى هه‌موو كونجء كه‌له‌به‌ریَك بكه‌نء له ریَگه‌ى پرسیاره‌كانیانه‌وه په‌رله‌مانتارء نویَنه‌رانى حكومه‌ت تووشى قه‌یرانء لیَپرسینه‌وه بكه‌ن.ده‌سترِاگه‌یشتن به زانیارییه‌كانمایك ده‌ڵیَت: له په‌رله‌ماندا مرۆڤ زانیاریى دونیاى به‌سه‌ردا ده‌باریَت. به‌ڵام له سه‌رى ده‌رِوات، "هه‌موو ئه‌و زانیارییانه هه‌واڵ نین، ده‌بیَت مه‌له‌بكه‌یتء هه‌واڵه‌كه‌ت راوبكه‌یت".مانگانه وه‌زیریَك ئاماده‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ده‌بیَتء له جیاتى په‌یامنیَران، په‌رله‌مانتاره‌كان وه‌زیره‌كه ده‌ده‌نه به‌ر ریَژنه‌ى پرسیار.مایك ده‌ڵیَت: هه‌ندیَك رۆژ دووهه‌زار پرسیار ده‌كریَت، هه‌ندیَك رۆژ ئه‌و پرسیارانه ده‌كریَنء په‌رله‌مانتاره‌كان وه‌ڵامیان ناویَت هیَنده‌ى ئه‌وه‌ى پیشانیبده‌ن كه ئه‌وان زیره‌كء هۆشیارنء وه‌زیره‌كه‌یان خستووه‌ته ژیَر چاودیَرییه‌وه. ئه‌و ده‌ڵیَت: له‌و هه‌موو بابه‌تانه‌ى كه ده‌خریَنه روو، ده‌بیَت باشه‌كه‌یان هه‌ڵببژیَریت. رۆژانه بابه‌ت سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده‌ء ته‌ندروستى، بارودۆخى ناوخۆیى بریتانیا.. باسده‌كریَت. رۆیته‌رز زیاتر به دواى ئه‌و هه‌واڵانه‌دا ده‌گه‌رِیَت كه بۆ جیهان گرنگن. ماوه‌یه‌ك ئه‌فغانستان گرنگ بوو، ماوه‌یه‌كش كۆسۆڤۆ، ئیَستاش خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست، عیَراقء ئیَران مایه‌ى گرنگیپیَدانن.ده‌بیَت دڵنیابیت به‌دواى چیدا ده‌گه‌رِیَیت. هه‌ندیَكجار هه‌واڵیَكت پیَده‌گاتء ده‌بیَت رووماڵیبكه‌یت. به‌ڵام هه‌ندیَكجار ئه‌و هه‌واڵه ره‌هه‌ندى تر وه‌رده‌گریَت. بۆ نموونه؛ له‌پیَشدا بابه‌ته‌كه سه‌باره‌ت به لیستیَكه، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌ویَت له‌وانه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانیش تیَوه گلابیَت؛ بۆیه ده‌بینیت هه‌واڵه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تیَكى دیكه ده‌گیرسیَته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌بیَت ئاگادار بیتء هه‌واڵه‌كان بدۆزیته‌وه.مایك ده‌ڵیَت: منء هاوكاره‌كانم خۆمان چه‌سپاندووه به ژماره‌یه‌ك له سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه‌ء یه‌كیَك له‌وانه؛ تۆنى بلیَر-ه. هه‌ندیَكجار مایك له‌گه‌ڵ بلیَردا له‌ناو فرِۆكه تایبه‌تییه‌كه‌یدایه‌ء ده‌ڵیَت: ئه‌وه باشترین شویَنه بۆ ئه‌وه‌ى گوآ له بلیَر بگریت. هه‌ندیَكجار له‌وانه‌یه ته‌نیا off the recordقسه‌بكه‌ن. به‌ڵام سه‌رى گڵۆڵه‌ى قسه‌كانت ده‌ستده‌كه‌ویَت. بۆ نموونه؛ گه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بلیَردا بیت، بۆت ده‌رده‌كه‌ویَت واز له ئیَران ناهیَنیَت.پاراستنى په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانى زانیارییدابه‌شیَكى كاره‌كان بریتییه له وه‌رگرتنى هه‌واڵء زانیاریى له‌و سه‌رچاوانه‌ى كه مه‌رجى ئه‌وه‌یان هه‌یه ناویان نه‌هیَنریَت (Off_the_record). له‌م حاڵه‌ته‌دا مایك هیچ ریَگه‌یه‌كى تر‌ى له به‌رده‌مدا نییه جگه له‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى تر بدۆزیَته‌وه‌ء زانیارییه‌كان له زارى دوو سه‌رچاوه‌وه (Double_Check) بڵاوبكاته‌وه، بۆیه مایك پرسیاریَكى زۆر ده‌كات تاكو سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رِپیَكراو ده‌دۆزیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوبكاته‌وه.مایك پیَیوایه ساڵیَك ده‌خایه‌نیَت تا بتوانیت په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاریَك ببه‌ستیتء ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى وه‌ربگریتء ساڵیَكیشت پیَویسته تا لیَت دڵنیابیَتء هه‌واڵى پله‌یه‌كت پیَبدات. به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كان به‌به‌رده‌وامیى ده‌گۆرِدریَن. گه‌ر تۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌و كاره بكه‌یت، كه‌سه تازه‌كان خۆیان په‌یوه‌ندییت پیَوه‌ده‌كه‌ن.هیَشتنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى، تا راده‌یه‌كى زۆر به‌نده به بوونى ئه‌زموونه‌وه. مایك له‌باره‌ى ئه‌زموونى هه‌شت ساڵه‌ى خۆى له په‌رله‌مان ده‌ڵیَت: "ناچار نیین هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى ده‌یڵیَن، بینووسینه‌وه، هه‌ندیَكجار ئیَمه پشتى ئه‌وان ده‌خوریَنینء هه‌ندیَكجار ئه‌وان هی ئیَمه..". ئه‌و دووباره‌یده‌كاته‌وه‌ء ده‌ڵیَت: "برِیار نییه په‌رله‌مانتاره‌كان هه‌رچى بڵیَن، ئیَمه بینووسینه‌وه... هه‌ندیَكجار په‌رله‌مانتاریَك قسه‌یه‌ك له ده‌مى ده‌رده‌چیَتء پاشان ده‌ڵیَت: ببوره ئه‌و قسانه‌م بڵاومه‌كه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه زۆر گرنگ بیَتء بڵیَت ببوره، هه‌واڵه‌كه بڵاوده‌بیَته‌وه. به‌ڵام گه‌ر هه‌واڵه‌كه زۆر گه‌وره نه‌بوو، ده‌توانیت ده‌ستبه‌ردارى بیتء له سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌وه زانیاریى په‌یدابكه‌یت، یان پاش چه‌ند رۆژیَكى دیكه كه بۆنى ده‌رده‌كه‌ویَت، بڵاویبكه‌یته‌وه". یاساى سه‌ره‌كیى یارییه‌كه ئه‌وه‌یه گرِ مه‌ده به په‌یوه‌ندییه‌كانت. به‌ڵام گه‌ر هه‌واڵه‌كه زۆر گرنگ بوو بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه. مایك ده‌ڵیَت: ئه‌گه‌ر ره‌فتارت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌تدا باش نه‌بوو، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوت لاى سه‌رچاوه‌كانى دیكه ده‌زرِیَنیَت، پیَیانده‌ڵیَت: "له‌گه‌ڵ فڵانه كه‌سدا قسه‌مه‌كه‌ن، ده‌تفه‌وتیَنیَت". له قسه‌كانى مایك سىَ خاڵت ده‌ستده‌كه‌ویَت:1. ده‌بیَت هۆشیار بیتء له‌ژیَر خه‌رمانى زانیارییه‌كاندا، هه‌واڵى خۆت بدۆزیته‌وه.2. هه‌وڵبده په‌یوه‌ندییت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵدا تیَكنه‌ده‌یت، ته‌نیا له كاتیَكدا نه‌بیَت هه‌واڵه‌كه له راستیدا زۆر گه‌وره بیَت.3. ئه‌گه‌ر كه‌سیَك له‌گه‌ڵتدا وه‌ك (off the record) قسه‌یكرد، كیَشه نییه ده‌توانیت له ریَگه‌ى سه‌رچاوه‌ى دیكه‌وه به‌دواى زانیارییدا بگه‌رِیَیت، زۆرجار سه‌رده‌كه‌ویتء زانیارییت ده‌ستده‌كه‌ویَت.وته‌وه‌رگرتنى زیَرِین:مامۆستایه‌كى رۆیته‌رز ده‌ڵیَت: ده‌بیَت ده‌نگى مرۆڤیَك له هه‌واڵه‌كه‌دا هه‌بیَت، چونكه هه‌واڵه‌كان باس له مرۆڤ ده‌كه‌ن، په‌یامنیَره‌كان به په‌رۆشه‌وه به‌دواى وه‌رگرتنى وته‌ى زیَرِیندا ده‌گه‌رِیَن. به‌ڵام ئه‌و وتانه ده‌بیَت كورتء كاریگه‌ر بن. ده‌بیَت ئاگادار بیتء ئه‌و رستانه راوبكه‌یت كه بتوانیت له كاتى خۆیدا له هه‌واڵه‌كه‌تدا به‌كاریانبهیَنیت. پیَویسته ئه‌و وتانه:1. كورتء كاریگه‌ر بن، چونكه ئه‌گه‌ر دریَژ بن خویَندنه‌وه‌یان سه‌ختء كاریگه‌رییان كه‌مده‌بیَت.2. ده‌بیَت به‌هاى هه‌واڵه‌كه زیاتربكات.3. ده‌بیَت لایه‌نه هه‌ستیاره‌كانى هه‌واڵه‌كه ده‌ربخات.وته‌وه‌رگرتنیَكى به‌ناوبانگكاتیَك (جۆن ئیَف كه‌نه‌دى) سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا كوژرا، ژاكلینى هاوسه‌رى ئه‌م رسته‌یه‌ى وت: "خودایه، ئه‌وان جۆن-یان كوشت". رۆژنامه‌نووسیَك گویَى لیَبوو و به‌كاریهیَنا.ئه‌م رسته‌یه یه‌كسه‌ر دوابه‌دواى لیده‌كه نووسرایه‌وه‌ء زۆربه‌ى رۆژنامه‌كانى دونیا سوودیان لیَوه‌رگرت. ده‌كریَت وته‌یه‌كى ساده‌ى وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه ببیَته مایه‌ى راچه‌نینى خویَنه‌ران. وته‌ى زیَرِین ده‌توانیَت په‌یاموه‌رگر ببات بۆ شویَنى رووداوه‌كه‌ء پیَیبڵیَت له‌وىَ چى روویداوه.چۆن وته وه‌رگیَرِاوه‌كان بنووسینه‌وه؟له هه‌ر هه‌واڵیَكدا ته‌نیا نووسینه‌وه‌ى یه‌ك یان دوو وته به‌سه. ئه‌گه‌ر وته‌یه‌كى پله‌یه‌كت ده‌ستكه‌وت، له سه‌رووى هه‌واڵه‌كه‌دا به‌كاریبهیَنه. (به‌ڵام له لیده‌كه‌دا به‌كاریمه‌هیَنه).له لیددا وته‌كان به‌كارمه‌هیَنه‌له په‌ره‌گرافى دووه‌مدا وته‌كان به‌كاربهیَنه، ئه‌وه پیَیده‌وتریَت (supporting paragraph). له راستیدا باشتروایه پاش خستنه‌رِووى هه‌ندیَك پیَشه‌كى، واته؛ له په‌ره‌گرافى سیَیه‌مدا وته‌كان بنووسریَن. له‌پیَشدا جه‌وه‌كه بخوڵقیَنه، بۆ نموونه؛ گریَیه‌ك دروستبكه: "خۆپیَشانده‌ران ده‌ڵیَن لیَیان دراوه، به‌ڵام پۆلیس ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه". دواى ئه‌وه وته‌یه‌ك بیَنه‌وه: "به كوته‌ك لیَیانداین". جۆن وازین به‌ده‌م پاككردنه‌وه‌ى شانه‌كانیه‌وه وایده‌وتء به شه‌له‌شه‌ل به‌رِیَوه ده‌رِۆیشت.وته وه‌رگیراوه‌كان پیَگه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ت به‌هیَز ده‌كه‌ن. له ریَگه‌ى وته‌یه‌كى باشه‌وه ده‌كریَت هه‌واڵه‌كه گیانى تیَبكه‌ویَت. له په‌ره‌گرافى كۆتاییشدا ده‌توانیت وته‌یه‌ك به‌كاربهیَنیت. بۆ نموونه؛ وته‌ى كه‌سیَكى سه‌ره‌كیى هه‌واڵه‌كه، كاریگه‌ریى هه‌واڵه‌كه‌ت زیاترده‌كاتء زیاتر زانیارییه‌كانت روونده‌كاته‌وه، ئه‌ركى تۆ ئه‌وه‌یه زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌كانه‌وه وه‌ربگریتء به ساده‌یىء شه‌فافى بیخه‌یته به‌ر ده‌ست په‌یاموه‌رگره‌كانته‌وه. كاتیَك زانایه‌ك باس له داهیَنانه‌كه‌ى خۆیت به زمانى پسپۆرِیى بۆ ده‌گیَرِیَته‌وه، ده‌بیَت تۆ رسته‌كانى ئه‌و ساده بكه‌یته‌وه‌ء به زمانیَك بیگیَرِیَته‌وه كه په‌یاموه‌رگرى ساده لیَی تیَبگات.پیَویست ناكات هه‌موو وته‌كانى زاناكه له دوو كه‌وانه‌دا بنووسیته‌وه‌ء هه‌موو هه‌واڵه‌كه‌ت بریتى بیَت له قسه‌كانى ئه‌و.روونكردنه‌وه دریَژه‌كانى كورتكه‌ره‌وه‌ء له چه‌ند رسته‌یه‌كى كورتء شه‌فافء له زمانى خۆته‌وه بیانگیَرِه‌وه. كاتیَك پیَویستى كرد روونكردنه‌وه‌و پیَشینه‌كان باسبكه، بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه به‌لاى خویَنه‌ره‌وه ئاڵۆز نه‌بیَت. دوو یان سآ وته‌ى زیاترى زاناكه به‌كارمه‌هیَنه‌ء له ناوه‌رۆكى ده‌قه‌كه‌دا بیگونجیَنه.هه‌ڵبژاردنى وته‌كان ده‌توانیَت بمانگه‌یه‌نیَته ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى كه ده‌مانه‌ویَت. دڵنیایى په‌یدابكه له‌وه‌ى ئه‌و وتانه‌ى ده‌ینووسیته‌وه، هى هه‌مان سه‌رچاوه‌یه‌ء هه‌وڵى ئه‌وه‌ش بده جووڵه‌و پیَكه‌نین ده‌سترِاوه‌شاندنه‌كانى بخه‌یته روو. كاتیَك وته‌یه‌كى ده‌نووسیته‌وه، هه‌وڵبده ئه‌و دۆخه به‌رجه‌سته‌بكه‌یت كه ئه‌و قسانه‌ى تیَداكراوه. ئه‌ركى ئیَمه ئه‌وه نییه قسه ناشیرینه‌كانى خه‌ڵك له وته‌كانیاندا لابده‌ین، هه‌روه‌ها كارى ئیَمه‌ش نییه ئه‌وان تووشى گاڵته‌جارِیى بكه‌ین. ئه‌گه‌ر نا‌توانیت به شیَوه‌یه‌كى باش كه‌ڵك له وته‌كان وه‌ربگریت، باشتروایه داواى یارمه‌تیى له كه‌سیَكى شاره‌زاتر بكه‌یت.وته‌كان پیرۆزن، نابیَت به هیچ شیَوه‌یه‌ك بیانگۆرِیت، ته‌نیا له كاتیَكدا نه‌بیَت رسته‌یه‌ك یان وشه‌یه‌كى دووباره بسرِیته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ى كه ئه‌و وشه لادراوه، ماناى وته‌كه نه‌گۆرِیَت. ئه‌گه‌ر به هۆى زمانه‌وانییه‌وه وته‌یه‌ك ده‌ستكاریى ده‌كه‌یت، ده‌بیَت ئاگات له‌وه بیَت ماناء ناوه‌رۆكه‌كه‌ى تیَكنه‌چیَت.دیقه‌ترۆیته‌رز دیقه‌تكردنى پیَباشتره له په‌له‌كردن. پیَیوایه ئه‌و ئیعتیباره‌ى كه 150 ساڵه هه‌یه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌یه. هه‌ندیَك ته‌كنیك هه‌یه ره‌چاوكردنیان ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى له‌و هه‌واڵه‌ى ده‌ینووسیت، دیقه‌تكردنى زیاترى تیَدا بیَت.داننان به هه‌ڵه‌كانداسه‌باره‌ت به‌ء هه‌ڵانه‌ى ده‌یكه‌یت، به شه‌فافیى هه‌ڵسوكه‌وت بكه. رۆیته‌رز بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه له هه‌واڵیَكتدا رووده‌دات، هه‌واڵه‌كه له‌سه‌ر خه‌ت ده‌هیَڵیَته‌وه‌ء هه‌واڵیَكى دیكه به ناوى (Correction)ه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه هه‌ڵه‌كانى هه‌واڵه‌كه‌ى پیَشوو ده‌خاته روو. به‌مجۆره ئه‌وانه‌ى چاودیَریى هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیان ده‌رده‌كه‌ویَت له هه‌واڵه‌كانى پیَشوودا، چى هه‌ڵه‌یه‌ك روویداوه. بۆ پاراستنى وردبینیى، پیَویستت به شه‌فافیه‌تء راستگۆیى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵه. له نامیلكه ریَنماییه‌كانى رۆژنامه‌وانیى رۆیته‌رزدا هاتووه "ئیَمه ناوبانگى خۆمانمان له په‌یرِه‌وكردنى وردبینیىء دووركه‌وتنه‌وه له غه‌ره‌زشه‌خسیىء ناوهیَنانى وردى سه‌رچاوه‌كانمان، به‌ده‌ستهیَناوه".هه‌میشه په‌یامنیَر باوه‌رِپیَكراوترین سه‌رچاوه‌یه‌ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى ناویان دیَت په‌سه‌ندترن له‌و سه‌رچاوانه‌ى ناویان ئاشكراناكریَت، كاتیَك ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ت ئاشكراده‌كه‌یت، ئیعتیبارى هه‌واڵه‌كه‌ت زیاتر ده‌بیَت. جگه له‌وه‌ش خویَنه‌ر ده‌توانیَت به سه‌رنجدانه ئه‌و سه‌رچاوه‌ى كه تۆ هه‌واڵه‌كه‌ت لیَوه‌رگرتووه، حوكم بدات له‌سه‌ر راستیى ئه‌و زانیاریه‌ی پیَتداوه: "شۆفیَریَكى تاكسى وتى، وته‌بیَژى حكومه‌ت رایگه‌یاند، ...".كاتیَك سه‌رچاوه‌كه قسه‌كانى پیَچه‌وانه‌ى یه‌كترن، نابیَت وته‌كانى بكه‌یته دوو به‌شه‌وه‌ء به‌شیَكى به ناوى خۆىء ئه‌و به‌شه‌كه‌ى دیكه بده‌یته پاڵ یه‌كیَكى نه‌ناسراو.نابیَت ئه‌و كاته‌ى یه‌ك سه‌رچاوه‌ت هه‌یه، بنووسیت "سه‌رچاوه جیاجیاكان ده‌ڵیَن". كاتیَك سه‌رچاوه جیاجیاكان قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، ده‌كریَت ئه‌و قسه‌یه به راست بزانریَت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س ئه‌و قسه‌یه بكات، ده‌بیَت بزانین خه‌ڵكى دیكه چى ده‌ڵیَن.سه‌رچاوه نه‌ناسراوه‌كان لاوازترین سه‌رچاوه‌نهه‌موو رۆژنامه‌نووسه‌كان ده‌بیَت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵدا، ئاشنایه‌تییان هه‌بیَت. هه‌ندیَك له‌و بنه‌مایانه ده‌خه‌ینه روو: • رۆیته‌رز ته‌نیا له‌و كاته‌دا سوود له سه‌رچاوه نه‌ناسراوه‌كان وه‌رده‌گریَت كه زانیارییه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوانه له‌پیَناوى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیی‌دا بنء ئه‌و زانیارییانه‌ش له شیَوه‌ى (On the Record) له‌به‌رده‌ستدا بن. له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیَمه به‌رپرسین له وردیىء راستیى زانیارییه‌كان.• پیَش قسه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كاندا، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه له‌گه‌ڵیدا ریَكبكه‌وه:1. ریَگه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ هیَنانى ناوى سه‌رچاوه (On the record).2. ریَگه‌دان به بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان به‌بآ ناوهیَنانى سه‌رچاوه (Off the record).3. زانیاریى بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه یان باكگراوند (Background).• كه زانیارییه‌كانت به‌ده‌ستهیَنا، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌دا به‌راوردیان بكه. (Cross-checking) بوونى دوو یان سآ سه‌رچاوه له یه‌ك سه‌رچاوه گرنگتره. راستیىء دروستیى زانیارییه‌كانء رابردووى سه‌رچاوه‌كه‌ء بیروبۆچوونء ئارِاسته‌ى فكریى سه‌رچاوه‌كه، هه‌ڵبسه‌نگیَنه. سوود له ئه‌زموونى رابردووى خۆت وه‌ربگره‌ء بزانه هه‌ستى خۆت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه چییه، گه‌ر پیَتوایه هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه، دیسانه‌وه به‌راوردء چیَكیَكى دیكه‌ى بكه‌ره‌وه.• له مامه‌ڵه‌ء جیاوازیىء وتوویَژء رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ء قه‌یرانه‌كاندا له‌گه‌لڕ هه‌موو لایه‌نه‌كانى كیَشه‌كه‌دا قسه‌بكه.• له وه‌رگرتنى زانیارییه‌كانء هیَنانى ناوى سه‌رچاوه‌كاندا، راستء دروست به. سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌كان، چى ئه‌وانه‌ى ناویان دیَت یان ئه‌وانه‌ى ناویان نایه‌ت، تا پیَتده‌كریَت زانیاری‌یان له‌سه‌ر بخه‌رِوو بۆ ئه‌وه‌ى ئیعتیبارى سه‌رچاوه‌كانت زیاتر بن. هه‌ر شتیَك نازانیت به شه‌فافیى بینووسه. • به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ستایلى (Hierarchy-of-Sources) بآ ئه‌وه‌ى ناوى سه‌رچاوه‌كه‌ت ئاشكرابكه‌یت، ده‌توانیت ئه‌و پانتاییه‌ى كه سه‌رچاوه‌كه‌ى تیَدایه، ئاشكرابكه‌یت، به‌وشیَوه‌یه ده‌توانیت ئه‌و تیَبینییه لاى خویَنه‌ر دروستبكه‌یت كه سه‌رچاوه‌كه‌ت تا چ راده‌یه‌ك باوه‌رِپیَكراوه. بۆ نموونه؛ له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت "حه‌سه‌ن حسیَن مامۆستاى زانكۆى سلیَمانى وتى". ده‌توانیت بنووسیت "مامۆستایه‌كى كۆلیژى زانست له زانكۆى سلیَمانى وتى".• رۆیته‌رز ته‌نیا له‌و كاته‌دا هه‌واڵیَكى یه‌ك سه‌رچاوه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه كه وا ئه‌و هه‌واڵه به‌ته‌واوه‌تیى راست بیَتء سه‌رچاوه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رِپیَكراو بیَت، سه‌رچاوه‌یه‌ك كه راسته‌وخۆ له ناو رووداوه‌كه‌دا بیَت. ئه‌و هه‌واڵانه‌ى یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه، ده‌بیَت به چه‌ند فلته‌ریَكى تایبه‌تدا تیَپه‌رِبن. به‌ڵام كاتیَك له سه‌ر پیَكدادانیَك ده‌نووسیت، پیَویسته چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كت هه‌بیَت.• پاراستنى ناسنامه‌ى سه‌رچاوه‌كه له ئه‌ستۆى رۆیته‌رزدایه، نه‌ك په‌یامنیَر. ده‌بیَت ناوى سه‌رچاوه‌كه بخه‌یته به‌رده‌ست به‌رِیَوه‌به‌ره‌كه‌ت. هه‌م په‌یامنیَرء هه‌میش به‌رِیَوه‌به‌ر ده‌بیَت ناوى سه‌رچاوه‌كه بۆ ده‌زگاكانى ده‌ره‌وه‌ى رۆیته‌رز ئاشكرانه‌كه‌ن.• ئه‌و كاته‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆده‌كه‌یته‌وه، هه‌م به‌دواى سه‌لماندنء هه‌میش به‌دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بگه‌رِیَ.• وردبینیى هه‌میشه له‌پیَشه‌وه‌یه، دواكه‌وتن باشتره له‌وه‌ى هه‌ڵه‌بكه‌یت. پیَش ئه‌وه‌ى دوا وشه بنووسیت، ئه‌م پرسیاره له خۆت بكه: ئه‌گه‌ر كه‌سیَك ویستى ره‌دت بداته‌وه، وه‌ڵامى تۆ چى ده‌بیَت؟.• رۆیته‌رز پشتگیریى له‌و كه‌سانه ده‌كات كه په‌یرِه‌وى له بنه‌ماكانى نووسینى سه‌رچاوه ده‌كه‌ن.وته‌وه‌رگرتنء دیقه‌تكردنوته وه‌رگیراوه‌كان پیرۆزن، نابیَت به هیچ شیَوه‌یه‌ك بیانگۆرِیت، ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بیَت وشه یان ده‌سته‌واژه‌یه‌كى دووباره لاده‌ده‌یتء ئه‌وه‌ش به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و لادانه نه‌بیَته هۆى تیَكدانى ماناى وته وه‌رگیراوه‌كه. ئه‌گه‌ر له رووى ریَزمانه‌وه ده‌ستكاریی وته‌یه‌كى وه‌رگیراو ده‌كه‌یت، ده‌بیَت ئاگاتان له‌وه بیَت ناوه‌رِۆك ماناكه‌ى گۆرِانى به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.گوڵبژیَرى وته وه‌رگیراوه‌كان له‌وانه‌یه مه‌به‌ستى له‌پشته‌وه بیَت. دڵنیابه له‌وه‌ى ئه‌و وته وه‌رگیراوانه‌ى كه سوودیان لیَده‌بینیت، ره‌نگدانه‌وه‌ى وته‌كانى سه‌رچاوه‌كه‌یه. ئه‌و جووڵانه‌ى كه له رووخسارء هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌رچاوه‌كه (وه‌ك پیَكه‌نینء ده‌ستجووڵاندن) ده‌رده‌كه‌ون، گه‌ر كاریگه‌ریى هه‌یه بۆ سه‌ر وته‌كانى، با له نووسینى هه‌واڵه‌كه‌دا ره‌نگبده‌نه‌وه. ئه‌و كاته‌ى وته‌ى یه‌كیَك وه‌رده‌گریت، هه‌وڵبده ئه‌و شیَوازه‌ى كه قسه‌كانى پیَده‌رده‌برِیَت، شییبكه‌یته‌وه. كاری ئیَمه ئه‌وه نییه قسه ناشیرینه‌كانى كه‌سیَك له وته‌كانیدا لابه‌رین. له هه‌مانكاتدا كاری ئیَمه ئه‌وه‌ش نییه ئه‌وان ببنه مایه‌ى گاڵته‌پیَكردنى كه‌سانى دیكه. ئه‌گه‌ر پیَتناكریَت به‌باشیى سوود له وته وه‌رگیراوه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك ببینیت، باشتروایه داواى یارمه‌تیى له كه‌سیَكى به‌ئه‌زموونتر بكه‌یت.كاركردن له شویَنه مه‌ترسیداره‌كاندائه‌م به‌شه تایبه‌ته به‌و ئه‌زموونه‌ى كه هه‌زاران په‌یامنیَرى رۆیته‌رز له سه‌رتاپاى جیهاندا له ماوه‌ى 150 ساڵى رابردوودا له شویَنه مه‌ترسیداره‌كانى به‌ده‌ستیانهیَناوه. ئه‌وه‌ى لیَره‌دا ده‌خریَته‌رِوو، زیاتر پیَشنیازه تاكو یاساء ریَساى كاركردن. ئه‌و پیَشنیازانه‌ى لیَره‌دا ده‌خریَنه‌رِوو، زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه بتوانیت له كاتى روودانى هه‌ر كیَشه‌یه‌كدا له شویَنى كاركردنه‌كه‌ت، چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت. مامۆستایانى رۆیته‌رز پیَیانوایه نابیَت خۆت بده‌یته ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه، پیَویسته پیَشتر خۆت ئاماده‌كردبیَتء بۆ دووركه‌وتنه‌وه له مه‌ترسیى، به‌رنامه‌ت هه‌بیَت.چه‌ند خاڵیَك:1. په‌یامنیَریی كاریَكى مه‌ترسیداره‌ئه‌و ده‌مه‌ى له شویَنیَكى مه‌ترسیداردا كارده‌كه‌یت، بۆ نموونه؛ كاتیَك هه‌واڵ له‌سه‌ر خۆپیشاندانیَكى پرِ له توندوتیژیى ئاماده‌ده‌كه‌یت، چاوه‌رِیَى ئه‌وه مه‌كه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵتدا باشبیَت. ئه‌وه بزانه بۆ چاوپیَكه‌وتنى دۆستیَك نه‌چوویت. به‌رپرسانى حكومه‌ت له زۆربه‌ى وڵاتاندا پیَیانوایه ترساندنى رۆژنامه‌نووسان كاریَكى باشه، چونكه ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌متر له كاروبارى ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدایه، خۆیان هه‌ڵقورتیَنن. له زۆربه‌ى وڵاتاندا كامیَراء ریكۆرده‌رى رۆژنامه‌نووسان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیریَت. دادوه‌ره‌كان برِیار ده‌رده‌كه‌ن تاوه‌كو رۆژنامه‌نووسه‌كان سه‌رچاوه‌كانیان ئاشكرابكه‌ن. له ئه‌مریكا گه‌ر سه‌رچاوه‌كه‌ت ئاشكرانه‌كرد، له‌وانه‌یه زیندانیى بكریَیت. ته‌نانه‌ت له وڵاته دیموكراته‌كانیشدا هه‌رِه‌شه له رۆژنامه‌نووسان ده‌كریَت.2. رۆژنامه‌نووسانیش مافى ژیانیان هه‌یه.هه‌رچه‌نده كارى رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه هه‌واڵ ئاماده‌بكات، به‌ڵام مافى ئه‌وه‌شیان هه‌یه خۆیان له مه‌ترسیى دوربخه‌نه‌وه‌ء بیر له سه‌لامه‌تیى خۆیان بكه‌نه‌وه. مامۆستایه‌كى رۆیته‌رز ده‌ڵیَت: "هیچ هه‌واڵیَك ئه‌وه ناهیَنیَت خۆتى بۆ به‌كوشت بده‌یت". هه‌روه‌ها ده‌ڵیَت: "هه‌میشه سبه‌ینیَش هه‌واڵى باش ده‌ستده‌كه‌ویَت". ریَگه‌مه‌ده‌ن بۆ گرتنى ویَنه‌یه‌كى جوان یان هه‌واڵیَكى تازه، گیانتان بكه‌ویَته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌و كاته‌ى هه‌ستده‌كه‌یت مه‌ترسییه‌كان زۆرن، هه‌وڵبده به‌سه‌ر دڵه‌رِاوكیَى خۆتدا زاڵبیت.3. رووداوه‌كه بگیَرِه‌ره‌وه‌ء مه‌به‌ره به‌شیَك لیَى.هه‌واڵیَك یان ویَنه‌یه‌ك ئه‌و كاته نرخى هه‌یه كه بتوانریَت بڵاوبكریَته‌وه، رۆژنامه‌نووسى مردوو ناتوانیَت هه‌واڵ بنیَریَت.4. فیَرى ئه‌و ریَوشویَنانه به كه ده‌بنه هۆى پاراستنى گیانت.وه‌ك چۆن فیَرى بنه‌ماكانى نووسینى هه‌واڵ بوویت، به‌دواى ئه‌و بنه‌مایانه‌شدا بگه‌رِیَ كه ده‌بنه هۆى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ویته مه‌ترسییه‌وه.چه‌ند پیَشنیازیَك:پیَشتر خۆت ئاماده‌بكه: بۆ نموونه؛ كاتیَك ده‌زانیت وابرِیاره سبه‌ى ریَپیََوانیَك بكریَتء ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌ره‌و توندوتیژیى رابكیَشریَت، سه‌ریَك بده له شویَنى به‌رِیَوه‌چوونى ریَپیَوانه‌كه. زانیاریى له سه‌ر ئه‌و شویَنه كۆبكه‌ره‌وه. شویَنى شته‌كان دیاریبكه. شه‌قامه‌كان ئه‌ملاو ئه‌ولاى كه‌وتوونه‌ته كویَوه. نه‌خشه‌یه‌كى باش ئاماده‌بكه. دڵنیابه له‌وه‌ى ئه‌و شویَنه‌ى پیَیدا ده‌رِۆیت، هاتوچۆكردنى تیَدا قه‌ده‌غه نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر بۆ چوونه ئه‌و شویَنه پیَویستت به مۆڵه‌ت هه‌یه، پیَشتر خۆتى بۆ ئاماده‌بكه. بیر له‌و مه‌ترسییانه بكه‌ره‌وه له‌وانه‌یه بیَنه ریَگه‌تء خۆتى بۆ ئاماده‌بكه. مه‌زه‌نده‌ى راده‌ى مه‌ترسییه‌كان بكه، بۆ دیاریكردنى راده‌ى مه‌ترسییه‌كانیش، ده‌بیَت له‌پیَشدا بزانیت ئه‌و مه‌ترسییانه چین له بۆسه‌دان بۆت. ئه‌و كاته‌ى بزانیت، مه‌ترسییه‌كانى پیَشت چییه، باشتر ده‌توانیت خۆت بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌و هه‌ڵهاتن ئاماده‌بكه‌یت.پاش هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌ره‌تایى ریَوشویَنه‌كانى، به‌رگیریى بگره‌به‌ر: بۆ نموونه؛ گه‌ر به ئۆتۆمبیله‌كه‌ى خۆت ده‌چیت بۆ ئه‌و شویَنه، ئۆتۆمبیله‌كه‌ت به جۆریَك رابگره ناچار نه‌بیت بسورِیَیته‌وه تاكو به‌ئاسانیى له شویَنى رووداوه‌كه دووربكه‌ویته‌وه. پیَشتر هیَڵى په‌یوه‌ندیى خۆت له‌گه‌ڵ ژوورى هه‌واڵدا ریَكبخه. ده‌بیَت یه‌كیَك هه‌بیَت بزانیَت تۆ له كویَیتء كه‌ى ده‌گه‌رِیَیته‌وه.ژماره ته‌له‌فۆنى ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵبگره كه پیَویستن. ده‌توانیت له جیاتى ناوى راسته‌قینه‌ى كه‌سه‌كان، ناوى تر بنووسیت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ناسریَنه‌وه. كه‌ره‌سته‌ى فریاكه‌وتنى خیَرا له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵگره، به‌وانه هه‌م یارمه‌تیى خۆت ده‌ده‌یتء هه‌میش گیانى كه‌سانى دیكه رزگارده‌كه‌یت. پیَشنیازى رۆیته‌رز: گه‌ر شاره‌زاییت له فریاكه‌وتنى سه‌ره‌تاییدا هه‌یه، یارمه‌تیى ئه‌وانه بده كه بریندار ده‌بن. كامیَراكه‌ت دابنآء یارمه‌تیى برینداره‌كان بده‌ء هیچ دریَغیى مه‌كه له‌و كاره. تا پیَتده‌كریَت له‌سه‌ر شویَنه‌كه زانیاریى بده به كه‌سانى دیكه. با ژماره ته‌له‌فۆنى په‌یامنیَره‌كانى دیكه پیَبیَتء له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه. به‌و كه‌سانه‌ى كه چاوه‌رِیَى گه‌رِانه‌وه‌ى تۆن، بڵىَ ئه‌گه‌ر دیار نه‌بوون، چى بكه‌ن. پیَش هه‌ر كه‌سیَك بیر له رزگاركردنى خۆت بكه‌ره‌وه.پیَشتر برِیار له‌سه‌ر جلوبه‌رگء ناسنامه‌و جانتاى پاره‌كه‌ت بده. باشتروایه ناسنامه‌ى رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ت له گیرفاندا بیَت، نه‌ك كرابیَت به كراسه‌كه‌ته‌وه. ئه‌زموونه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كاتیَك پرسیارت لیَده‌كه‌ن، لیَره چى ده‌كه‌یت، باشتروایه بڵیَیت رۆژنامه‌نووسیتء ناسنامه‌كه‌تیان پآ پیشانبده، له حاڵه‌تیَكى وادا باشتروایه به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئارامبكه‌یته‌وه. به‌نه‌رمیى قسه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یتء دواتر ناسنامه‌كه‌تى پیشانبده‌یت. هه‌ندیَكجار ناسنامه‌كه دۆخه‌كه خراپترده‌كات، ئه‌ویش په‌یوه‌ندیى به ئه‌زموونى خۆتء ئه‌و شویَنه‌وه هه‌یه كه تیَیدایت. خۆئاماده‌كرن، په‌یوه‌ندیى به وه‌رزشه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ى ته‌ندروستیى باشه، باشتر‌و خیَراتر ده‌توانیَت له شویَنه مه‌ترسیداره‌كاندا خۆى دووربخاته‌وه. ئایا تواناى ئه‌وه‌ت هه‌یه هه‌موو شه‌وه‌كه به پآ ریَبكه‌یت. ئایا ده‌توانیت رابكه‌یت. ئه‌گه‌ر پیَیه‌كانت دیَن، باشتر وایه له‌و ئوتیَله‌ى كه تیَیدایت یان له ژورى هه‌واڵه‌وه به‌دواى زانیارییه‌كاندا بگه‌رِیَیت. له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى باشت دانابوو، له‌وانه‌یه ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه ده‌ینووسیت، باشتربیَت.هیچ شتیَك مه‌ده‌ره ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ره‌وه‌ء پشت به شانس مه‌به‌سته: بیر له‌وه نه‌كه‌یته‌وه ته‌نیا هاوكاره‌كه‌ت بریندار ده‌بیَت یان ده‌كوژریَتء تۆ هیچت به‌سه‌ر نایه‌ت. هه‌رگیز نه‌ڵیَیت هیچ روونادات. كه‌سانیَك هه‌ن گه‌ر پیَش پیَكدادانیَك، نه‌ختیَك بیریان بكردبایه‌ته‌وه، ئیَستا له‌گه‌ڵماندا ده‌بوون. ئه‌گه‌ر ده‌رك به مه‌ترسییه‌كان نه‌كه‌یتء مه‌زه‌نده‌یان نه‌كه‌یت، دڵنیابه له‌وه‌ى قاچ له‌سه‌ر لوغم داده‌نیَت. ئه‌و كاته‌ى مه‌یدانى لوغمه‌كان ده‌ناسیته‌وه، دواتریش ده‌توانیت به‌ناویدا تیَپه‌رِ بیت.سه‌ره‌رِۆ مه‌به: ئه‌گه‌ر سه‌ره‌رِۆ بیت، گیانى خه‌ڵكانى دیكه‌ش ده‌خه‌یته مه‌ترسییه‌وه، مه‌رج نییه هه‌موو جاریَك له ناو قووڵایى رووداوه‌كه‌دا بیت. وه‌ك چۆن مه‌رجیش نییه گه‌ر له ناو رووداوه‌كه‌دا بیت، هه‌واڵه‌كه‌ت باش ده‌بیَت.. دوو فیلمى دۆكیۆمیَنتاریى ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن چۆن ئه‌و په‌یامنیَره‌ى كه له خۆپیشاندانیَكى توندوتیژدایه ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا بووه له كاتى بڵاوه‌پیَكردنى خه‌ڵكه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بریندارده‌بیَت، كه‌چى ئه‌و په‌یامنیَره‌ى له سه‌ربانى بینایه‌كه‌وه به سه‌لامه‌تیى ده‌توانیَت ویَنه‌ى جوانء پرِماناو كاریگه‌رى خۆپیشاندانه‌كه بگریَتء گیانى خۆشى نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه.ئاگادارى ده‌وروبه‌رى خۆت به: كاتیَك هه‌واڵى خۆپیشاندانیَك ئاماده ده‌كه‌یت، ده‌بیَت ئاگادارى بینینه‌كانت بیتء هه‌وڵبده‌یت زانیاریى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ى ئه‌گه‌رى روودانیان هه‌یه كۆبكه‌یته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد توندوتیژییه‌كان زیاترده‌بن (بۆ نموونه؛ گازى فرمیَسكرِیَژ به‌كارده‌هیَنریَتء مۆلۆتۆف به‌ده‌سته‌كان دیَنه مه‌یدانه‌وه) ده‌بیَت پیَشتر خۆت ئاماده‌بكه‌یت. بۆ نموونه؛ مه‌سافه‌یه‌ك له مه‌یدانى رووداوه‌كه دووربكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌ر پۆلیس ده‌ستیكرد به گرتنى خۆپیشانده‌ران تۆش تیَكه‌ڵیان نه‌بیت.به شیَوه‌ى گروپ كاربكه:خاڵیَكى گرنگ كه وایكردووه سه‌ربازه‌كان گیانى خۆیان زیاتر له په‌یامنیَران بپاریَزن، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به شیَوه‌ى گروپ كارده‌كه‌ن، له كاتیَكدا په‌یامنیَران به شیَوه‌ى تاك كارده‌كه‌ن. كاتیَك هه‌ست به مه‌ترسیى ده‌كه‌یت، به شیَوه‌ى گروپ كاربكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناچار بیت له‌گه‌ڵ په‌یامنیَریَكى نه‌یارى خۆتدا كاربكه‌یت. هانى په‌یامنیَره‌كانى دیكه بده بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به ئیَوه‌وه بكه‌ن. هه‌وڵبده به چاویَكى پۆزه‌تیڤه‌وه ته‌ماشاى كارى گروپیى بكه‌یت.له‌بیرت نه‌چیَت كاتیَك دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، كۆنترۆڵت له‌ده‌ستنه‌چیَت. بۆ نموونه؛ هه‌وڵمه‌ده به‌رامبه‌ره‌كه‌ت تورِه‌بكه‌یت، هه‌میشه له‌پیَشدا بیربكه‌ره‌وه.یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان بدۆزه‌ره‌وه:له خۆپیشاندانء شه‌رِه‌كاندا یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كان بدۆزه‌ره‌وه‌ء بیانخه‌ره ژیَر چاودیَرییه‌وه. ئاگادارى ئه‌و ئاماژانه به كه ده‌یده‌ن به كه‌سه‌كانى ده‌وروبه‌ریان.سوود له هه‌موو هه‌سته‌كانت وهربگرهبینین، بیستن، بۆنكردن... بۆن بكه. ئه‌گه‌ر له ده‌وروبه‌رتدا بۆنى به‌نزین دیَت، واته؛ ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ئارادایه. ئه‌گه‌ر بینیت له‌و ده‌وروبه‌ره كه‌سیَك به رافیعه خه‌ریكى باركردنى به‌رده یان له ئه‌ملاو ئه‌ولادا كه‌ڵه‌كه به‌ردو خشت هه‌یه‌ء له‌وه ده‌چیَت به‌ردو خشته‌كان به‌رببنه‌وه‌ء بكیَشن به‌سه‌رى ئه‌مء ئه‌ودا.له‌وانه‌یه چه‌ند لاپه‌رِه‌ى رۆژنامه‌یه‌ك كه له‌ژیَر جله‌كانته‌وه‌یه، له كاتى هیَرشى پۆلیسه‌كاندا ببیَته هۆى رزگاربوونت.بزانه خه‌ریكى چییتریَگه مه‌ده كه‌سی دیكه له جیاتى تۆ برِیاربداتء ره‌وانه‌ى ناو جه‌رگه‌ى مه‌ترسییه‌كانت بكات. له‌وانه‌یه سه‌رنووسه‌ر داوا له به‌رپرسى به‌شى نووسین بكاتء بیه‌ویَت تۆ كاریَك ئه‌نجامبده‌یت. تۆ خۆت له شویَنه‌كه‌یتء مه‌ترسییه‌كان له‌به‌رچاوبگره‌و برِیار بده.هه‌میشه ئاگات له‌وه بیَتء بزانه زانیاریى چییت پیَیه. له‌وانه‌یه شتیَكت پیَبیَت ببیَته هۆى ئه‌وه‌ى وه‌ك ئاژاوه‌چییه‌ك ته‌ماشات بكه‌ن. بۆ نموونه؛ ویَنه‌ى وتارخویَندنه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئاژاوه‌چییه‌كان. یان ویَنه‌یه‌كى خۆت له‌گه‌ڵ رابه‌ریَكى ئاژاوه‌چییدا.چه‌ند ریَنماییه‌ك بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى ده‌نیَردریَن بۆ ئه‌نجامدانى كاریَك:• ئه‌گه‌ر له شویَنیَكى نویَدا كارده‌كه‌یت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بیَت لیَكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دابونه‌ریتء كولتوورى ئه‌و شویَنه بكه‌یت. ته‌نانه‌ت له زیَدى خۆتیشدا ده‌بیَت وابكه‌یت.• ئه‌گه‌ر له شویَنیَكدا كارده‌كه‌یت كه له‌وانه‌یه به هۆى ره‌نگى پیَستت یان نه‌ته‌وه‌كه‌ت یاخود زمانه‌كه‌ته‌وه، گیانت بكه‌ویَته مه‌ترسییه‌وه، مه‌چۆ بۆ ئه‌و شویَنه. • ئه‌گه‌ر برِیار وابوو بۆ ماوه‌یه‌كى دریَژ له وڵاتیَكى دیكه‌دا بمیَنیته‌وه، هه‌وڵبده سه‌ره‌تاكانى زمانى ئه‌و وڵاته فیَربیت. هه‌ندیَكجار له‌وانه‌یه چه‌ند رسته‌یه‌ك له مردن رزگارت بكات. به لانیكه‌مه‌وه فیَرى ئه‌وه بیت به زمانى ئه‌و وڵاته بڵیَیت: من رۆژنامه‌نووسم.• كاتیَك له شویَنیَكى نویَ كارده‌كه‌یت، په‌یوه‌ندیى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسانى ئه‌و شویَنه‌دا دروستبكه. ئه‌وان ریَگه‌چاره‌ء هیَڵه سووره‌كانت پیشانده‌ده‌ن. به‌و شیَوه‌یه ده‌توانیت كۆنترۆڵى دۆخه‌كه بكه‌یت.• ئه‌گه‌ر له شویَنى مه‌ترسیدارى وه‌ك ناوچه جه‌نگاوییه‌كاندا كارده‌كه‌یت، باشتروایه ته‌ماشایه‌كى ریَككه‌وتنامه جیهانییه‌كانى وه‌ك ریَكه‌وتنامه‌ى ژنیَف بكه‌یت. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كاتیَك باس له مافه‌كانى خۆت ده‌كه‌یت، كه‌واته رزگارت بووه. جارى وا هه‌یه خسته‌رِووى ئه‌و مافانه وا له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌كات، هه‌رچى بیه‌ویَت پیَتبكاتء پیَشتده‌كات. هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه دواتر قورس به‌سه‌ریدا بشكیَته‌وه.• خۆت ته‌ئمین بكه، هه‌م له كاتى نه‌خۆشیدا بۆتان به‌سووده‌و هه‌م له كاتى كوژرانیشتدا بۆ خزمه‌كانت له رووى داراییه‌وه سوودى ده‌بیَت. ئه‌گه‌ر له شویَنیَكى نویَدا كارده‌كه‌یت، ئاگات له‌و نه‌خۆشییانه بیَت كه له‌ویَدا هه‌ن.• ئه‌گه‌ر ده‌چیته شویَنیَكى مه‌ترسیداره‌وه، هه‌وڵبده چاكه‌تیَكى گولله‌نه‌برِ بۆ خۆت په‌یدابكه‌یت.• با له سه‌فه‌ردا پیَڵاوه‌كه‌ت نوآ بنء پیَت نه‌گریَتء سووكء ساده‌ء دژ به ئاو بیَت.• له جیاتى ئه‌وه‌ى جله‌كانت قورسء ئه‌ستوور بن، با ناسكء ته‌نك بن.• كڵاویَكى باشت پیَویسته.• ئه‌گه‌ر ده‌چیته شویَنیَك كه شه‌رِى تیَدایه، ئاگاداربه قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ت له یونیفۆرمى لایه‌نیَكى شه‌رِه‌كه نه‌چیَت.• با جله‌كانت زه‌ق نه‌بن، بۆ نموونه؛ ئه‌گه‌ر ره‌نگى جله‌كانت نارنجییه، له‌وانه‌یه قه‌ره‌وڵى یه‌كیَك له لایه‌نه‌كانى شه‌رِه‌كه له سه‌ر تۆ زومبكریَت.• له حاڵه‌تى شه‌رِدا باشتروایه پارچه یان ده‌سته‌سرِیَكى سپیت پیَبیَت. ئه‌و پارچه سپییه ماناى ته‌سلیمبوونه‌ء ده‌توانیَت گیانى تۆ له مردن رزگاربكات.• پاره‌كه‌ت له چه‌ند شویَنیَكى جیاجیا هه‌ڵگره. هه‌ندیَكجار له‌وانه‌یه بیانه‌ویَت به‌زۆر پاره‌كه‌ت لیَبستیَنن، با یه‌ك دوو گیرفانت به‌تاڵ بیَت، له‌وانه‌یه وازت لیَبهیَنن. خراپ نییه دوو جانتاى پاره‌ت پیَبیَت. له یه‌كیَكیاندا برِیَك پاره‌ى كه‌مء ناسنامه‌یه‌كى كۆنى خۆت دابنآ.• له هه‌ندیَك شویَن ئاوى پاكت ده‌ستناكه‌ویَت. ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆتدا ئاوى پاك یان حه‌بى ئاوپاكه‌ره‌وه هه‌ڵبگریت.• زانیارییه پزیشكییه‌كانى خۆتت پیَبیَت، باشتره. وه‌ك؛ جۆرى خویَن، دیابیتت هه‌یه یان نا، یان له به‌رامبه‌ر هه‌ندیَك شت‌دا حه‌ساسیه‌تت هه‌یه. هه‌موو ئه‌وانه به‌كه‌ڵكتان دیَت.• پاكوخاویَنى خۆت رابگره، با سابوونت پیَبیَت.• با هه‌ندیَك چكلیَتت پیَبیَت. هه‌ندیَكجار چكلیَتى باش ده‌توانیَت حاڵتان باشتربكات.
وه‌ك قاڵیچییه‌ك تانوپۆى هه‌واڵه‌كان پیَكه‌وه گریَبده:گویَنه‌دان به پیَشینه‌ء رووداوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌واڵه‌كانه‌وه، ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان به شیَوه‌یه‌كى شیَواو ره‌نگبده‌نه‌وه. زۆرجار له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان به شیَوه‌یه‌كى شه‌فافء مانادار بگه‌نه لاى خویَنه‌ران، پچرِپچرِء بیَمانا ده‌گه‌ن. پیَشینه هاوكاریى په‌یاموه‌رگر ده‌كات تاكو به‌دواى ماجه‌راى رووداوه‌كه‌دا بچیَت. پیَشینه‌كان به‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌دا دابه‌شبكه، هه‌ندیَكى لیَره‌و هه‌ندیَكى دیكه‌ى له‌وىَ. ده‌كریَت له لیده‌كه‌شدا پیَشینه‌كه باسبكریَت. چوار پیَنج وشه بۆ وه‌ڵامى "بۆ" و "چى"ى هه‌واڵه‌كه.ئه‌گه‌ر شه‌ش رسته پیَشینه‌ت هه‌یه، باشتروایه له شه‌ش شویَنى جیاوازدا دایانبنیَیت. شویَنى باش بۆ پیَشینه پیَشء پاشى وته وه‌رگیراوه‌كانه.هاوسه‌نگیىء خۆدوورخستنه‌وه له رقء كینه‌هاوسه‌نگیى، یه‌كیَكه له‌و بنه‌مایانه‌ى كه ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له پاش "وردبینیى" گرنگى پیَده‌ده‌نء ده‌بیَت ره‌چاوبكریَت. سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى كه كیَشه‌ء گۆبه‌ندیان له‌دوایه، یان زانیاریى نوآء گرنگیان تیَدایه، ده‌بیَت به‌لاى كه‌مه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ت هه‌بیَت. چونكه نه‌پاراستنى هاوسه‌نگیى ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى گومانى ئه‌وه‌مان بكه‌ویَته سه‌ر به رقه‌وه هه‌واڵه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه یان لایه‌نگرى له لایه‌نیَكى ماجه‌راكه ده‌كه‌ین.ئه‌گه‌ر له هه‌واڵیَكدا كه‌سیَك یان ده‌زگایه‌ك تاوانبار ده‌كه‌یت، ده‌بیَت بۆچوونه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ش بهیَنیت ته‌نانه‌ت له لیده‌كه‌شدا.ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانیَكدا خۆپیشانده‌ران پۆلیسیان تاوانباركرد كه لیَیانداون، ده‌بیَت له‌گه‌ڵ پۆلیسیشدا قسه‌بكریَت: "خۆپیشانده‌ران ده‌ڵیَن لیَیاندراوه، به‌ڵام پۆلیس قسه‌كانیان ره‌تده‌كاته‌وه".ریَنماییه‌كى گرنگ:بۆ پاراستنى هاوسه‌نگیى، پیَویست ناكات هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به یه‌ك ئه‌ندازه سه‌یربكه‌یت. هاوسه‌نگیى واته بۆچوونى هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له هه‌واڵه‌كه‌دا بخریَته‌رِوو. به‌ڵام گه‌ر یه‌كیَكیان به‌پیَى راى تۆ نالۆژیكییانه قسه‌یكرد، ئاماژه‌یه‌كى بچووك به قسه‌كانى به‌سه.دوو خاڵى دیكه:1. ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رچاوانه‌ى كه ویستوویانه ناویان ئاشكرانه‌بیَتء سه‌ر به لایه‌نیَكى كیَشه‌كه‌ن، وته‌یه‌ك وه‌ربگریت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌و لایه‌نه‌كه‌ى دیكه چى باسه، ده‌بیَت ئه‌و وتانه "زانیاریى" بخه‌نه‌رِوو نه‌ك "بیرورِا". هۆى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌ویَت قسه‌ء جویَن به كه‌سیَك یان ده‌زگایه‌ك یان وڵاتیَك بده‌ن، پیَویسته به شیَوه‌ى تۆماركراو بن". ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى قسه‌ى خۆیان نین، وته‌كانیان مه‌هیَنه‌وه.2. تا ئه‌و شویَنه‌ى كه په‌یوه‌سته به راگرتنى هاوسه‌نگییه‌وه، هاوسه‌نگیى ره‌شء سپى نییه. له‌و هه‌واڵانه‌ى كه سه‌باره‌ت به شه‌رِء ململانیَى دوولایه‌نه‌یه، زۆرجار لایه‌نى سیَیه‌میش هه‌یه. ئه‌وه‌تان له‌بیرنه‌چیَت جگه له ره‌شء سپى، خۆڵه‌میَشییش هه‌یه.ره‌نگ (color)ره‌نگ، ئه‌و هه‌سته لاى خویَنه‌ر دروستده‌كات كه له شویَنى رووداوه‌كه‌دایه. به‌دواى ئه‌و ورده‌كارییانه‌دا بگه‌رِآ كه به خویَنه‌ر ده‌ڵیَت ئه‌وآ چۆن بوو. ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى وا له خویَنه‌ر ده‌كات بچه‌سپیَت به هه‌واڵه‌كه‌ته‌وه‌ء ده‌ستبه‌ردارى نه‌بیَت. ئه‌گه‌ر فرِۆكه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، باس له‌و شتانه بكه كه له ئه‌ملاو ئه‌ولادا بڵاوه‌یانكردووه، ده‌بیَت به‌وردیى باسبكریَن، كورسییٍه‌كى نیوه‌سووتاو، چه‌مه‌دانى شكاو، بوكه‌شووشه... باسكردنى بوكه‌شووشه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له فرِۆكه‌كه‌دا منداڵیش هه‌بووه‌ء كاره‌ساته‌كه كاره‌ساتیَكى مرۆییه.دیَڤید فینكل له رۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) ده‌ڵیَت: "له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت ئه‌وه‌ى نه‌خۆشى شیزۆفریناى هه‌بوو گویَى له ده‌نگى سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بوو، باسى ئه‌و ده‌نگه‌ى بۆ بكه، بۆ نموونه؛ بنوسه ئه‌و گویَى له‌وه بوو: برِۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكوژه".وه‌ك میَرووله چۆن ده‌نكه‌گه‌نم كۆده‌كاته‌وه، تۆش زانیارییه‌كان كۆبكه‌ره‌وه. زۆرجار ئه‌گه‌ر هه‌مان سات تیَبینییه‌كانت نه‌نووسیته‌وه، له‌بیرتده‌چیَت. له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سیَكدا قسه‌ده‌كه‌یت، ته‌ماشاى له‌شولارو جلوبه‌رگه‌كه‌ى بكه‌ء لاى خۆته‌وه یاداشتى بكه. ئه‌گه‌ر له ئۆفیسه‌كه‌یدا چاوپیَكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، باسیَكى ئۆفیسه‌كه‌ش له هه‌واڵه‌كه‌دا بكه. بۆ نموونه؛ دو په‌یكه‌رى ئه‌فریقایىء هه‌موو برِوانامه‌كانى به دیواره‌كه‌دا هه‌ڵواسیوه.ده‌بیَت ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى له هه‌واڵه‌كه‌دا باسیان لیَوه‌ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه‌دا بگونجیَن، ئه‌گه‌ر بنووسیت "شایه‌تحاڵیَك كه پاڵتۆیه‌كى سه‌وزى له‌به‌ردا بوو، وتى: سىَ ته‌رمى له فرِۆكه‌كه هیَناوه‌ته ده‌ره‌وه". باسكردنى ره‌نگى پاڵتۆكه یارمه‌تى باشتر وه‌سفكردنى ماجه‌راكه نادات، به‌ڵام گه‌ر بنوسیت "شایه‌تحاڵیَك كه چه‌ند په‌ڵه‌خویَنیَك به ده‌ستیه‌وه بوو، رومه‌تیشى تۆزاویى بوو، وتى: سىَ ته‌رمى له فرِۆكه‌كه هیَناوه‌ته ده‌ره‌وه". یارمه‌تیى خستنه‌رِووى دراماتیكییانه‌ى رووداوه‌كه ده‌دات.ره‌نگ (color)، ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌تان گرنگییه‌كه‌ى زیاتر بیَت. خویَنه‌ر تیَده‌گات تۆ له پشتى میَزه‌كه‌ته‌وه هه‌واڵه‌كه‌ت نه‌نووسیوه‌و خۆت له شویَنه‌كه بوویت. ره‌نگ ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى خویَنه‌ران تا چه‌ندین ساڵى دیكه راپۆرته‌كه‌ى تۆیان له‌یادنه‌چیَت، به‌ڵام ئاگاداربه ره‌نگى زۆر هه‌واڵه‌كه ده‌خنكیَنیَت. ویَنه‌یانه بیربكه‌نه‌وه:ئه‌و په‌یامنیَرانه‌ى راپۆرته‌كانیان له شویَنى رووداوه‌كه‌وه ده‌نووسن، ده‌بیَت ویَنه‌یانه بیربكه‌نه‌وه‌ء هه‌واڵیَك بنووسنه‌وه ئه‌وه ده‌ربخات ئه‌وان له شویَنى رووداوه‌كه‌دا بوون.رۆیته‌رز ده‌ڵیَت: ئه‌گه‌ر له ژوورى هه‌واڵدا دانیشتوویتء هه‌واڵ ئاماده‌ده‌كه‌یت، خراپ نییه سوود له هه‌ندیَك وه‌سفى هه‌واڵى ته‌له‌فزیۆنى وه‌ربگریت، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و قسانه‌ى له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه ده‌یبیستیت تیَكه‌ڵ به بینینه‌كانت نه‌كه‌یت.وته وه‌رگیراوه زیندوو و ره‌نگداره‌كانء ئه‌و پیَشینه‌یه‌ى كه گیان ده‌كه‌ن به به‌ر هه‌واڵیَكى وشكء مردوودا، ده‌بیَت له ئه‌ملاو ئه‌ولاى هه‌واڵه‌كه‌دا بكه‌نه به‌رچاو، نابیَت په‌رته‌وازه بكریَن. له كویَ پیَویستى كرد، هه‌ندیَك پیَشینه‌ى هه‌واڵه‌كه بنووسه‌وه. دواتر هه‌ندیَك زانیاریى، دواتریش ره‌نگء پاشان هه‌ندیَكى پیَشینه‌ى دیكه‌ء پاشانیش هه‌ندیَك وته‌ى وه‌رگیراو ...هتد.هه‌واڵى ره‌نگدار پیَویستى به‌وه نییه سیفه‌تى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى بدریَته پاڵ. زیاتر پیَویستى به ویَنه‌ی نویَء زیندوو هه‌یه.• له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت ماڵیَكى زه‌به‌لاح، بنووسه ماڵیَك كه 15 ژوورى تیَدایه.• له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت كلیكسیۆنى په‌پووله‌ى سه‌رسورِهیَنه‌ر، بنووسه كلیكسۆنیَك كه زیاتر له 300 جۆر په‌پووله‌ى ئه‌فریقایى نایابى تیَدایه.سه‌رچاوه: JadidNews.com
وه‌ك قاڵیچییه‌ك تانوپۆى هه‌واڵه‌كان پیَكه‌وه گریَبده:گویَنه‌دان به پیَشینه‌ء رووداوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌واڵه‌كانه‌وه، ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان به شیَوه‌یه‌كى شیَواو ره‌نگبده‌نه‌وه. زۆرجار له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان به شیَوه‌یه‌كى شه‌فافء مانادار بگه‌نه لاى خویَنه‌ران، پچرِپچرِء بیَمانا ده‌گه‌ن. پیَشینه هاوكاریى په‌یاموه‌رگر ده‌كات تاكو به‌دواى ماجه‌راى رووداوه‌كه‌دا بچیَت. پیَشینه‌كان به‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌دا دابه‌شبكه، هه‌ندیَكى لیَره‌و هه‌ندیَكى دیكه‌ى له‌وىَ. ده‌كریَت له لیده‌كه‌شدا پیَشینه‌كه باسبكریَت. چوار پیَنج وشه بۆ وه‌ڵامى "بۆ" و "چى"ى هه‌واڵه‌كه.ئه‌گه‌ر شه‌ش رسته پیَشینه‌ت هه‌یه، باشتروایه له شه‌ش شویَنى جیاوازدا دایانبنیَیت. شویَنى باش بۆ پیَشینه پیَشء پاشى وته وه‌رگیراوه‌كانه.هاوسه‌نگیىء خۆدوورخستنه‌وه له رقء كینه‌هاوسه‌نگیى، یه‌كیَكه له‌و بنه‌مایانه‌ى كه ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ له پاش "وردبینیى" گرنگى پیَده‌ده‌نء ده‌بیَت ره‌چاوبكریَت. سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى كه كیَشه‌ء گۆبه‌ندیان له‌دوایه، یان زانیاریى نوآء گرنگیان تیَدایه، ده‌بیَت به‌لاى كه‌مه‌وه دوو سه‌رچاوه‌ت هه‌بیَت. چونكه نه‌پاراستنى هاوسه‌نگیى ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى گومانى ئه‌وه‌مان بكه‌ویَته سه‌ر به رقه‌وه هه‌واڵه‌كه‌مان بڵاوكردووه‌ته‌وه یان لایه‌نگرى له لایه‌نیَكى ماجه‌راكه ده‌كه‌ین.ئه‌گه‌ر له هه‌واڵیَكدا كه‌سیَك یان ده‌زگایه‌ك تاوانبار ده‌كه‌یت، ده‌بیَت بۆچوونه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ش بهیَنیت ته‌نانه‌ت له لیده‌كه‌شدا.ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانیَكدا خۆپیشانده‌ران پۆلیسیان تاوانباركرد كه لیَیانداون، ده‌بیَت له‌گه‌ڵ پۆلیسیشدا قسه‌بكریَت: "خۆپیشانده‌ران ده‌ڵیَن لیَیاندراوه، به‌ڵام پۆلیس قسه‌كانیان ره‌تده‌كاته‌وه".ریَنماییه‌كى گرنگ:بۆ پاراستنى هاوسه‌نگیى، پیَویست ناكات هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به یه‌ك ئه‌ندازه سه‌یربكه‌یت. هاوسه‌نگیى واته بۆچوونى هه‌ردوو لایه‌نه‌كه له هه‌واڵه‌كه‌دا بخریَته‌رِوو. به‌ڵام گه‌ر یه‌كیَكیان به‌پیَى راى تۆ نالۆژیكییانه قسه‌یكرد، ئاماژه‌یه‌كى بچووك به قسه‌كانى به‌سه.دوو خاڵى دیكه:1. ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رچاوانه‌ى كه ویستوویانه ناویان ئاشكرانه‌بیَتء سه‌ر به لایه‌نیَكى كیَشه‌كه‌ن، وته‌یه‌ك وه‌ربگریت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى له‌و لایه‌نه‌كه‌ى دیكه چى باسه، ده‌بیَت ئه‌و وتانه "زانیاریى" بخه‌نه‌رِوو نه‌ك "بیرورِا". هۆى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رِیَته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانه‌ویَت قسه‌ء جویَن به كه‌سیَك یان ده‌زگایه‌ك یان وڵاتیَك بده‌ن، پیَویسته به شیَوه‌ى تۆماركراو بن". ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى قسه‌ى خۆیان نین، وته‌كانیان مه‌هیَنه‌وه.2. تا ئه‌و شویَنه‌ى كه په‌یوه‌سته به راگرتنى هاوسه‌نگییه‌وه، هاوسه‌نگیى ره‌شء سپى نییه. له‌و هه‌واڵانه‌ى كه سه‌باره‌ت به شه‌رِء ململانیَى دوولایه‌نه‌یه، زۆرجار لایه‌نى سیَیه‌میش هه‌یه. ئه‌وه‌تان له‌بیرنه‌چیَت جگه له ره‌شء سپى، خۆڵه‌میَشییش هه‌یه.ره‌نگ (color)ره‌نگ، ئه‌و هه‌سته لاى خویَنه‌ر دروستده‌كات كه له شویَنى رووداوه‌كه‌دایه. به‌دواى ئه‌و ورده‌كارییانه‌دا بگه‌رِآ كه به خویَنه‌ر ده‌ڵیَت ئه‌وآ چۆن بوو. ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى وا له خویَنه‌ر ده‌كات بچه‌سپیَت به هه‌واڵه‌كه‌ته‌وه‌ء ده‌ستبه‌ردارى نه‌بیَت. ئه‌گه‌ر فرِۆكه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، باس له‌و شتانه بكه كه له ئه‌ملاو ئه‌ولادا بڵاوه‌یانكردووه، ده‌بیَت به‌وردیى باسبكریَن، كورسییٍه‌كى نیوه‌سووتاو، چه‌مه‌دانى شكاو، بوكه‌شووشه... باسكردنى بوكه‌شووشه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه له فرِۆكه‌كه‌دا منداڵیش هه‌بووه‌ء كاره‌ساته‌كه كاره‌ساتیَكى مرۆییه.دیَڤید فینكل له رۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) ده‌ڵیَت: "له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت ئه‌وه‌ى نه‌خۆشى شیزۆفریناى هه‌بوو گویَى له ده‌نگى سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بوو، باسى ئه‌و ده‌نگه‌ى بۆ بكه، بۆ نموونه؛ بنوسه ئه‌و گویَى له‌وه بوو: برِۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكوژه".وه‌ك میَرووله چۆن ده‌نكه‌گه‌نم كۆده‌كاته‌وه، تۆش زانیارییه‌كان كۆبكه‌ره‌وه. زۆرجار ئه‌گه‌ر هه‌مان سات تیَبینییه‌كانت نه‌نووسیته‌وه، له‌بیرتده‌چیَت. له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سیَكدا قسه‌ده‌كه‌یت، ته‌ماشاى له‌شولارو جلوبه‌رگه‌كه‌ى بكه‌ء لاى خۆته‌وه یاداشتى بكه. ئه‌گه‌ر له ئۆفیسه‌كه‌یدا چاوپیَكه‌وتنى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، باسیَكى ئۆفیسه‌كه‌ش له هه‌واڵه‌كه‌دا بكه. بۆ نموونه؛ دو په‌یكه‌رى ئه‌فریقایىء هه‌موو برِوانامه‌كانى به دیواره‌كه‌دا هه‌ڵواسیوه.ده‌بیَت ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى له هه‌واڵه‌كه‌دا باسیان لیَوه‌ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه‌دا بگونجیَن، ئه‌گه‌ر بنووسیت "شایه‌تحاڵیَك كه پاڵتۆیه‌كى سه‌وزى له‌به‌ردا بوو، وتى: سىَ ته‌رمى له فرِۆكه‌كه هیَناوه‌ته ده‌ره‌وه". باسكردنى ره‌نگى پاڵتۆكه یارمه‌تى باشتر وه‌سفكردنى ماجه‌راكه نادات، به‌ڵام گه‌ر بنوسیت "شایه‌تحاڵیَك كه چه‌ند په‌ڵه‌خویَنیَك به ده‌ستیه‌وه بوو، رومه‌تیشى تۆزاویى بوو، وتى: سىَ ته‌رمى له فرِۆكه‌كه هیَناوه‌ته ده‌ره‌وه". یارمه‌تیى خستنه‌رِووى دراماتیكییانه‌ى رووداوه‌كه ده‌دات.ره‌نگ (color)، ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌تان گرنگییه‌كه‌ى زیاتر بیَت. خویَنه‌ر تیَده‌گات تۆ له پشتى میَزه‌كه‌ته‌وه هه‌واڵه‌كه‌ت نه‌نووسیوه‌و خۆت له شویَنه‌كه بوویت. ره‌نگ ده‌بیَته هۆى ئه‌وه‌ى خویَنه‌ران تا چه‌ندین ساڵى دیكه راپۆرته‌كه‌ى تۆیان له‌یادنه‌چیَت، به‌ڵام ئاگاداربه ره‌نگى زۆر هه‌واڵه‌كه ده‌خنكیَنیَت. ویَنه‌یانه بیربكه‌نه‌وه:ئه‌و په‌یامنیَرانه‌ى راپۆرته‌كانیان له شویَنى رووداوه‌كه‌وه ده‌نووسن، ده‌بیَت ویَنه‌یانه بیربكه‌نه‌وه‌ء هه‌واڵیَك بنووسنه‌وه ئه‌وه ده‌ربخات ئه‌وان له شویَنى رووداوه‌كه‌دا بوون.رۆیته‌رز ده‌ڵیَت: ئه‌گه‌ر له ژوورى هه‌واڵدا دانیشتوویتء هه‌واڵ ئاماده‌ده‌كه‌یت، خراپ نییه سوود له هه‌ندیَك وه‌سفى هه‌واڵى ته‌له‌فزیۆنى وه‌ربگریت، به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و قسانه‌ى له ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌وه ده‌یبیستیت تیَكه‌ڵ به بینینه‌كانت نه‌كه‌یت.وته وه‌رگیراوه زیندوو و ره‌نگداره‌كانء ئه‌و پیَشینه‌یه‌ى كه گیان ده‌كه‌ن به به‌ر هه‌واڵیَكى وشكء مردوودا، ده‌بیَت له ئه‌ملاو ئه‌ولاى هه‌واڵه‌كه‌دا بكه‌نه به‌رچاو، نابیَت په‌رته‌وازه بكریَن. له كویَ پیَویستى كرد، هه‌ندیَك پیَشینه‌ى هه‌واڵه‌كه بنووسه‌وه. دواتر هه‌ندیَك زانیاریى، دواتریش ره‌نگء پاشان هه‌ندیَكى پیَشینه‌ى دیكه‌ء پاشانیش هه‌ندیَك وته‌ى وه‌رگیراو ...هتد.هه‌واڵى ره‌نگدار پیَویستى به‌وه نییه سیفه‌تى سه‌یروسه‌مه‌ره‌ى بدریَته پاڵ. زیاتر پیَویستى به ویَنه‌ی نویَء زیندوو هه‌یه.• له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت ماڵیَكى زه‌به‌لاح، بنووسه ماڵیَك كه 15 ژوورى تیَدایه.• له جیاتى ئه‌وه‌ى بنووسیت كلیكسیۆنى په‌پووله‌ى سه‌رسورِهیَنه‌ر، بنووسه كلیكسۆنیَك كه زیاتر له 300 جۆر په‌پووله‌ى ئه‌فریقایى نایابى تیَدایه.سه‌رچاوه: JadidNews.com
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق